هێڵ/hêľ ن:[ مكـ]

1 -[ كشت] خەتی ڕاستی جووتی.

2 – ڕیز، ڕێز، جغزی ڕاست، وڵات( شن)، هەنگامە. [ ئینگـ : Line].

:: ڕەنگ و هێڵ لە سەمای پایزدا.

3 – كارەسات.

::  ئەو پیاوە سەرهێڵانە.{ گیوی، ل، 934}.

4 – Ellipse.

هێڵە/hêľe: ن:

هێڵەبڕكێ/hêľe biřkê: نتـ:

هێڵەتاودەر/hêľe tawder: نتـ:

هێڵەجووڵە/hêľe cûľe: نتـ:

هێڵه‌خۆراک/hêľe xorak: نتـ:. [ ئینگـ : Feedline].

هێڵەوە/hêľewe: نتـ:

هێڵەهێزی کارەبا/hêľe hêzî kareba: نتـ:

هێڵە یەکەمەکان/hêľe yekemekan: ئانتـ:[ ئەند] هێڵکاری یان نەخشەی سەرەتایی.[ ئینگـ : out line].

هێڵەیی/hêľeyî: نتـ:[ هێڵ+ ئەیی] تەنی هێڵەیی، شێوەهێلكەیی.[ ئینگـ: Ellipse].

هێڵدار/hêľdar: ئانتـ:[ ئەند][ هێڵ+ دار(  دارەن: دارن)] ڕێڕێ، میلدار، هێڵکراو.  .[ ئینگـ : striped].

هێڵ کێش/hêľ kêş: نفا:

هێڵ کێشان/hêľ kêşan: کتن:[ ئینگـ : draw]

هێڵگه‌ی پێشبه‌ری/hêľgey pêşberî: نتـ: ( له‌ شریتی کاغه‌زیدا) . [ ئینگـ : feed track].

هێڵ لێكێشراو/hêľ lêkêşiraw: نتـ:

هێڵەهێڵ/hêľhêľ: نتـ:

.

 هەندێک لە جۆرەکانی هێڵ 

.

هێڵی/hêľî: نچ: هێلەکی، خێزی. .[ ئینگـ: linear].

هێڵی ئاسن/hêľî asin: نتـ:[ ئەند][ هێڵ+ی+ ئاسن] .[ ئینگـ : ]

هێڵی ئاسنین/hêľî asinîn: نتـ:[ ئەند][ هێڵ+ی+ ئاسن] .[ ئینگـ : ]

هێڵی ئاسۆ/hêľî aso: نتـ:[ ئەند] .[ ئینگـ : skyline]

هێڵی ئاسۆیی/hêľî asoyî: نتـ:[ بیر] هێڵی X لە هێڵکاری دا.[ ئینگـ : X – axis]

هێڵی ئیستیوا/hêľî îstîwa: نتـ:[ جێۆ] بازنەی ئیستیوا.[ ئینگـ: Equator].

هێڵی بارکردن/hêľî barkirdin: ن:[ ئەند] .[ ئینگـ : load line].

هێڵی بازنەی/hêľî bazney: ن:

هێڵی بەرجەستەیی/hêľî bercesiteyî: نتـ:[ ئەند] هێڵێکی دیارنەماوە لە وێنەی بەرجەستەییدا.[ ئینگـ : prespective line]

هێڵی بەرهەم هێنان/hêľî berhenhênan: نتـ:[ ئاب][ ئینگـ : line production].

هێڵی بین/hêľî bîn: ن: درێژی.[ ئینگـ: linear perspective].

هێڵی بەرزیی/hêľî berzîy: نتـ:[ جێۆ] لەسەرەوەی دەریا.[ ئینگـ: Altitude]

هێڵی بڕەڕ/hêľî biřeř: ن:

هێڵی بێبار/hêľî bêbar: ن:

هێڵی پانی/hêľî panî: نتـ:[ جێۆ] پانیی جێۆگرافیا. [ ئینگـ: Latitude]

هێڵی پچڕپچر/hêľî piçpiçiř: ن:

هێڵی پشتبەستن/hêľî piştbestin: ن:[ ئەند] هێڵی متمانە. [ ئینگـ : fiducial line]

هێڵی پلەداری هایدرۆلیکی/hêľî piledarî haydirolîkî: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ : hydraulic gradient line]

هێڵی پۆڵی/hêľî poľî: نتـ : هێڵی ئاسۆیی.

هێڵی پیشاندەر/hêľî pîşander: نتـ : هێڵی نیشاندەر، هێڵی دەربڕین : ئەو هێڵەیەکە پەیوەندی نێوان دووشتی یان زیاتر گۆڕاوە پیشان دەدات.

هێڵی تانی/hêľî tanî: نتـ : هێڵی ستوونی، هێڵی قیت : ئەو هێڵەیە کە ستوونە بەسەر هێڵێکی تردا و دەبێتە هۆی پەیداکردنی دووگۆشەی چوون یەك لەم لاو لەولایەوە.

هێڵی تەنیشتی/hêľî tenîştî: نتـ: هێڵی لاتەنیشت : بریتی یە لە کۆمەڵە ئەندامێکی هەست کردن لە ماس دا بەشێوەی هێلێك لەسەری ماسییەوە هەتا كلكی دریژدەبێتەوە لە تەنیشتەوە.

هێڵی جێۆدێسی/hêľî cêodêsî: ن:[ ڕوو] کورتترین هێڵە لە نێوانی دووخاڵدا لەسەر رووەکی خڕ. [ ئینگـ : L.Geodesic ].

هێڵی چەمانەوە/hêľî çemanewe: ن: گێڕ.

هێڵی چەمیاو/hêľî çemiyaw: نتـ: چەماوە، كەوانە.[    Curve ]

هێڵی خاڵ خاڵ/hêľî xaľxaľ: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ : dotted line ].

هێڵی خوار/hêľî xiwar: نتـ: چەماوە.

هێڵی دەرەکی کەوانە/hêľî derekî kewane: نتـ:[ ئەند] دەورەی کەوانە یان چێوەی کەوانە.[ ئینگـ : outline of arch].

هێڵی درێژی/hêľî dirêjî: نتـ : هێڵیکی ناڕاستەقینە ( وەهمی)یە لە پۆڵی باکوورییەوە دەچێت بۆ پۆڵی باشوری لەسەر ڕووی زەوی.

هێڵی درێژی جێۆگرافیا/hêľî dirêjî cêogirafiya: نتـ: درێژە هێڵ [ ئینگـ : Meridian ].

هێڵی دیارنەمانی/hêľî diyarnemanî: نتـ:[ ئەند] هێڵی بزربوون : لە وێنەی بەرجەستەییدا ئەو هێڵەیە کە وا دەردەکەوێت کە لە ناکاو دیار نامێنێت.[ ئینگـ :  vanidhiing line]

هێڵی دیارکردن/hêľî diyarkirdin: نتـ:[ ئەند] هێڵی کێشراو بەتەباشیر ( بۆ دیاری کردنی شوێن)..[ ئینگـ :snapping line]

هێڵی ڕاست/hêľî řast: نتـ:[ بیر][ هێڵ+ ی+ ڕاست][ ئینگـ : Straight line] 

هێڵی ڕەوت/hêľî řewit : نتـ: هێڵی ڕەوانی : ئەو هێڵانەن کەلە پەیکەری فڕۆكە و بەڵەم و ئۆتۆمۆبیل و شەمەندەفەڕ دا هەن و یارمەتی یان دەدەن بۆ تێپەڕبوونی هەوا یان ئاو بە دەورو پشتیاندا بە بێ هیچ جۆرێ کۆسپ و تەگەرەیەك.

هێڵی ڕۆبوون/hêľî řobûn: نتـ: هێڵی ڕۆیشتنی ئاو. :[ ئینگـ : streamline].

هێڵی ڕێکخستن/hêľî řěkxistin: نتـ:[ ئینگـ : control bus]

هێڵی سەرکەوتنی پەیژە/hêľî : نتـ: هێڵی گەشت کردن.

1 – [ ئەند] هێڵێکی خەیاڵییە تیایدا شوێن پێی پایەگە بەرزاییەکەی نەگۆرە. .[ ئینگـ : line of travel].

هێڵی ستوونی/hêľî sitûnî: نتـ:

1 – [ بیر]  هێڵی Y لە هێڵکاری دا.[ ئینگـ : Y – axis].

2 – [ ئەند] هێڵی شاووڵی. [ ئینگـ :   line of perpendicularity].

هێڵی سفر/hêľî sifir: نتـ: [ ئەند] هێڵی دەستپێکردنی بنکە. [ ئینگـ :  zero line].

هێڵی سوور/hêľî sûr: نتـ:

:: بەهای، بەزاندنی هێڵی سوور.

هێڵی شەبەنگی/hêľî şebengî:

هێڵی شەکەتە یەکسانەکان/hêľî şekete yekisanekan: نتـ:. [ ئینگـ: stress contour].

هێڵی شکانەوە/hêľî şikanewe:[ ئەند]. [ ئینگـ :  failure line].

هێڵی فێنکی/hêľî fênikî: نتـ: ئەو هێڵەیە كە ستوونە بە سەر هێڵی سوڕگەی خۆر و هێڵی ڕێکی( کەمەرەی زەوی)دا.

هێڵی كاریگەری/hêľî karîgerî: نتـ:[ ئینگـ: Line of action].

هێڵی کڕێوە/hêľî kiřêwe : نتـ: ‌هێڵی تۆف و باران : هێڵێکە لە ڕەشەبای بروسکاوی پێش ناوچەیەکی سارد دەکەوێت.

هێڵی گواستنەوەی ووزە/hêľî giwastinewey uwze: نتـ:[ ئەند].[ ئینگـ : energy line].

هێڵی لار/hêľî lar: نتـ: [ ڕامیـ] خەت مایل.[ ئینگـ: infiltration].

هێڵی لێژی/hêľî lêjî: نتـ:[ ئەند] وەکو هێڵی لێژی پەیژە.[ ئینگـ : pitch line].

هێڵی لێکەوت/hêľî lêkewt: نتـ:[ ئەند]  .[ ئینگـ : tangential line].

هێڵی لێكەوتە/hêľî lêkewte: نتـ: [  Tangent ] تانگێت.

هێڵی لێنەکەوت/hêľî lênekewt: ن:[ ئینگـ :  Asymptot].

هێڵی ناڕێک و پێک/hêľî řêk û pêk: ن:

هێڵی ناوەندی/hêľî nawendî: ن:[ ئینگـ :  middle line].

هێڵی نیوەڕۆ/hêľî nîweřo: نتـ: هێڵێکی درێژییە پلەکەی سفرە لە ڕووانگەی شاری گرینویچ بە نزیك لەندەندا تێپەڕ دەبێت.

هێڵی هاورێک/hêľî hawřêk: نتـ : هێڵی تەریبی.

هێڵی هاوسەنگی شەکەت/hêľî hawsengî řêk: نتـ : ‌هێڵی شەکەتی هاوسەنگ لەگەڵ هێڵی ڕۆبوونی ئاو لە ناو خۆڵدا.[ ئینگـ : equipotential line].

هێڵی هێزی موگناتیسی/hêľî hêzî muginatîsî: نتـ:[ فیز] هێڵێکە لە کایەی موگناتیسی دا ڕێڕەوەکەی لەهەر خاڵێك دا بریتی یە لە ڕێرەوی هێزی موگناتیس لەو خاڵەدا.

هێڵی یەكتربڕ/hêľî yektirbiř: ن:

هێڵی یەكسانی/hêľî yekisanî: ن: هێڵی ڕێكی، پشتێنەی زەوی : گەورەترین بازنەیە لە چێوەی خڕۆکی زەوێ دا، ستوونە بەسەر دۆخی زەوی دا، بەسەر دۆخی زەوی دا، خرۆکی زەوی کردووە بەدوو لەتەوە، باکووری و باشووری تێدا ىاشەو و ڕۆژ چوون یەکی، هێلێکی ناڕاستەقینە ( وەهمی). درێژی یەکەی ( 40076) کیلۆمەترە.

هێڵی یەكسانی ئاستەکانی کوتینەوەی خۆڵ/hêľî yekisanî astekanî kutînewey xoľ: نتـ:[ ] [ ئینگـ : settelment contour ]

هێڵی یەکسانی موگناتیسی/hêľî yekisanî mugnatîsî: نتـ:[ فیز][ هێڵ+ ی+ یەکسان+ ی+ موگناتیسی] [ ئینگـ : aclinic line ,magnetic equator ]

هێڵی یەكگرتنی دوولای بنمیچی لێژ/hêľî yekgirtinî dû lay lêj : نتـ:[ ئەند][ ئینگـ : groin arch].

.

 زاراوەی هێڵ لە واتای جوداجودا دا 

.

بەرنامەدانانی هێڵی/bernamey hêľî: نتـ:[ ئاب][ ئینگـ : linear programming].

بەڕێوەبەرایەتی چاككردنی هێڵەكانی كارەبا/beřêweberayetî çakkirdinî hêľekanî kareba: نتـ:[ بەڕێوەبەرایەتی+ چاككردنیهێڵەكانی+ كارەبا ]

بەهێڵ کردن/be hêľkirdin: کتپ:[ ] [ ئینگـ : align]

بێ هێڵ/bê hêľ: ن:

پچڕانی هێڵ/pičiřanî hêľ: ن:

چوونەسەرهێڵ/çûne ser hêľ: ن:

خستنەسەرهێڵ/xistine ser hêľ: ن:

دیکۆر بەشێوەی هێڵی چەماوە/dîkor be şêwey hêľî çemawe: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ : whip lash].

ڕاستەهێڵ/řastehêľ: ن:

ڕیزبوون لەسەریەک هێڵ/řastehêľ: ن:

کۆتایی هێڵ/kotayî hêľ: نتـ:[ ئەند]  .[ ئینگـ : terminus].

لەسەرهێڵە/le ser hêľe: ن:

لەسەرهێڵ نیە/le ser hêľnîye: ن:

لەهێڵ لادان/le hêľ ladan: ن:

نرخ دانانی هێڵی/hewseng kirdinî hêľî: نتـ:[ ئاب] نرخ دانانی یەكسان.[ ئینگـ : line pricing ].

نوختەی سەرهێڵ/nuxitey serhêľ: ن:

وێنەی بەرجەستەیی هێڵەتەریبەکان/wêney bercesiteyî hêľe terîbekan: نتـ:[ ئەند].[ ئینگـ : paraline drawing]

هاتنەسەرهێڵ/hatine serhêľ: ن:

هاوسەنگ کردنی هێڵی/hewseng kirdinî hêľî: نتـ:[ ئاب][ ئینگـ : linear balancing].

.

هێڵی/hêľî: ن: درێژی پیڤ.[ ئینگـ: linear measure].

هێڵی/hêľ: ن: هەڤکێشە.[ ئینگـ: linear equation].

.

.

.

.