گەلاوێژ/gelawêj: ن:[ کات]

1 – مانگی گەلاوێژ پێنجەمین مانگی ساڵی کوردیی یە و دووهەمین مانگی وەرزی هاوینە، هاوتەریبە دەگەڵ مانگی مردادی ئێرانی. ئەم مانگە 31 ڕۆژە بە ساڵی کوردی.

2 – مانگی گەلاوێژ : مانگی ئاب، مانگی ئاوگۆست _ ئەگۆست.

 تێبینی
 لە هەندێک نووسراوە کوردییەکان مانگی گەلاوێژ بە ئاب یان ئاوگۆست لێکچووێندراوە، هەڵبەت ئەمەش هەڵەیە، ئەگەرچی 20 ڕۆژێکی دەکەونە نێو یەکتری

:: لە ڕێکەوتی 28 گەلاوێژ بوو، خومینی خوێنڕێژ هێڕشی هێنا بۆ کوردستان.

.

.

_________________________________

گەلاوێژ/gelawêj: ن:[ فەل] ناوی ڕووناکترین ئەستێرەیە، بە ئاسمانەوە. هەروەها سەرەکیترین ئەستێرەیە کە وێنای لە سەگی گەورە دا : Alfa Canis Majoris، گەلاوێژ خۆی دەدۆزێتەوە لە 5،58 ساڵی تیشکی لە کۆمەڵەی هەتاوی خۆمان. [ ئینگـ : Sirius]

.

.

__________________________

گەلاوێژ/gelawêj: ن:[ ڕۆژنا] گۆڤارێکی وێژەی و ڕۆشنبیری کوردی بووە، لەلایەن هەر دوو ماموەستا ئیبراهیم ئەحمەد و عەلائەدین سوجادی سەرپەرشتی دەکرا لە نێوان ساڵانی 1939 _ 1949 ی زایینی دا.

 تێبینی
زۆر چالاکی بەم ناوەوە دەکرێت لە باشووری کوردستان، وەک : فێستیڤاڵی گەلاوێژ، دەزگای گەلاوێژ …هتد

.

.

__________________________

گەلاوێژ/Gelawêj: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی مێیینە لە زمانی کوردییدا.

.

.

.