ڵ / ľ 

 

لە پیت رێزی زمانی کوردی بە ڕێنووسی ئارامی دەکاتە 32 مین پیت.

ئەم پیتە بەردەنگی خشەیی fracative دەكەوێت، كە بە بەرپێشەوەی زمان دەكەوێت، لە گۆكردندا ئاوازدارە. تێبینی ئەم تیپە تەنها لە دیالێكتی سۆرانی دا هەیە [1]  وە بە تایبەت لە نێوەڕاست و كۆتایی ووشە بە چاو دەكەوێت. 

{ هاوێژی ئەم تیپە بە ئەم كلۆجە دەبێت. كەمێك دەم دەكرێتەوە، نووساندنی زار بە مەڵاشووی سەرەوە، بادەركردن لە گەرووە وە بۆ دەرەوەی دەم}.

.

.

.

 

[1] وە نەبێت دەنگی ( ڵ)ی گران لە كرمانجی ژووروودا نەبێت، بەڵكو لە هەندێك ووشەدا بە گرانی گۆدەكرێت، هەروەكو كرمانجی ناوەند. بۆوێنە لە ووشەی

: ڵام.

: كوڵم. 

: ڵـێڵ.

: پڵاڤ.

: پڵاو.

: ساڵ.

چڵ.

هتد … كوردستان موكریانی.

.

.

.

.

.