كاریته/karîte: ن:[ ئەند]

1 – بالار، تەراح( خۆ)، تەژە، خەسارە _ خسارە، دیرەگ( جا، هـ)، ڕاجە، کۆترە، کۆمڕ : دارێکی ئەستوورە بە نێوەڕاستی ژوورێکی دوورەچاوەدا ڕایەڵ دەکرێت و دارەکانی دارەڕایەش سەرێکیان لەسەرەوە و سەرەکەی تریشیان دەخرێتە سەردیوار[ ئینگـ: beam].

:: نیرگەی خانوو.{ گیو، ل، 360} 

2 – نێرگە _ نیرگە( کە)، نێڵەمل. 

  پەندی پێشینان 
 :: کاریتە لە کفر هەڵناکەوێت
 ڕاڤە : كفر دارێكى كلۆرە، كاريتەش وەک ڕاگرێک بۆ خانوو بەكاردێت؛ واتا ناكرێت كاريتە لە داركفر دروست بکرێت، لەبەر ئەوەی بەرگەی پاڵەپەستۆ ناگرێت.

هەروەها وەک مێتافۆر بۆ کورە سەركردە و برازا سەركردە دەگووترێت کە کەسی نەشیاون

كاریتەی پشتی/karîtey piş: نتـ:[ ئەند] تیلەقی پشتی، گاڕگاە، بڕبڕەی پشتی.

كاریتەی سندوقی کۆنکریتی/karîtey sinduqî konkirîtî: نتـ:[ ئەند][ کاریتە+ ی+ سندوق+ ی+ کۆنکریت+ ی] کەمەرەی سندوقی کۆنکریتی. [ ئینگـ : beam slab].

بەستەری كاریته/besterî karîte: نتـ:[ ئەند][ بەستەر+ ی+ کاریتە] بەستەری کەمەرە : جێگیرکەری کەمەرە. [ ئینگـ : beam anchor].

بەستنەوەی كاریتەی سندوقی کۆنکریتی/bestinewey karîtey sinduqî konkirîtî: نتـ:[ ئەند][ کاریتە+ ی+ سندوق+ ی+ کۆنکریت+ ی]  سستێمی كاریتەی سندوقی کۆنکریتی. [ ئینگـ : beam slab connection].

شێوازی كاریتەی سندوقی کۆنکریتی/şêwazî karîtey sinduqî konkirîtî: نتـ:[ ئەند][ کاریتە+ ی+ سندوق+ ی+ کۆنکریت+ ی]  سستێمی كاریتەی سندوقی کۆنکریتی. [ ئینگـ : beam slab system].

کورتە كاریته/kurte karîte: ن:[ ئەند] کۆڵەکەی بچکۆلە یان ئەستوونی چوارگۆشەیی بۆ ڕاگرتن و پاڵپشتی هێڵی شەمەندەفەر یان هێڵی ئاسنی کەڵکی لێوەردەگیرێت.

قالب بەستنی كاریته/qalib bestinî karîte: نتـ:[ ئەند] به یارمەتی قاڵب­بەستنی مۆدولار دەکرێت نێوان دوو ئەستوون یان دیوار قاڵبی کۆنکرێتی دروست بکەیت. لەم شێوازەدا قاڵبەکان لە بڕگەیەکی خوارەوە و دوو پانێلی قاڵبیش وەکوو دیوار بەکار دەهێندرێتن و بە مەبەستی پاراستنی خۆڕاگری گوشاری کۆنکرێتی گیرە جیاوازەکان کە لە درێژەدا شڕۆڤەیان دەکەین بەکاردەهێندرێن. قاڵب­ بەستنی یەکپارچە کۆنکرێتی بەپێی جۆرەکانی کۆنکرێت جیاواز دەبێت.

.

.

.

.