نەژاد/nejad: ن: ڕەچەڵەک، وەچە، بێچوو، زا . نژاد( کباک).[ ئینگـ : ethny][ ئینگـ : race].
نەژاد پەرێس/nejad perês: ئانفا: نژادپەرێس( کباک)[ ئینگـ : ethnocentric]{ سەلاحەدین، ل، 286}.
نەژاد پەیدابوونزانی/nejad peyda bûnzanî: نچ: نەژاد پەیدابونزانی( کباک)[ ئینگـ : ethnogeny]
نەژادزانی/nejadzanî: نتـ: مرۆڤزانی.[ ئینگـ : ethnography]
نەژادزانی/nejadzanî: نتـ: ڕەگەززانی _ ڕەگەزناسی، مرۆڤزانی، نژادزانی( کباک).[ ئینگـ : ethnology]
نەژاد ناس/nejadnas: نفا: ڕەگەزناس، ڕەگەززان، نژادناس( کباک).[ ئینگـ : ethnologist]
نەژادی/nejadî: ئان:
1 – هەر تشتێک پەیوەندی بە نەژادەوە هەبێت.[ ئینگـ : ethnological, ethnical]{ سەلاحەدین، ل، 286}.
2 – ڕەچەڵەکی، ڕەگەزیی. [ ئینگـ : elemental]{ کەمالنامە، ل، 873}.
نەژادێتی/nejadêtî: نچ: نژادیتی( کباک)[ ئینگـ : ethnicity]
پێشگرە کو نەژادە/pêgire ku nejad: ن: [ ئینگـ : ethno]
.
.
_____________________
نەژاد/Nejad: ن:[ ناڤ] لە زمانی کوردییدا ناوە بۆ جێندەر یان ڕەگەزی نێریینە.
.
.
___________________
نەژاد/nejad: ن:[ کیمیـ] توخم، [ ئینگـ : element]{ کەمالنامە، ل، 873}.
نەژادی/nejadî: ئان: توخمی.[ ئینگـ : elemental]
.
.
.
.