دیوار/dîwar: ن:[ ئەند] [ پهـ : divār][ دیو( ژوور)+ وار] دڤێر( کباک) : هەڵچنراوێکی ڕێک و بەرز بەشێوەی ستوونییە، بۆ جیاکردنەوە و پاراستنی ڕووبەرێک دروست دەکرێت. جاران لە خشت دروست دەکرا بە تایبەت لە بەرد و گل، پاشان بوو بە خشتی کۆنکریتی چێمەنتۆ، لەم دوایییەدا دیواری شووشەیی و کانزاییش داهێنراوە.

دیوارە/dîware: نتـ:[ ئەردە] حەسار، زێواری چشت، چەپەر: لێواری بڵندكراو، وەك دیوار و كورتتر.

دیوارەنە/dîwarene: نتـ:[ هـ] لە دیواردا.

:: هەرکەس چی چووار دیوارەنە پاش بترازیۆ، وناڵینش مەکەرمێ، زیندَەش مەکەرمێوە، مەشیۆ پێسەو ئێمە ڕەفت کەرینە.{ جەهانگیر مەحمود وەیسی}

دیواربڕ/dîwarbiř: نفا:[ ئەند] مەساسە: ئامرازی دیواركون كردن، ئاسنێكی لووت تیژە دیواری وەك:  ئاسن، بەرد، چیمەنتۆ، دار، گڵی پێ دەبڕدرێت.

دیواربڕین/dîwarbiřîn: كتن:[ ئەند] كون كردنی دیوار.

دیواردروست كردن/dîwardirustkirdin: كتپ:[ ئەند] دیواركردن، دیواردانان، سەوکرن( كباك) : هەر چواردەور بە دیوارگرتن.

دیواركردن/dîwarkirdin: كتپ:[ ئەند] شوورەکردن، پەرژین بۆ کردن، دیواردانان.[ ئینگـ : Walling ]

دیواركۆ/dîwarko: نتـ:[ ئەند][ هـ] ڕفحە، ڕفە: تاقە هەرەتەسكەكەی سەرەوەی تاقانە لە دیواری ون تاغاندا سا لە ناو دیوار  دروستكرابێت یان لە تەختە.

دیواركون کردن/dîwarkunkirdin: كتپ:[ ئەند] کردنەوەی کونێك وەك پەنجەرە لە نێوان دوو ژوور. : كونەك( كباك).[ ئینگـ : Wall opening]

دیوار هەڵچنین/dîwarheľčinîn: كتپ:[ ئەند] دیواربەرزكردنەوە.

دیوارساز/dîwarsaz: نفا:[ ئەند] بەنا( ع : بنا)، دیواركار، گڵكار.

دیوارسازی/dîwarsazî: نچ:[ ئەند] بەنایی، دیواركاریی، گڵكاری.

دیوارۆ/dîwaro: نتـ:[ هـ][ ئەند] بەدیوارەوە.

دیواروێنە/dîwarwêne: نتـ:[ دیوار+ وێنە] فرێسكۆ.

                    گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی دیوار                  

دیواری ئاسنین/dîwarî asinîn: نتـ:[ ئەند]

دیواری ئەستوونی/dîwarî asinîn: نتـ:[ ئەند] دوو دیواریی یەکتر بڕ.[ ئینگـ: cross wall].

دیواری باخ/dîwarî bax: نتـ:[ ئەند] پەرژین : هەر تشتێک پەیوەند بێت بە دار و درەخت وەك : باخ، بێستان و مال.

دیواری باخچە/dîwarî baxiče: نتـ:[ ئەند] پاردە : دیواری باخچە و باخانە كە لە وشكەچن، وشكە كەڵەك دروستكرابێت.

دیواری بارهەڵگر/dîwarî: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ: load bearing wall].

دیواری بارهەڵنەگر/dîwarî: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ: non bearing wall].

دیواری بارهەڵنەگری دەرەکی/dîwarî: نتـ:[ ئەند] ڕووی بینا کە دیوارەکانی لە مادە اووک دوستکراوە، چونکە باری لەسەریەوە هەڵنەگرتووە. [ ئینگـ: Exterior nonbearing wall].

دیواری باریک/dîwarî barîk: نتـ:[ ئەند]

دیواری باڵدار/dîwarî barîk: نتـ:[ ئەند] دیوارێکە کە بە ئاستی ڕووی پرد دروستدەکرێت بۆ پاڵپشتکردنی پردەکە.[ ئینگـ: flare wall].

دیواری بەردی تاشراو/dîwarî: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ: free stone wall].

دیواری بەبەردی ناو بۆش دروستکراو/dîwarî: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ: masonry wall].

دیواری بەربەست/dîwarî berbest: نتـ:[ ئەند] دیواری سەنگەر.[ ئینگـ: Breast wall].

دیواری پاراستن/dîwarî: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ: Revetment].

دیواری پاڵپشت/dîwarî paľpišt: نتـ:[ ئەند] لە دروستکردنی پرد دا دیوارێکی دەرچووە و تەریبە بە ڕووی پردەکە یان لە هەندێ دیوار دا دیوارێکی نزمترە لە یەکێ لەم سەرو ئەو سەرەکانی دروست دەکرێت بۆ مەبەستی پاڵپشت کردن. [ ئینگـ: Return wall]{ پەیامی ڕەنج، ل، ٤٤٩}.

دیواری پاڵپشتکەر/dîwarî paľpištker: نتـ:[ ئەند] دیواری ڕاگر.[ ئینگـ: Retaining wall]{ پەیامی ڕەنج، ل، 447}.

دیواری پاڵپشتکردنی گۆشەیی/dîwarî paľpišt: نتـ:[ ئەند].[ ئینگـ: knee wall].

دیواری پەنجەرەیی/dîwarî pencereyî: نتـ:[ ئەند] دیواری کونکون کە بە ستوونی کانزایی یان تەختەیی بەش بەش کراو لە سەر شێوەی چوارگۆشەیی یان بە شێوەی ئەندازەیەکی تر.[ ئینگـ: window wall].

دیواری پشتەوە/dîwarî pištewe: نتـ:[ ئەند] وەك دیواری ئاستی  کەوانەی پرد یان دیواری گلدانەوەی ئاو لە دەرچەی ئاوەڕۆدا. [ ئینگـ: head wall].

دیواری پشتیوانی لاوەكی/dîwarî pištîwanî lawekî: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ: wing wall].

دیواری پیزۆكە/dîwarî pîzoke: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ: Bossages = Embossements]{ هونەرییەكان، ل، 44}.

دیواری جیاکەرەوەی نزم/dîwarî çîn: نتـ:[ ئەند].[ ئینگـ: dwarf partition]

دیواری جەمەلۆنی/dîwarî çîn: نتـ:[ ئەند] دیوارێکە کە لووتەکەی بە دوو ئاراستە لێژبۆتەوە.[ ئینگـ: gable wall]

دیواری چین/dîwarî çîn: نتـ:[ ئەند]

دیواری خانە/dîwarî xane: نتـ:[ زیند][ ئینگـ : cell well]{ ئە. قەرەداخی،  ل، 48}

دیواری دابڕی دینگەکان/dîwarî dabiřî dîngekan: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ: stud wall or stud partiton].

دیواری دار/dîwarî dar: نتـ:[ ئەند] دیوارێك لە دار دروست بکڕێت.

دیواری دەنگ/dîwarî deng: نتـ:[ ئەند][ ئاسما] دەنگێكی گەورەیە لە كاتێكدا دروست دەبێت كە خیرایی فڕۆكە یەكسان دەبێت بەخێرایی دەنگ لە ئاسماندا. [ئینگـ:Sound barrier]{ ئا. گەرمیانی، ل، 532}.  

دیواری درزبردوو/dîwarî dirzbirdû: نتـ:

دیواری دووچینی/dîwarî dirzbirdû: نتـ:[ ئەند][ ] دیوارێکە بە مەبەستی جیاکردنەوەی دەنگ و گەرمی درەستدەکرێت و نێوان هەردوو چینی دیوارەکە بە هەوا یان بە ماددەی جیاکەرەوە پڕدەکرێتەوە.[ ئینگـ: double layer wall].

دیواری دینگە دەرەکییەکان/dîwarî dînge derekîyekan: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ: spandrel  wall ].

دیواری ڕووپۆشراو/dîwarî dînge derekîyekan: نتـ:[ ئەند] بۆ قەدەغەکردنی داخورانی[ ئینگـ : revetment wall ].

دیواری ڕووپۆشکراو/dîwarî dînge derekîyekan: نتـ:[ ئەند] بە هەر کەرەستەیەکی پۆشین نەخشکراوی دیواری.[ ئینگـ : faced wall].

دیواری ڕێگر/dîwarî řêgir : نتـ:[ ئەند][ ] ئەم جۆرە دیوارە زیاتر لە ڕێگاوبانەكاندا بەكاردەهێنرێت بۆ ڕاگرتنی جادەكان لە هەرەس و ڕۆچوون. لە بڕی دیواری ڕاگری كۆنكرێتی شیشدار ئێستا لەزۆر وڵاتان تەنانەت لە كوردستانیش ئەم جۆرە دیوارە ڕاگرە ( دیواری گابیۆن ) بەكار ئەهێنرێت , ئەویش بە هۆی كەم تێچوونی گوژمەكەی وە بەهێزی و بەرگەگرتنی زیاتری هەروەها بەهۆی گەورەیی و ( قەبەیی ) دیوارەكەوە كارێكی گونجاوە بۆ ڕێگاكانی دەرەوەی شار بە تایبەت ئەو ڕێگایانەی هەورازن و ترسی ڕۆچوونیان هەیە , وە دڵنیایی و سەلامەتی زیاترە .. [ ئینگـ : Gabion Wall].

دیواری ڕێگر/dîwarî řagir: نتـ: شێوازی دروستكرنی دیواری گابیۆن بە شیش و ( BRC ) بە شێوازی شەش پاڵوویی دووری جیاواز دروست ئەكرێت پاشان لە بناغەدا دائەنرێت و بۆڵدەر یان جەلموود یان تەلاشی تێ ئەكرێت وە لە هەندێك شوێن بۆ جوانكاری و ڕازاندنەوەی تەنیشتی شەقامەكان بەردی ڕەنگاوڕەنگ بەكار ئەهێنرێت .ئەمە جگە لەوەی لە هەندێك شوێنی تردا بۆ پەرژین ( سیاج ) بە ئەستوری دیاری كراو بەكار ئەهێنرێت یان لە ناو باخچەكانیشدا بۆ بەخشینی جوانی بە دیمەنەكە بە كار ئەهێنرێت…چۆنییەتی دروستكردنی لە وێنەكاندا زیاتر ڕوون دەكەینەوە…

دیواری ژێرزەوی/dîwarî jêrzewî::

دیواری سەنگەری دەرەکی/dîwarî sengerî derekî: نتـ:[ ئەند] لە دەوری شارێک یان کۆشكێک.[ ئینگـ : zwinger]

دیواری شار/dîwarî šar: نتـ:[ ئەند] شورە، وارش : لە کۆندا زۆربەی شارەکان دیوارێکیان ھەبوو، بۆ بەرگری کردنی شارەکە لە ترسی ھێرشێکی دەرەکی.

دیواری شەرم/dîwarî šerim: نتـ:[ ئەند]

:: با هەموومان لە دژی دیواری شەرم بوەستینەوە و بەنەفرەتی بکەین کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە سەرسنوری نێوان باکور و ڕۆژاوا.، بە دیوار و دەرگای ئاسنین دەتەنن.

دیواری شووشە/dîwarî šûše: نتـ:[ ئەند]

دیواری قەڵای کونکۆن/dîwarî qeľa: نتـ:[ ئەند].[ ئینگـ : battlement]

دیواری کۆنکریتی/dîwarî konkirîtî: نتـ:[ ئەند] لە بەغدا، بۆ مەبەستی پاراستنی ئاسایش دانراوە

دیواری كورت/dîwarî kurt: نتـ:[ ئەند] پاردە.

دیواری لاری پاڵپشت/dîwarî qeľa: نتـ:[ ئەند] [ ئینگـ : Talus]

دیواری گلداەرەوە/dîwarî gilderewe: نتـ:[ ئەند] بەربەستی گلدانەوە، دیواری سفت ( ڕێنەدەر).[ ئینگـ : reception wall]

دیواری هەڵواسراو/dîwarî heľwasiraw: نتـ:[ ئەند] بەشی سەرەونی لێكدابڕاوە، كە دەكەوێتە سەرووی هێڵی لێكدابڕانەوە.[ ئینگـ :Hanging wall ]{زەویناسی، ل، 42}.

بۆشایی ناودیوار/čespkerî dîwar: نتـ:[ ئەند] [ ئینگـ : Wall pocket]

چەسپکەری دیوار/čespkerî dîwar: نتـ:[ ئەند] [ ئینگـ : Wall anchor]

ڕووی دیوار/čespkerî dîwar: نتـ:[ ئەند] ڕووکار ( بەشی پێشەوە لە دیواردا)[ ئینگـ : front]

قوڕکاری دیوار/čespkerî dîwar: نتـ:[ ئەند] سواغی دیوار.[ ئینگـ : Wall pointing]

کاغەزا دیواری/kevala dîwarî: نتـ:[ ئەند][ كباك].[ ئینگـ : Wall paper]{ قاموسا سەلاحەدین، ل، ١١٢٢}.

کەڤالا دیواری/kevala dîwarî: نتـ:[ ئەند][ كباك] بۆیاغ کردنی دیوار، ڕەنگ کردنی دیوار.[ ئینگـ : Wall painting]{ قاموسا سەلاحەدین، ل، ١١٢٢}.

کەمەرەی دیواری/čespkerî dîwar: نتـ:[ ئەند] بۆ دابەشکردنی بار.[ ئینگـ : Wall plate]

کەوانەی بەدیوارەوە نووساو/dîwar: نتـ: [ ئەند] [ ئینگـ : Wall arch]

نەخشکردنی دیوار بە گەچ/dîwar: نتـ: [ ئەند] بەگەچ جوانکاری کردن لە دیوار دا.[ ئینگـ : fresco]

.

______________________ 

دیوار²/dîwar: ن: [ توێ] [ ئینگـ:Paries, Parital ]{ پەزیشكی، ل، 252}.

دیواری پشتەسەری/dîwarî pišteserî: ن:[ توێ][ ئینگـ:Parieto Occipital ]{ پەزیشكی، ل، 252}

دیواری تەوێڵی/dîwarî tewêľî: ن:[ توێ][ ئینگـ:Parieto Frontal]{ پەزیشكی، ل، 252}.

دیواری لاجانگی/dîwarî lacangî: ن:[ توێ][ ئینگـ:Parieto Temporal]{ پەزیشكی، ل، 252}

دیواری هەناوی/dîwarî henawy: ن:[ توێ][ ئینگـ:Parieto Splanchnic ]{ پەزیشكی، ل، 252}

.

.

________________________ 

دیوار/dîwar: ن:[ مجـ] بەربەست، باروو، ڕەمپە.

.

.

____________________

دیوار دیوارانێ/dîwar dîwaranê: نتـ:[ واز][ هـ] گەمەیەكی منداڵانەیە.

.

.

___________________________

ئاگرە دیوار/agire dîwar: نتـ:[ ئای تی] فایرواڵ : دەزگا یان کۆمەڵەدەزگایەکە ( لەوانەیە نەرمەکاڵاش بێ) کە داڕێژراوە بۆ پەژیران یان بەدواوەدانی ڕاگوێزییەکان لە تۆڕی کۆمپیوتەریدا بەپێی کۆمەڵێک ڕێسا. پتر بۆ پاراستنی تۆڕ لە دەست پێگەیشووییی ڕێپێنەدراو و لە ھەمان کاتدا، ڕێگاکردنەوە بۆ دەربازبوونی پەیام و پێڕاگەیێنییە ڕەواکان بەکاردێت.

ئاگره‌ دیوار/agire dîwar: نتـ:[ ئای تی][ ئاگر+ ئه‌+ دیوار] دیوارا پاراستنێ : بریتییه‌ له‌و کاڵاڕه‌قه‌ی، که‌ بۆ جیا کردنه‌وه‌ی دووبه‌شی فیزیایی تۆرێک به‌کاردێت وه‌ چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی کردن له ‌نێوان ئه‌و دوو به‌شه‌ی تۆره‌که‌دا به‌ جۆرێک ڕێ پێده‌دات که‌ له‌( کۆنسێپتی) ئه‌و تۆڕه‌دا ده‌ست نیشانکراوه‌، واته‌ ڕێگه‌دان به‌ پاکه‌ته‌ خوارزراوه‌کان بۆ تێپه‌ڕبوون، وه‌ ڕێگه‌ گرتن له‌ پاکه‌ته‌ نه‌خوازره‌وه‌کان. وه‌ک باوه‌ که‌ باس له‌ ئاگره‌دیوار ده‌کرێت مرۆ‌ڤ بیری بۆ لایه‌ نه‌رمه‌ کاڵاکان زیاتر ده‌ڕوارت. ئه‌وانه‌ی که‌ هاتووچۆی نێوان دووبه‌شی تۆڕێک ڕێکده‌خه‌ن، به‌لام مرۆڤ ده‌بێت جیاوازی له‌ نێوان پاراستن له‌ کۆنسێپتی ئاگردیوار له‌گه‌ل هه‌ردوو پێکهاته‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ی ئاگره‌دیوار بكات، که‌ بریتین له‌ نه‌رمه‌کاڵا و کاڵاڕه‌قه‌کان. کاڵاڕه‌قه‌کان که‌ به‌رپرسیاری نارد و وه‌رگرتنی پاکه‌ته‌کانی ناو تۆڕیان له‌ ئه‌ستۆدایه‌، هه‌رچی کاڵا نه‌رمه‌کانیشه‌ کاری ڕێکخستنی هاتووچۆکردنیان له‌ئه‌ستۆدایه‌.[ ئینگـ : Firewall]{zkurd}

.

.

.

{

: پەیامی ڕەنج

}