پاش ¹ /paş: ئاك:[ هیك : پەچچە. ئێك : پەسچە، ئاڤێستایی : پەسچە، پەسكات، ێەسنێ. هەخ : پەسا، پەساڤە، پەهـ : پەس ، كباك: پاش، كناو: پاش، پاژ]

1 –  دۆما، دوا، دما.

:: دوومنداڵی لەپاش بەجێ ماوە.

2 – دواوە، پشت سەر.

:: ڕوانیە پاش خۆی. جەماعەت لە پاشی دەڕۆیشتن.

3 – ماوە، لە ماوەی.

:: پاش دوو ڕۆژان هات.

4 – دوای ئەوەكە، ئەودەم.

:: پاش ئەوە كەكارەكانی جێبەجێ كرد هاتەوە.

5- لە ڕووی رەگەزەوە بە ناوی (پێش)وە پێوەستە.

پاشان/paşan: ئاكتـ:[ پاش + ئان] دوای _ دووایە، لەوەدووا، لەوایی، پاشێ _ پاشی_ پاشین، لەپاشان، دپشتیڕە، دپشتڤە. >< پێشان.

:: خاتوون ئاگرە كەی داگیرساند و پاشان مەنجەلێكی گەورەی لەسەردانا.

پاشەوە/paşewe: ئاكتـ:[ پاش+ ئەوە] لەپشتەوە، دیاوە، وەدیواوە.

پاشەوپاش/paşe û paş: ئاكتـ:[ پاش+ە+و+پاش] بەرەو دواوە وەها كە ڕوو هەر لەپێشەوە بێت.

پاشەوپاش كشانەوە/paşeûpaş kişanewe: كتن:[ پاش+ ئە+ و+ پاش+ كشانەوە] بەرەودواوە كشانەوە وەها كە ڕوو هەر لە پێشەوە بێت.

:: كەچاوی بەسەگە هارەكەوت پاشەوپاش كشایەوە.

پاشەوپێشكراو/paşe û pêş kiraw: نتـ: ئاوەژوو، ئاواژە، بەلەڤاژێ، چەواشە، هەڵگەراو، بێسەروبەر، تێكچوو، سەرلێشێواو، شێواو، واژی.

پاشەوین/paşewîn: : پاشین، هەرەدوا.

پاش بانگ/paşbang: نتـ: ماندووبوونی کەو لەخوێندن، کەدەنگێکی تایبەتی دەردێنێت.

پاشتر/paştir: ئانتـ: دوواتر. پلەی دووەمی بەراووردكردنە لە نێوان دووشت.

پاشترین/paştirîn: ئانتـ: دوواترین. پلەی باڵایە بۆ بەراوورد كردن.

پاشخستن/paşxistin: كتپ:[ پاش+ خستن] وەدرەنگخستنی كاروبارێك، وەپاشخستن، وەپاشدان.

پاشدان/paşdan: كتن:[ پاش+ دان] بەدوادان.

پاشدەبرن/paşdebirin: كتن:[ پاش+ دە( دوو، دووڤ)+ برن] شووندابرن.

پاشدەچوون/paşdeçûn: نتـ:[ پاش+ دە+ چوون] كشانەوە، پاشەكشێ، شووندا چوون.

پاشڤە/paşve: ئاكتـ:[ کباک][ پاش+ ڤە] پاشەوە.[ ئینگـ : aback]  

پاش كەواندن/paş kewandin: كتپ:[ پاش+ كەواندن] دواخستاندن.

پاشكەوتن/paşkewtin: كتن:[ پاش+ كەوتن] دواكەوتن لە هەر شتێك دا لە چاو كەس یا كاری دیكە. وە پاشكەوتن >< پێشكەوتن.

پاشكەوتنەوە/paşkewtinewe: كتن:[ پاش+ كەوتن+ ەوە] دواكەوتنەوە.

پاشەكی/paşekî: نچ: دوایەكی.

پاشێ/paşê: ئاک:[ کباک][ پاش+ ێ] لەپاشان.

پاشی/pašî: ن:[ پاش +ی][ كباك] دووایە، پشتەوە، پاشین، دووایی.

پاشین/paşîn: ئاك:[ كباك][ پاش+ ین]

1 – دووایی، ئیتر، ئیدی.

2 – لەدوواییدا، لەئەنجامدا.

پاشینە/paşîne: شڕ:[ پاش+ ین+ ئە] لەدوواییدا، لەئەنجامدا.

پاشینان/paşînan: ن:[ پاش+ین+ ان] پێچەوانەی پێشینان.

.

 زاراوەی پاش لە واتای جیاواز دا

.

بەرە پاشیڤە/bere paşîve: ئاکتـ:[ کباک][ بەرە+ پاش+ یڤە][ ئینگـ : abaft] 

ل پاش/li paş: ئامـ:[ کباک][ ل+ پاش] لە دوا 

لەپاشان/le paşan: ئاكتـ:[ لە+ پاش+ئان] لەدواییان. 

لەپاشەوە/le paşewe: ئاكتـ، شر:[ لە+ پاش+ ئەوە] لە دوای ئەوە.

لەپاشبوون/le paşbûn: كتن:[ لە+ پاش+ بوون]

1 – لە نۆرە دا لەپشتێەری كەسێك بوون.

:: كاكە جێگاكەم بگرەوە هەر ئێستا دێمەوەمن لەپاش تۆم.

2 – لە دوابوون لەباری زانستە وە، دواكەوتووبوون.

:: لە وانەكانم زۆر لەپاشم.

لەپاش بەجێمان/leapaş becêman: كتن:[ لە+ پاش+ بە+جێ+ مان] ئەو كەس و شتانەی كە دوای مەرگی كەسێك دەمێنێتەوە.

وەپاش خستن/wepaş xistin: كتپ: [وە+ پاش+خستن] بەپاش خستن.

وەپاشدان/we paşdan: كتن:[ وە+ پاش+ دان] بەپاشدان.

وەپاشكەوتن/we paşkewtin: كتن: بەپاشكەوتن.

.

.

__________________________

پاش ² /paş: رن:[ فار: پاش( لە چاووگی پاشیدن / پاشیدەنی فارسی دەكەوێت بەواتای پڕژێن:: ئاوپاش)]

.

.

_________________________

پاش ³ /paş: ن:[ ئد( مجـ)][ توێ] قوون، قنگ.

لەپاشەوەبوون/le paşewe bûn: كتن:[ لە+ پاش+ ەوە+بوون][ ئد] لەقوون بوون، لەدواوەزان.

:: ئەو فەرق و جیاوازییە چیە ئێوە دایدەنێن بۆ دەنا ئێمە لەپاشەوە بووین.

.

.

.

.