دیسک/dîsk: ن:[ توێ][ نخ] پەپکە، خەپلە : پێشگرێكە لە زمانە ئەوروپییەكان، دەلكێت بە وشەوە و واتایەكی نوێیی لێدروست دەبێت. كە زیاتر لە واتای خەپلە یان قەوان دێنەپاچڤەكردن لە زمانی كوردییدا.

: ئازارپێگەیشتن یان ترازانی دیسكی موغەرەی پشت.{ ناهید، ل، 452}.

: كرۆژكرۆژەی خڕۆڵە لە ناو موغەرەی پشتدا.

:: خەپلەیی : disciform

:: قەوانخواز : discophile.

دیسکی نێوان مۆرەکان/dîskî nêwan morekan: نتـ:[ توێ] دیسکی نێوان بڕبڕەکانی پشت : پێکھاتەیەکی پان و لووسی ھەیە کە ناوکەکەی لە ماکێکی جیلەیی پێکھاتووە کە ڕیشاڵی ئانولووس دایگرتووە. ئەرکی سەرەکی دیسکی نێوان دوومۆرە، گرتنەخۆی گوشارە بۆ داشکانی ڕێژەی گوشارەکانی سەر بڕبڕەی پشت. دیسکەکان لە ژێر گوشاری دەرەکیدا وەزەنیان پێ دەگات. ئەم ھەلە بۆ مرۆڤ دەڕەخسێنێ کە دانەوێتەوە، ڕاست بێتەوە، بەم لاولادا بسووڕێ یان داشکێتەوە.[ ئینگـ : intervertebral dics]

دیسکۆجیل/dîsk: ن:[ توێ] دەرمانێکە لە ڕێگای دەرزی لێدانەوە دەدرێت لە دیسکی نێوان بڕبڕەکانی پشت. بەتایبەت فیتقی دیسك. وەك دیسکی مل، دیسکی کەمەر بۆ ئەو کەسانەی کەوا قەڵەو نین. تەمەنی کاریگەری ئەم دەرمانە ٧ ساڵ دەخایەنێت لە لەشی مرۆڤدا.   [ ئینگـ : Discogel]

.

.

_________________________

دیسک/dîsk: ن: ساپ. 

1 – [ ئای تی][ ئینگـ : Disc]

2 – ڕووپەڕێكی كانزایی دوو كیلۆیە بۆ وەرزشی دیسك هاوێدتن.

3 – ڕووپەڕێكی جەغز ئاسایە لە دەزگای تۆرمزی ئۆتۆمۆبیل دا.

4 – ڕووپەڕێكی جەغزئاسا وەك قەوان لە ئامێری كۆمپیوتەر دا هەیە.

دیسکی ڕەق/dîsk: نتـ:[ ئای تی] پەیکەرە رەقە.[ ئینگـ : hard disk]

دیسکی نەرم/dîsk: ن:[ ئای تی][ ئینگـ : Floppy]

.

سیسته‌می كارڵێكردنی دیسكی/dîsk: ن:[ ئای تی][ ئینگـ : DOS]

وەگەڕخەری دیسکی ڕەق/wegeřxerî dîskî řeq: نتـ:[ وەگەرخەری+ دیسک+ ڕەق] [ ئینگـ. : hard disk drive].

.

.

.

.

{ بەركوڵێكی، ل، 108}