دۆشاب/doşav: ف، ن: شۆک، دۆشاو : ئاوی ترێی کوڵاو.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 303}

دۆشاو/doşaw: ن:[ خوار][ دۆش( دۆشین)+ ئاو]

1 . دۆشاڤ، شۆک، مۆتی : ئاوی میوە وەک ترێ یان گوشراوی خورما کە بە شێوەی کوڵاندن خەست کرابێتەوە.

2 . [ کباک] ئاڤا شرینا ژ تری و فێقییێن دی تێ چێ کرن : Ava şirîna ji tirî û fêqîyên dî tê çê kirin.{ فەرهەنگا کامێران، ل، 221}  ‌‏

:: دۆشاو بەرهەمهێنان، جووڵە ئابووری ‌و كشتوكاڵییەكانی پێش دەخات.

دۆشاومژە/doşawmije: نتـ:[ توێ][ دۆشاو+ مژ( مژین)+ ئە] ئالخواج، قامکی شاده: ( پەنجەی هیماپێکردن) بە تەنیشت پەنجەگەورەی دەستەوەیە.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 303}

دۆشاوی/doşav: ئان، نچ: 

1 . [ ڕوو] جۆرێ ترێ.

2 . [ ڕەنگ] ڕەنگی سووری تاریک. 

3 . [ خوار] بە دۆشاوبوونی شت. یان هەر تشتێک پەیوەند بێت بە دۆشاوەوە.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 303}

 هەندێک لە جۆرەکانی بەرهەمهێندراوی دۆشاو 

دۆشاوی ئاوتەماتە/doşawî awtemate: نتـ:[ خوار] دۆشاوی تەماتە.

::  كارگەی بەرهەمهێنانی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور.

دۆشاوی بیبەری تیژ/došawî bîberî tîj: نتـ: [ خوار] دۆشاوی بیبەری تیژ له‌ گۆشتی دەلووبیبەری تیژی نوێ و سرووشتی كۆدەکرێتەوە لە ڕێگای وەبەرهێنان ئامادەدەکرێت وەک هەویر( معجون)، سوودی لێوەردەگیرێت لە چێشت لێنان.

دۆشاوی بیبەری شیرین/doşawî bîberî şîrîn: نتـ:[ خوار] دۆشاوی بیبەری شیرین له‌ گۆشتی دەلووبیبەری شیرینی نوێ و سرووشتی كۆدەکرێتەوە لە ڕێگای وەبەرهێنان ئامادەدەکرێت وەک هەویر( معجون)، سوودی لێوەردەگیرێت لە چێشت لێنان.

دۆشاوی تەماتە/doşawî temate: نتـ:[ خوار] دۆشاوی ئاوی ته‌ماته‌ی، گووشراوی ئاوی تەماتە : له‌ گۆشتی ته‌ماته‌ی نوێ و سرووشتی كۆدەکرێتەوە لە ڕێگای وەبەرهێنان ئامادەدەکرێت وەک هەویری تەماتە( معجون)، سوودی لێوەردەگیرێت لە چێشت لێنان.

دۆشاوی ترێی سپی/doşawî tirêy sipî: نتـ:[ خوار] ترێ لێدەکرێتەوە، سێ تا چوار ڕۆژ دەهێڵرێتەوە بۆ ئەوەی ئاوی تێبکەوێت تا بۆ گوشین خۆش بێت. لە کاتی ترێ گوشیندا گڵی بەسەر ترێیەکەیەدا دەکرێت بۆ جوان گوشینی. گوشراوەکە دەکرێتە مەنجەڵێکەوە و شەوێک دە‌هێڵدرێتەوە بۆ ئەوەی کپ بێت. رۆژی دواتر هێدی هێدی گەرم دەکرێت تا دەکوڵێت و قوڵپ دەدات و کەف، سەرکەفەی و قوڕاوەکەی لێدەگێرێت. دوای ساردبوونەوەی دەکڕێتە قووتووە وە. دۆشاوی ترێی سپی دەبێت چێژی مەیلەو شیرین بێت.

دۆشاوی ترێی ڕەش/doşawî tirêy řeş: نتـ:[ خوار] ترێ لێدەکرێتەوە، سێ تا چوار ڕۆژ دەهێڵرێتەوە بۆ ئەوەی ئاوی تێبکەوێت تا بۆ گوشین خۆش بێت. لە کاتی ترێ گوشیندا گڵی بەسەر ترێیەکەیەدا دەکرێت بۆ جوان گوشینی. گوشراوەکە دەکرێتە مەنجەڵێکەوە و شەوێک دە‌هێڵدرێتەوە بۆ ئەوەی کپ بێت. رۆژی دواتر هێدی هێدی گەرم دەکرێت تا دەکوڵێت و قوڵپ دەدات و کەف، سەرکەفەی و قوڕاوەکەی لێدەگێرێت. دوای ساردبوونەوەی دەکڕێتە قووتووە وە. دۆشاوی ترێی ڕەش دەبێت چێژی دەبێت مەیلە و مزر یان ترش بێت.

دۆشاوی توو/doşawî tû: نتـ:[ خوار] دۆشاوی توو، چۆنێتی دروستکردنی دۆشاوی توو : توو لێدەکرێتەوە و کۆدەکرێتەوە، دەگوشێندرێت و دەکوڵیندرێت و تا خەست دەبێتەوە، تا دەبێتە پوختەی دۆشاوی توو.

دۆشاوی خەست/doşawî xest: نتـ: ئاقید.

دۆشاوی خورما/doşawî xurma: نتـ:[ خوار][ دۆشاو+ ی+ خورما] هەنگوینی خورما، گوشراوی خورما : لەبەر ئەوەی كە دۆشاوی خورما وزەیەكی بەرز لە خۆدەگرێت، چونكە ڕێژەیەكی بەرز لەشەكرەكانی تێدایە، بۆیە پێویستە لەسەر مرۆڤە قەڵەوەكان و تووشبووان بە نەخۆشی شەكرە كە دووركەونەوە لە خواردنی دۆشاوی خورما..[ ئینگـ : Dates syrup].

دۆشاوی هەنار/doşawî henar: نتـ:[ خوار] ڕببەهەنار.

دۆ و دۆشاو/doşaw û doşaw: نتـ:[ دۆ+ و+ دۆشاو] دۆ و دۆشاو تێکەڵ ناکرێت تا وەکو پێکەوە بخورێت یان بخورێتەوە، بۆیە وەک مێتافۆرێک بەکاردەهێندێت لە زمانی کوردییدا کە شتێکی بێ تامم.

.

.

.

.