پاڵ ¹ /paľ: ن:[ پەهلەوی : پەهلووک. فار : پلهو ] پال( کباک)، پار.

1 . کاردانەوەی هێزێک بەرەو پێش، رەتاندن بە هێز، ڕەپێشخستن

:: پاڵی پێوەنێ. بەبێ پاڵ نابزوێ.

2 . جووت بوونی پشت لە شوێنێک.

3 . زۆرنزیک و نووساو بە كەسێک یان بە شتێكەوە.

پاڵەبەست/paľbest: نفا:[ پاڵ+ ئە+ بەست( پەست : پەستان)]

1 . بەزۆرئاخنین، بەهێزتێ پەستاوتن.

2 . بەزۆرخۆ دەربازكردن لە حەشامات.

پاڵپێوەنان/paľpêwenan: كتن:[ پاڵ+ پێ+ وە+ نان]

1 . ڕەپێش خستن، بەدەست ئاژۆتن، پاڵپێڕانان، لەتردان، پشت بە بالیف یان دیوار یان شتێكە وە نان بۆ حەسانەوە.

2 . تەلاقدانەوە.

3 . دنەدان، هاندان :agitation .

پاڵپێوەنەر/paľpêwener: نتـ: هاندەر، جوولێنەر.

.

.

___________

پاڵ ²/paľ: ن:[ پەهلەوی : پەهلووک، فار: پلهو ]

1 . جووت بوونی پشت لە شوێنێک.

2 . زۆر نزیک و نوسان بەكەسێک یا شتێكەوە.

3 . پشت : شتێكی نەرم و نۆڵە بۆ پشتی پێوەدەدەن بۆ حەسانەوە.

:: پاڵ بەدیوارەوە دە.

4 . جێگەی پشت پێوەدان.

:: پاڵ پشتی لێ دانرابوو.

5 . پشتەمێر، دڕژدار.

6 . ڵایەنگیر، پشتگیر.

پاڵپشت/paľpişt: نتـ:

1 . ئەرخە، پستیوان، یارمەتیدەر، پشتگیر، پشتەک.

2 . پشتی، بالیف، سەرین، پاڵگە، باڵنج، گۆشە.

3 . پاڵەکپاڵەوانە

پاڵپشتی/paľpiştî: نچ: ئەوەی پێوەندی بە پاڵپشتەوە هەبێت.

پاڵپشتی پچڕپچڕ/paľpiştî piçiřpiçiř: نچ:[ واز] ڕاگیربوون.

پاڵپێوەدان/paľpêwedan: كتن:[ پاڵ+ پێوە+ دان] پاڵشتدان، پاڵدانەوە ، پشت یا بەشێكی لەش بەكەسێک یان بەشتێكەوەنان.

پاڵپێوەنان/paľpêwenan: كتپ:[ پاڵ+ پێوە+ نان]

1 . بۆق پێوەنان، پێش دان، دانەپێش، ڕادان، لەترپێدان، پاڵدان.

2 . بزواندن، تاودان، تیژكردن، جووڵاندن، دڵ پتەوكردن، دڵ قاییم كردن، زات خستنەبەر، زات پێدان، غیرەت دانەبەر، قاو دان، گاڵ دان، هان دان، وورەبەرزكردنەوە، پێشدان، هانەهانەدان.

3 . پەلپەلپێكردن.

پاڵپێوەنەر/paľpëwener: نفا:[ پاڵپێوە+ نەر( نان)] جوولێنەر، هەستێكی لەپڕ.

پاڵدان/paľdan : كتن:[ پاڵ+ دان]

1 . پاڵپێوەنان، پشت پێوەنان، هەڵپەساردن.

2 . بەهێز وە جوولە خستنی شتێک.

:: نابزوێ وەرە دەگەلمان پاڵدە.

پاڵدانەوە/paľdanewe : كتن:[ پاڵ+ دان+ ئەوە]

1 . پشت بەكەسێک قایمكردن، خۆ بە لە ژێرسێبەری كەسێک خستن.

2 . پشوودان، ئیستراحەتكردن.

3 . بەزیین، تابوشت نەمان، وازهێنان، وازلێهێنان.  

بەپاڵدانەوە/be paľdanewe: ئاک، شڕ:[ بە+ پاڵ+ دان+ ەوە] پشتێواندار.

بێ پاڵدانەوە/bê paľdanewe: ئاک، شڕ:[بە+پاڵ+دان+ەوە] بێ پشتێوان.

پاڵدران/paľdiran : كتن:[ كارابزر][ پاڵ+دران ] پاڵپێوەنران.

پاڵدراو/paľdiraw : نفا:[ پاڵ+دراو] پاڵگەه، بالگە، پاڵپشتنراو.

پاڵ ڵێدانەوە/paľ ľêdanewe: كتن:

1 . بریتی یە لە پشوودانێكی باش.

2 . دڵنیابوون، ئاسوودەبوون، گووێ دنجبوون. 

پاڵشتكران/paľiştkiran: كتن:[ پاڵ+ شت( پشت)+ كران] پشتگیران، كەسدین.

پاڵشتكردن/paľiştkirdin: كتپ:[ پاڵ+ شت( پشت)+ كردن] كەسداندن، پاڵپێوەدان، پاڵپشتی لێكردن.

کۆتەی پاڵ/kotey paľ: کتن:[ هـ][ کۆتەی+ پاڵ] کەوتنەپاڵ.

وەپاڵدان/we paľdan : كتن: دانەپاڵ.

.

.

___________

پاڵ ³ /paľ: ن:

1 . تەنیشت، پاڵوو، ڵا.

:: لە پاڵ یەكدان.

2 . هەمێز، باڵ، ملەی كێو

:: ئەو كوڕە لەوەتی ژنی هێناوە لە پاڵی نایەتەدەر.

3 . سایە یان سێبەری قەدی شاخ وگرد.

:: هەڤالێن مە دانەپاڵی.

پاڵخستن/paľxistin: كتن:[ پاڵ+ خستن]

1 . ڕاكشانی گیانلەبەرێک، ڕاكێشان، ڕاكشاندن، درێژكردن.

2 . فڕیدانەسەر تەنیشت، خستنەسەرڵا.

لە پاڵدابوون/le paľdabûn: ئاك:[ مجـ][ لە+ پاڵ+ دا+ بوون] لەپەناو داڵدەی كەسێكدابوون.

پاڵدامێن/paľdamên: نتـ:[ پاڵ+ دامێن(داوێن)]

1 – ڵای خوارەوەی دامێن، تەشكی داوێن.

2 – بناری كێو، پاڵداوێن : قەراغی خوارووی داوێن، داوێنی شاخ و گرد.

پاڵداوێن/paľdawên : نتـ:[ پاڵ+ داوێن]

1 . پشتەوەی داوێن، پاڵدێم.

2 . پاڵدامێن، پاڵدڕینە : داوێنی شاخ و گرد.

پاڵدڕینە/paľdayne: نتـ:[ ئەردە]

1 . پاڵدامێن، تەشكی داوێن.

2 . بناری چیا.

پاڵدم/paľdim: نتـ:[ پاڵ+ دم] پشتە وەی داوێن.

پاڵدێم/paľdêm: نتـ:[ پاڵ+ دێم] پاڵدم، پاڵداوێن، پاڵدامێن، تەشكی داوێن.

پاڵدێم بەگوو/paľdêm be gû: نتـ، شر:[ ئد][ پاڵ+ دێم+ بە+گوو] ژنی پیش و پۆخڵ، گەمار.

پاڵدیوار/paľdiywar : نتـ:[ ئەند][ پاڵ+ دیوار] پەنای دیوار، تەنیشت ماڵێ.

پاڵكەفتن/paľkeftin: كتن:[ پاڵ+ كەفتن]

1 . لەسەرڵادرێژبوون، رڕزان، هەڵاژیان، پاڵكەوتن.

2 . پاڵدانەوە.

پاڵكەواندن/paľkewandin: كتپ:[ پاڵ+ كەواندن] ڕاكشاندن.

پاڵكەوتن/paľkewtin: كتن:[ پاڵ+ كەوتن] درێژبوون بۆحەسانەوە یا بۆنووستن.

پاڵكێوان/paľkêwan : نتـ:[ پاڵ+ كێو+ ئان] بەبەرقەدی كێواندا.

لەپاڵكێوانەوە/lepaľkêwan ewe: ئاك:[ مجـ][ لە+ پاڵ+ كێو+ ئان+ ەوە] بەدزی، بە نهێنی، بەكاوەخۆ.

.

.

___________

پاڵ 4/paľ: ن: ئەندەروون.

:: لە پاڵ خۆیدا تۆڕەیە.

.

.

___________

پاڵ /paľ: ن: توور و زمان بەگرێ.

:: ڵاڵ و پاڵ بووم لەترسان.

.

.

__________

پاڵ 6/paľ: ن:

1 . زبڵ .

:: پەین و پاڵ.

2 .  كەلەكە، پاڵوو.

.

.

.

.