پیشۆک/pîşok: ن:[ ڕوو] ئاڵەكۆک، پیژۆک _ پیفۆک، پیڤەلۆک، تیفۆک، سیرمۆكە، كیفۆک( شارباژێر) : ڕووەکێکی خۆرسکی سروشتییە، 3 تا 6 گەڵای بارییک و درێژی هەیە. بە درێژایی گەڵاکانی لە ناوەڕاستەوە هێڵێکی سپییان هەیە وەک جۆرەکانی فیکەی دەردە( زەعفەران). سەلکەکەی لە پیازێکی بچووک دەچێت و بە توێکڵێکی وشک داپۆشتراوە کە وەک گۆنیە دەوری پیازەکەی داوە. گەڵاکانی نزییکەی 25 سانتیمەتر درێژن و پیازەکەی نزییکەی 15 تا 20 سانتیمەتر لەبن زەوی گەورە دەبێت. بۆ خواردن دەشێت و تامی خۆشە؛ لێ تام و بۆی لە هی پیاز ناچێت. خودی سەلكەكە هەم بە كاڵی و هەم بە كوڵاوی دەخورێت. لە كوردەوارییدا ئەم سەلکە دەکریتە ناو شیرەوە و دەیکلوڵینن تا چێژی شیرەکە خوشتر بکات.[ ناوی زانستی : Crocus biflorus ]. 

.

پۆلێنکردنی زانستی  :  Scientific classification

kingdom

phylum

class

order

family

genus speies

فەرمانڕەوایی

هۆبە

پۆل

پلە

تیرە/پەل

 توخم

جۆر

Plantae

Magnoliophyta

Monocots

Asparagales

Iridaceae

Crocus

C. biflorus

جیهانی ڕووەک

کاسە تۆودارەکان

کاسەی گوڵ

سەوسەنییەکان

زاعفەرانییەکان

پیشۆک

{

گەر ئەم ڕیش و سەرەی زاھید لەگەڵ بێ  

دەبێ جەننەت بە دەشتی شنگ و پیشۆک 

}{ مەحوی}

گەوزاڵە/gewzaľe: ن:[ کشت] كەڵافە _ کڵاف : هۆنینەوەی پیشۆک، پیفۆک، وەکوو کڵاف.

.

.

.

.