پشتیوان/piştîwan: ن: دەروس كردن : دارێكە لە پشت دەرگاوە دادەچەقێندرێت بۆ ئەوەی بخرێتە بەر( پشكۆل) بۆ قایمی، یان دارێكە لە باری پانی بە پشتی تای دەرگاو دەروات و بەوی تردا دادەكوترێت.

پشتیوانە/piştîwane: ن، شڕ: بەرهەڵینج، دیوارۆكەی بن دیواری شكست بۆ ئەوەی نەتەپێت.

پشتیوانەی دارایی/piştîwaney darayî: نتـ:[ ئاب]

پشتیوانی/piştîwanî: نچ: پشتۆكە، ڵاگیری، یارمەتی.

پشتیوانی كردن/piştîwanî kirdin: كتپ:[ پشتیوان+ ی+ كردن] یارمەتیدان، لەسەركردنەوە. داژداری كردن، ڵاگیری كردن.

.

.

_______________________

پشتیوان/Piştîwan: ن:[ ناڤ] ناوێكە بۆ مرۆڤی نێریینە.

.

.

.

.