چۆڵ/çoľ: ن، ئان:

1 – [ جێۆ] بیابان _ بیاوان، دەرەوە، دەشت، نائاوەدان. >< ئاوەدان

2 – بەتاڵ، خاڵی.

:: ماڵی چۆڵ.  

3 – [ ئای تی] ڤاڵا _ واڵا.[ ئینگـ : empty].

.

چۆڵبڕ/çoľbiř: نفا:[ کباک][ چۆڵ+ بڕ( بڕین)] چۆڵگەڕ، چۆڵگەرد.

چۆڵبڕی/çoľbiřî: نچ: چۆڵگەردی، گەڕیدەیی.

چۆڵبوون/çoľbŭn: کتن:[ چۆڵ+بوون] بەتاڵبوون، بەربوونی باخ و بێستان.

چۆڵپەرس/çoľpers: نفا:[ چۆڵ+ پەرس] چۆڵپەرست.

چۆڵپەرست/çoľperst: نفا:[ چۆڵ+پەرست] کەسێکە هەر ڵە چۆڵیدا بژێت.

چۆڵپەرستی/çoľpersî: نچ:[ چۆڵپەرست+ئی] ژیانێکە لە چۆڵ و بیاباندا بەسەرببرێت.

چۆڵکردن/çoľkirdin: کتپ:[ چۆڵ+ کردن] بەتاڵکردنی خانوو یا دووکان یان شووێنێکی تر.

چۆڵگە/çoľige: نتـ: پادەشت_پێدەشت، بەرداوێنی چیا، چۆڵەوان. 

چۆڵگەرد/çoľigerd: نتـ: چۆڵگەڕ، چۆڵبڕ، کۆچەر.

چۆڵگەردی/çoľigerdî: نچ: کۆچەری، چۆڵبڕی، چۆڵگەڕی.

چۆڵگەڕی/çoľigeřî: نچ: گەڕیدەی دەشت و بیابان.

چۆڵ و بیابان/çoľ û biyaban: نتـ: شوێنێک هیچ کەس یا كشتوکاڵی تێدانەبێت.

چۆڵ و هۆڵ/çoľ û hoľ: نتـ: خوت وخووڵا(ئەردە) : شووێنێکە کە لە هەموو گیانلەبەرێک بەتاڵ بێت.

چۆڵی/çoľî: نچ: بەتاڵی، خاڵی.

.

.

.

.