ڕابردوو ¹ /řabirdû: ف:[ ڕا+ بردوو( بردن)] بگردگ، لەمێژینە، کۆن، پلچو، تێپەریوو، لەمەوبەر، بەسەرچوو، گوزەشت.

:: له‌نێوان ڕابردوو و داهاتوودا.

ڕابردووبینی/řabirdû: نتـ:[ ئاب][ ڕابردوو( ڕابردن)+ بینی( بینین)] لەبەرچاوگرتنی ڕابردوو : جۆرێک پێشبینی بەكەڵک وەرگرتن لە زانیاریەكانی ڕابردوو.[ ئینگـ : Backcasting].

ڕابردوودار/řabirdûdar: ئانتـ:[ ڕابردوو+ دار] خاوەن ئەزموون.

ڕابردووی تەمەن/řabirdûy temen: نتـ: زینگانی، زیندگانی، ژیان.

بەڕابردوو/beřabirdû: ئانفا:[ بە+ ڕابردوو] ووشەیەکی لێکدراوە. دینادیتە.

بێڕابردوو/řabirdû: ئانتـ:[ بێ+ ڕابردوو] خاو ، بێ ئەزموون.

رانه‌بردوو/řabirdû: ف: ئێستا. [ لا : Present]. 

.

.

________________________

ڕابردوو ² /řabirdû: ف:[ ڕێز] تێپەڕیو.

ڕابردووی بەردەوامی/řabirdûy berdewamî: نتـ: ئەم کردارە بەردەوامی کارێک لە ڕابردوودا نیشان دەدات وەک لە خوارەوە

دە / ئە + جێناوی لکاوی بکەر+ ڕەگی ڕابردوو
دەمخوارد دەتخوارد دەیخوارد دەمانخوارد  دەتانخوارد  دەیانخوارد

ڕابردووی تەواو/řabirdûy tewaw: نتـ: ئەم کردارە لە( ئاوەڵناوی بەرکاری+ جێناوی لکاو+ ئە) پێک دێت.

[ خواردوومە، خواردووتە، خواردوویە، خواردوومانە، خواردووتانە، خواردوویانە ].

ڕابردووی دوور/řabirdûy dûr: نتـ: ڕابردووی دوور ئاماژە بۆ ڕابردوویەکی دوور دەکا. لە [ ڕەگی ڕابردووی چاوگ+ گەردانی بوون] وەک: [ خواردبووم، خواردبووت، خواردبووی، خواردبوومان، خواردبووتان، خواردبوویان] [ ئینگـ : Perfect].

ڕابردووی دوورتر/řabirdûy dûrtir::

ڕابردووی دیار/řabirdûy katî:: کردارێ کە بکەرەکەی دیار بێ، وەک: نووسی، بردم، خوێندمان. بکەرە: (ئەو)، (من) و (ئێمە). 

ڕابردووی ساده/řabirdûy katî::[ ئینگـ: Past].

ڕابردووی کاتی/řabirdûy katî::

ڕابردووی گێراوەیی/řabirdûy gêřaweyî: نتـ:[ ئینگـ: Past article].

ڕابردووی نزیک/řabirdûy nizîk: نتـ: ڕابردووی سادە لە ڕەگی ڕابردوو + جێناوی لکاو دروست دەبن. وەک:

[ خواردم، خواردت، خواردی، خواردمان، خواردتان، خواردیان].

ڕابردووی نادیار/řabirdûy katî: نتـ: کارێ کە بکەرەکەی نادیار بێ، وەک: خوردرا، کێشرا، نووسرا

ڕابردووی هاوڕایی/řabirdûy hawřayî::

.

.

.

.