خاوێن ¹ /xawên: ئان:[ خا( خاک)+ وێن]{ ج. نەبەز.}{ پلەی یەكەمە لە بەراووردكردنی خۆیدا}

1 – ئاڤێژە_ ئاڤیژە، برجەقان، بژوین، بێغەوش، بێگەرد، بێلەكە، پاق _ پاقژ( كباک)_ پاگژ، پاک _ پاكیز، پاقژ، پییک، تەمیز( ع)_ تەمیس، جنجلی، دەت، زكاک.

2 – [ مجـ] پاكسروشت، پاكناو، پاكیزە، پوختە.

3 – [ ڕامیا] پاكتاو.

4 – [ تەند] پانسمان( فەر : pansement): كاری خاوێنكردنەوە و بەستنی برین.[ ئینگـ: sterilization]

5 – [ تەند] زڕ، نەزۆک.[ ئینگـ : strile]{ پەزیشکی، ل، 342 }.

خاوێنەر/xawênerber: ئانفا:[ خاوێن+ ئەر] پاكەرەوە، خاوێنكەرەوە، پێشۆر( سابوون).

خاوێنبوون/xawênbûn: كتن:

1 – پاكبوون.

2 – [ مجـ] بێفڕوفێل بوون، ڕاست و دروست بوون.

3 – داوێنپاکبوون.

خاوێنبوونەوە/xawênbûnewe: كتن:

1 – پاكبوونەوە، چڵکپێوەنەمان.

2 – فەوتان. لەبەینچوون.

3 – ماوەی بێنوێژی ئافرەت تەواوبوون. تەواوبوونی ئافرەت لەخوێن ڕێژیی مانگانە.

خاوێنتر/xawêntir: ئانتـ:{ پلەی دووەم لە بەراووردكردنی خۆیدا}[ خاوێن+ تر] پاگژتر _ پاقژتر، پاكتر.

خاوێنترین/xawêntirîn: ئانتـ:{ پلەی سێیەمە لە بەراووردكردنی خۆیدا} پاگژتری، پاقژترین، پاكترین.

خاوێنڕاگرتن/xawênřagirtin: كتپ:[ خاوێن+ ڕاگرتن] پاكڕاگرتن، تەمیز ڕاگرتن.

خاوێنكراو/xawênkiraw: ئانفا:[ خاوێن+ كراو( كردن)] پاكەوكریاگ، پاککراوەوە، دەردراو، گەسکدراو، سەر وبەركراو.

خاوێنكردن/xawênkirdin: كتپ:

1 – پاككردن.[ ئینگـ: disinfection]

2 – پانسمانكردن( فەر): خاوێنكردنەوە و مەرهەم لەسەربرین دانان و بەستن.

خاوێن كردنەوە/xawênkirdinewe: كتپ: پاككردنەوە، تووشماڵ كردن، كلاشین، مەردان، داوەراندن، داوەرڤاندن.

خاوێنكردن لەمیکرۆب/xawênkirdin lemîkrob: كتپ:[ خاوێنكردن+ لە+ میکرۆب] ستێریلیزەکردن.[ ئینگـ: Sterilization].

خاوێنگەریی بیرگە/xawênherîy bîrge: نتـ:[ ئای تی] سڕینەوەی تەواوی زانیارییەكان لە سەردیسک یان لە بیرگە.[ ئینگـ: scrub].

ناخاوێن/naxawên: ئانتـ:[ نا+ خاوێن]

1 – ناپاک، چەپەڵ، پیس.

2 – [ ئەردە] خاو بۆپرچ وشتی وا.

خاوێنێتی/xawê: ئاكتـ:[ خاوێن+ ئیتی] پاكێتی.

خاوێنی/xawênî: نچ: پاقژی( کباک)_ پاگژی، پاكی، تەمیزی >< پیسیی، چەپەڵیی.

.

.

_________________

خاوێن ² /xawên: ن:[ ڕوو] گیادڵ، ژان: گیایەكی بەڕوونی دەبیندرێت لەشێوەدا زۆرجیاوازە لەگیایەكانی دیکە؛ فرەساڵە دەژێت، هەرەم ئاسا واڵایە بلۆی گوڵ گرتنەكەی لەشێوەدا.[ Bot : Alopecurus agrestis].

.

.

.

.