ملوانە/milwane: ن:[ مل+ وانە]

1 – [ کۆن] تەوق، تۆق : زیوەرێک جا چ لە ئاسن یان لە دار دروستكرابێت و لەدەستوملی كۆیلە و بەندكراو دەكرێت.

2 – بەرموور ـ بەرموورە، خەناوکە، کرتەمر، گەردانە، گرتەمە( جا)، ملوانکە.{ خاڵ، ل، }

3 – [ پۆشاک] شێوەی بڕشت و بڕینی جل و بەرگ لەناوچەی مل و ئێخەی کراس دا. 

.

.

____________________

ملوانە/Milwane: ن:[ کوردستان] گوندێکە سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی پارێزگای ئورمیە. 

:: کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی ملوانەی ئورمیە بەهۆی هەرەسی بەفرەوە گیانی لەدەستدا و کۆڵبەرێکی دیکەش بەتەقەی پاسداری ئێران ڕاستەوخۆ برینداربوو.{ هەنگاو}.     

.

.

.

.