ڕادار/řadar: ن:[ ئاب][ ئەردە]

1 – باج ئەستێن، باجگر : ئەو کەسەیە باجی بستێنێت : کەسێکە ئاگای لەڕێ و بانان بێت.

2 – راگیر، تەریدە، جەردە، چەتە.

.

ڕادارانە/řadarane: نتـ: [ئاب] باج، راداری.

ڕادارخانە/řadarxane: نتـ:[ رۆژک ، مکـ][ رادار+ خانە] باجگا _ باجگە، باجخانە

:: رەزا شا لەچوارسووچی شاری مەهاباددا رادارخانەی دانابوو، بۆ وەرگرتنی باج لە فرۆشتنی بەرهەمی گوندیەکان.

ڕاداری/řadarî: نچ:[ ئاب] باج ئەستاندن.

.

.

______________________

رادار/řadar: ن:[ تێكـ] دەزگایەکی ئەلەکترۆنی هەستکەرە بەهۆی شەپۆڵی کارەبای موگناتیسی( ئەلەکترۆما گناتیک) هەست بەتەنە دوورە جولاوەکان دەکات و ڕێرەو دەنگەکان تۆمار دەکات و دەست نیشانیان دەکات بۆ ئەوەی بۆمباران بکرێن.[ ئینگـ: radar]

راداری دۆپلەر/řadarî dopiler: نتـ: [ تێكـ] دەزگایەکە بۆ دەستنیشان کردن و دۆزینەوەی خیرای تەنە فرۆکەکان.

.

.

.

.