لەت/let: ئان: پارە _ پارچە، پاژە، پەرچق، پرت، پرزۆل، تیلمە، زوولاک، ساد، شەق، کەر_ كەرت، کەرک، کوت، کووز، لاتک، لەهـ، نیڤ _ نییڤ، نیو _ نییوە، ووردە.

لەتە/lete: نتـ:[ لەت+ ئە]

     گوڵبژێرێک لە ئاوێتەکانی لەت 

لەتەبەرد/leteberd: نتـ:[ لەتە+ بەرد] پاڵانتە.

لەتەبەیت/letebeyit: نتـ:[ لەتە+ بەیت] پارچەبەیت.

:: غەزەڵ شيعريک بوو لاي کەم لە 5 بەيت. کە لەتە بەيت هەوەڵ و لەتەبەيتاني جفتي ئەوە هاوپاشبەندبوون.{ غەزەل}.

لەتەپەڕۆ/letepeřo: نتـ:[ لەتە+ پەڕۆ] پارچەپەڕۆ.

:: ئاڵا تەنیا هی دەوڵەتە یان هی خەڵکیش؟  لەتەپەڕۆیەکی سادەیە یان سیمبولێکی واتادار؟.{ شێرکۆ جیهانی}.

لەتەسواڵەت/letesisaľet: نتـ:[ لەتە+ سواڵەت] پارچە سواڵەت.

:: لە زێویە 35 هەزار لەتەسواڵەت بوونی هەیە كە زۆر جێگای بایەخن و بۆ راگرتنی ئەو ئاسەوارانە بڕیاری دروستكردنی بانكی سواڵەت لەو شوێنە مێژووییە دراوە. دەگوترێت، مێژووی ئەو لەتە سواڵەتانە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتداریەتی ماد، مانا، ئۆراتوویی، ئاشووری و هەخامەنیشییەكان.{ کوردپا}  

لەتەگۆشت/letegoşt: نتـ:[ لەت+ ئە+ گۆشت] پارچەگۆشت.

لەتەگوریس/letegurîs: نتـ:[ لەت+ ئە+ گوریس] پەتک _ پەلەتک.

لەتەگون/letegun: نتـ:[ لەت+ ئە+ گون] تاکەگون.

{

لەنزیک ئاوایی

نیشتمان پێکراوە

مانا خانەگومان

خیانەت لەبنەبانی مێژوو

لەسەر لەتە گونێک

خەریکی تاوڵەی زمان و دۆمینەی مەردایەتییە.

}{ کەژال عەلی}

لەتەنان/letenan: نتـ:[ لەت+ ئە+ نان] پارچەنان.

:: لە سەر دزینی لەتەنانێک منیان برد بۆ زیندان، وه‌ نزیكه‌ی پازده‌ ساڵ له‌و زیندانه‌دا، هه‌مو ڕۆژێک نانێكی ته‌واویان ده‌دامێ به‌خۆرایی.
{ ژان ژاك رۆسۆ}.

لەتەهێڵ/letehêľ: نتـ:[ ئەند][ لەت+ ئە+ هێڵ] پارچەهێل : لە ئەندازە، پارچەھێڵ لەتێک لە ھێڵ (ئەندازە) کە لە لایەن دوو خاڵ (ئەندازە) جیاوازەوە سنووردار کرابێتەوە. { }

لەتبوو/letbû: نفا: پارچەبوو : دابڕاو.

لەتبوون/letbûn: کتن: پاربوون _ پارچەبوون، شەق بوون.

:: دوو لەتبوونی مرۆڤەكان.

:: هەرکەس پێیوابێت لە لەتبوون قازانجی کردووە، لەهەڵە دایە.{ عەبدوڵلا حەسەن زادە }.

لەتبوونەوە/letbûnewe: کتن: پارچەبوونەوە.

لەتکە/letke: نتـ:[ لەت+ کە]پارچە، کووز، نیم کوت، نیم هاژ، کلۆ، وردکە، کوتراو، هاراوی درشت.

:: لەتکەی تۆوی ڕووەک.

لەتکەخشت/letkexişt: نتـ:[ لەتکە+ خشت]

1 – [ ئەند] ئاجوور، زەنگۆڵ : پارچەخشتی ناڕێک.

2 – [ شار] خرچان.

لەتکەخۆخ/letkexox: نتـ:[ خوار][ لەتکە+ خۆخ] ئەو خۆخە وشککراوەیە بۆ خۆراکی زمستان هەڵدەگیرێت.

لەتکەسێو/letkesêw: نتـ:[ خوار] [ لەتکە+ سێو]  ئەو سێوە وشککراوەیە بۆ خۆراکی زمستان هەڵدەگیرێت یان بۆ ناو کێک دروستکردن.

لەتكەنۆک/letkenok: نتـ:[ هـ][ خوار]  ئاڵیینۆک، ئاریینۆک، لەپ _ لەپە، نخۆشە.

لەتکەهەرمێ/letkehermê: نتـ:[ خوار][ لەتکە+ هەرمێ] ئەو هەرمێ یە وشککراوەیە بۆ خۆراکی زمستان هەڵدەگیرێت.

:: هەرمی لەتکە دەکریت و ووشکی دەکرێت بۆ زمستان.

لەتکەهەنجیر/letkehencîr: نتـ:[ خوار][ لەتکە+ هەنجیر] ئەو هەنجیرە وشککراوەیە بۆ خۆراکی زمستان هەڵدەگیرێت.

لەتكەر/letker: نفا:[ لەت+ کەر]

لەتكران/letkiran: کتپ:[ کارابزر][ لەت+ کران( کردن)] پارچەکران.

لەتكراو/letkiraw: نفا:[ لەت+ کراو( کردن)] پارچەکراو. لەتێکی زەوی.

لەتكردن/letkirdin: کتپ:[ لەت+ کردن] پارچەكردن، پروسکان، بڕین، قەدکردن، شەق کردن، پەلکردن، بەش کردن.

:: خەیارەکەی لەت کرد.

لەتكردنەوە/letkirdinewe: کتپ: پارچەکردنەوە.

لەتلەت/letlet: نتـ:[ لەت+ لەت] پلپل، ئەنجناو.   

لەت لەتــــی جگەرم (دەلێن)ی چاوی پڕ کردوومـــــەوە 

خـــوێن بە خوڕ نایێ مەگەر جۆماڵی ئەو جۆبارە کــەن

}{ کوردی}

{

خاکم لەت لەت
‌زمانم لەت
‌تۆ دڵیشت لەت لەت کردم
‌ئەوانەی داگیرکەر ئەیکەن، تۆش پێت کردم

}{ ڕەنج}

لەتلەتە/letlete: نتـ:[ لەتلەت+ ـە]  پارچە پارچە.

لەتلەتبوون/letletbûn: کتن:[ لەتلەت+ بوون] پەرچکان، ووردبوون.

لەتلەتكراو/letletkiraw: نفا:[ لەتلەت+ کراو( کردن)]

1 – پارچەپارچەکراو.

2 – هەڵبژێردراو، جێ لێ کراوە، دەست چن.

لەتلەتكردن/letletkirdin: کتپ:[ لەتلەت+ کردن] دابڕاندن، پەرچقاندن.

{

من لە زنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نیە

لەت لەتم کەن بمکوژن، هێشتا دەڵێم کوردم ئەمن

}{ هێمن}.

:: قەسابەكانی ھەرێم لەشی كوردستان لەت لەت دەكەن. { زمکان}

لەتلێبوونەوە/letlêbûnewe: نتـ:[ لەت+ لێبوونەوە] پەڕان.

لەتوپەت/lepet: نتـ:[ لەت+و+ پەت] لەتلەت.

:: مشكێک هەناوی پیاوێک لەت و پەت دەكات.{ هەمیشە}

{

ئەو بکرێ بەخەنجەران لەتوپەت

بۆ تۆڵەی مەم دەبێتە دەرەفەت

}{ هەژار : خانی، ل، 83}.

لەتوکوت/letûkut: نتـ:[ لەت+ و+ کوت] هەپڕوون بەهەپڕوون.

دروستکردنی لەتکەر/letker: نتـ:[ دروستکردن+ ی+ لەتکەر][ ئینگـ: construct bisector]. 

.

.

.

.