گیا/giya: ن:[ ڕوو]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
گەیە ayag herb

[ پهـ: gaya ، gyah] ڕووەک، سەوزە، شینایی، ڤاش:vaş( زا)، گەیا( هـ)، گییوا : ڕوەکێکی ساڵانەیە، هەم گوڵدارە و هەم گوڵنەدارە، بە زۆریی بۆ خواردن یان دەرمان سوودی لێوەردەگیرێت.[ ئینگـ:herb ،grass ]

:: گیای تۆ نیە. واتا بابەتی تۆ نیە.{ پەندی پێشینان}

:: گژ و گیا. 

پنجار، چەر، چیم، لەوەر.[ ئینگـ : herbage]

گیابڕ/giyabiř: نفا:[ گیا+ بڕ( بڕین)]

1 – [ کەرەستە] داسی پەل( کە تایبەتی گیادروونە)، داسخاڵە_ داسماڵە، مەڵەغان : داسێکە تەنها گیای پێدەدروێتەوە.

2 – [ نخ][ موک][ بابا] فیرکە، زگچوونی ماڵاتانە : نەخۆشییەکە بەهۆی کرمێکەوە پەیدا دەبێت و لە نێو ئاو و گیایاندا دەژێت و ماڵات بیخوات پێی دەفیڕێنێت.

3 – [ ڕوو][ مەنگووڕ] پیکبڕە : گیایەكە كە ئاژەڵ بیخوات دەمرێت. رێنج( پژ)، مافەتە( هـ).  

گیا بڕینەوە/giya biřînewe: کتن:[ گیا+ بڕین+ ەوە] بە تۆزی بۆ برینی زۆرباشە. بەتەڕی بکوترێت لەسەر هەر جێگایەکی لەشی مرۆڤی دانرێت دەیکاتە برین لە نێو کەژمێراندا دەیکاتە پوقلە ( پورگ).  

گیا جاڕ/giya car: ن:[ ڕوو] مه‌زرا، مێرگ. [ ئینگـ : Meadow ]

گیاخۆر/giyaxor: نتـ:[ ڕوو][ گیا+ خۆر( خواردن)] گیا خوەر( کباک) : ئاژەڵێک كە گۆشت نەخوات. واتا تەنها گژ و گیا بخوات یان ڕووەكی بێت وەک كەروێشک، ئاسک، كەر …هتد.[ ئینگـ : Herbivorous]

گیاخۆ‌ر/giya: ن:[ ڕوو][ ئینگـ: Herbivor]

گیاخۆرە/giyaxore: نفا: 

گیا خواردن/giya xwardin: کتن:

گیازانی/giyazanî: ن:[ ڕوو] ڕووەكناسی.  [ ئینگـ : Botany]

گیاكوژ/giyakuj: ئان:  [ ئینگـ : Herbicidal ]

گیاكوژی/giyakujî: نچ:  [ ئینگـ : Herbicide ]

گیاناس/giyanas::

 گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی گیا 

گیا ئاڵەت/ giya aľet: نتـ: نتـ: [ ڕوو][ گیا+ ئاڵەت]

1 – گیایەكە بەكوتراوی لەسەر هەر جێگایەک دانرێت وەک دەرمان. 

2 – قووتوویەكی بەسەر ڕوودابگیرێت، تا هەوانەدات دەست بەجێ دەركی دەكات.

3 – بۆ كوولكان باشە.

گیای ئالەكۆک/giyay alekok: نتـ:[ ڕوو] پەلوک.

گیا ئاڵۆش/giya aľoŝ: نتـ:[ ڕوو][ گیا+ ئاڵۆش] ئاڵۆشەگیا، گیواوە سەودا.[ Bot : Acanthus mollis L. ، Fam : Acanthaceae].

گیا ئەژدیها/giya ejdîha: نتـ:[ ڕوو] ڕووەكێكی سەلکدارە بە تۆو و سەلک زیاد دەكڕێت.

گیا ئەسپ/giya esip: نتـ:[ ڕوو] ڕووەكێكی بۆگەنە دەرمانی بەهێزكردن و میزو ئارەق پێ كردنی لێ دەردەهێندرێت.

گیا ئەسپۆن/giya espun: نتـ:[ ڕوو] ئەسپۆن.

گیا ئەسپێ/giya esipê: نتـ:[ ڕوو] گیایەكە گوڵی سپی یان پەمبە دەگرێت.

گیا ئەستێرە/giya estêre: نتـ:[ ڕوو] گیایەكی كێوی پزیشكی یە گوڵەكەی بۆن خۆشە. ( ستارۆست).

گیا ئەستێرەی دەریا/giya estêrey deriya: نتـ:[ ڕوو] گیایەكە لە شوێنی شێ داردا دەأوێت بۆ مەبەستی پزیشكی و ڕازاندنەوە ی باخچەكان دەروێندرێت.

گیا ئەنگوستیلە/giya engustîle: نتـ:[ ڕوو] ئەوەش بەرەكەی وەكو ئەنگوستیلە بوو بۆ ماڵات باش بوو.

گیا بالووكە/giya balûke: نتـ:[ ڕوو] ڕووەكێكی شیرداری پزیشكی دەڵێن شیراوەكەی بۆ بالووكە باشە.

گیا بەراز/giya beraz: نتـ:[ ڕوو] گیایەكە گوڵەكەی بەشێوەی هێشوەی سوورە.

گیا بەرخۆلە/ giya berxole: نتـ:[ ڕوو] پاڵمە، چەورک، چەورۆكە، چەورە.

گیا بەرک/giya berik: نتـ:[ ڕوو] [ Bot : groundsels].

گیا بەڕەزا/giya beřeza: نتـ:[ ڕوو] بۆنەخۆشی گورچیلە باشە.

گیا بەست/giya best: نتـ:[ ڕوو] بەلەسانی بچووک : گیابەند: دەوەنێكی بچووكە بۆ ڕازاندنەوە ی باخچەكان دەروێندرێت.

گیا بەڵەكی/giya beľkî: نتـ:[ ڕوو] گێزەری شەیتان: گیایەكی پزیشكییە گوڵی سپی دەگرێت بەرەكەی وورد و بۆن خۆشە بۆ چاۆەكردنی نەخۆشی پێست بەكاردەهێندرێت.[ Bot : Cerefolium].

گیا بەن/giya ben: نتـ:[ ڕوو][ رۆژک، مكـ] شەوبۆ باخی: دارێک گوڵی زەرد و بۆنخۆشە بە خۆڕسک لە ناوچەی مەهاباد شین دەبێت، لە پەرتووكی ( الحاوی – رازی ) وەک داروو بەكاری دەهێنێت بۆ دژە زەردی.[  Bot : matthiola Alyssifolia].

گیا بەند/giya bend: نتـ:[ ڕوو] وەركەمەر، ڤەركەمەر، خوشبین: گیایەكی نایابە لە كوێستانی زۆر سەخت نەبێت وەگیرناكەوێت، گەڵای كورت و ناسكە گوڵی سپی یان زەرد دەگزێت و بۆن خۆشە و ئاوەكەی بۆ ژانەزگ زۆر باشە.

گیا بەنیشت/giya benîst: نتـ:[ ڕوو] ئەوە گیایەكی وردە لە وەرزی بەهاران شین دەبێت و گوڵەكەی وەكوو بنیشت دەجوورێ واته‌ ده‌یجاون. [ Bot : Antenneria neodioca].

گیا بەهارە/giya behare: نتـ:[ ڕوو] گیایەكی دەشتەكی یە گوڵەكەی فستقیە رەنگی زەردی لێ دەردەهێندرێت.

گیا بەهارییەکان/giya beharîyekan: نتـ:[ ڕوو][ گیا+ بەهار+ ییەکان] مەبەست لەو گیایانەیەکە لە وەرزی بەهار پێدەگەن وەک : باوی‌، باڕێزه‌، بەرەزا، بەنگۆکە، پاڵمە، پەڵپینە، پۆڵکە، پونگە، پێچۆلەکەسڵمکە، پێقەلە، پێگورگە، پیشۆك، پیفۆك، ترشۆكه‌، تریشکەی شاخی، تۆڵەکە، تێسوو، چاران چەقیلە، چاوبازە، چەورۆکە، خاتوونەبنگۆزوران، خەرتەلە، خرنۆك، ڕێواس، دەلو، دڕکەشینە، دۆڵی‌، سڵق، سلێركه‌، سوورەبنە، سوێرەلە، شاتەرە، نانەشوانە، شەکرۆکە، قالوورە، قنگاوڵە، قومام، كاردوو _ کاردی، كنگر، کۆڵەقوارگە، کووزەڵە، كوارگ، کینواڵ، گەپڵەشیرین، گۆزوان، گێلاخە، نێرکی تێسوو، نێرکی سوورەبنە، نێرکی کەرەکۆڵ، نێرکی کنۆر، نێرکی گیامانگا، ….هتد.     

گیا بڕە/giya biře: نتـ:[ مکـ][ بل، ئاکـ][ گیابڕ+ ئە] گیابڕکە، فیرکە : گیایەکە قەفقەفەیە، قەفەکەی سوورە و لە چیایان دەیدروونەوە بۆ ماڵات.  

گیا بڕكە/giya biřke: نتـ:[ ڕوو] گیابڕە.

گیا برش/giya biriş: ن: باكك: خەم كێشان.

گیا برینە/giyabirîne: نتـ:[ ڕوو] ئەویش جۆرە گیایێک بوو ئەگەر گوڵەكەت كوتابا و لەسەر ده‌ست یاخود باسكی خۆت دانابا بە چەند سعاتێک جێگایەكەی دەبووە برین.

گیا بڕین/giyabiřîn: کتن:[ گیا+ بڕین] گیادەرمانە : گیایەکە بستێک بڵند دەبێت و گوڵەکەی وەکو ئی بووژانی سوورە.  

گیا بۆگەنە/giyabogene: نتـ:[ ڕوو] گیایە بۆگەنێوە، كە كوڵا ئاوەكەی لە جێگای خارشتدار برژی یا تڵتەكەی لەسەردانرێت زۆر باشە.

گیا پاڵونە/giyapaľone: نتـ:[ ڕوو] گیایەكی بەهاریە.

گیا پەپوولە/giyapepûle: نتـ:[ ڕوو] گیایەكی جوانە گوڵی پرتەقاڵی دەگرێت ، پەپوولە لەدەوری دەسوورێتەوە.

گیا پەڕەسێلكە/giya peřesêlike: نتـ:[ ڕوو] گیامەیاسیری: گیایەكە لە شوێنیسێبەر و نسرم دا دەأوێت، گەڵاكەی لە لەپی دەست ەدچێت گوڵەكەی زەردە أەگەكەی كورت و ئەستوورە ئاوگەكەی دژی مایەسیری تەكاردەهێندرێت.

گیا پەنجە/giya penice: نتـ:[ ڕوو]] پەنجۆڵەی ژەن. [Bot : Anastatica Hiero Chuntica] .

گیا پەنوور/giya penûr: نتـ:[ ڕوو] جۆرە گیایەکە لە كوێستانەكان شین دەبێت. بەوشكی زۆر باشە بۆ ماڵات. ده‌یکه‌نه‌ ( گورزه)‌یش و وشکی ده‌که‌نه‌وه‌ بۆ زستان؛ گورزه‌ ئه‌وه‌یه‌ تێکی وه‌ر ده‌ئاڵێین و پێی ده‌ڵێن ( ڕیسی)ـیه‌گیا.{ مام حه‌مید ڕەشاش}

گیا پەنیرە/giya penîre: نتـ:[ ڕوو] دەوەنێكە گوڵەكەی برنخۆشە.

گیا پتۆت/giya pitot: نتـ:[ ڕوو] ئەو گیاییە لە وەرزی هاوینان پەیدا دەبێت. لەو كاتەی مەڕ لە پەرێزی دەكرا، جا ئەگەر مەڕ دانی زۆر خواردبا و گیای پتۆتیشی خواردبا، مەڕی دەكوشت. بۆیه‌ شوانەكان خۆیان له‌و جێگایه‌ لا ده‌دا که‌ پتۆتێ لێ با و خۆیانیان دەپاراست.

گیا پسكە/giya piske: نتـ:[ ڕوو] ئەو گیایە كە وشك دەبوو پێی ده‌ڵێن دار پسكە. لە كاتی مەڕ پسكەی گرتبا، وه‌کوو ڕێزه‌ موروو به‌ به‌نێکی سۆر لە ملی مەڕەكەیان دەكرد، چاك دەبووه‌وە. پسکه‌، هه‌ڵامه‌تی ئاژه‌ڵانه‌؛ من خۆم به‌ ده‌ستی خۆم ئه‌و دار پسکه‌یه‌م له‌ ملی مه‌ڕ کردییه‌ و به‌ چاوی خۆم دیتیتم چاک بوویته‌وه‌. ئەوەیش نەدەخورا.

گیا پشیلە/giya pişîle: نتـ:[ ڕوو] ناردین: گیایەكە گوڵەكەی بچوك و پەمبەیە أەگەكەی دەرمانی لێ دەردەهێندرێت بۆ بەهێزكردنی دەمار و جگەر و گورچیلە :Bot: Valerian.

گیا پیرۆزە/giya pîroze: نتـ:[ ڕوو] گیایەكە قەدو گەڵاكەی تووكنە، گوڵی سپی یان ئەرخەوانی دەگرێت.

گیا پیرێژنە/giya pîrêjine: نتـ:[ ڕوو] چڵەگیایەكە گوڵێكی بۆری هەیە، بەووشكی تف لەسەر گوڵەكەی دانرێت ئاوەڵەی دەكاتە

گیا تا/giya ta: نتـ:[ ڕوو] گیایەكە بۆ چارەكردنی تا بەكاردێت لە بەیبوون دەچێت.

گیا تاڵە/giya taľe: نتـ:[ ڕوو] دەوەنێكی خۆهەڵواسەرە، گوڵەكەی بەشێوەی هێشویەكی شۆری سپی و مەیلەو پەمبەیی یە بەرەكەی خڕوووردە أەنگی فستقی یە، ئاوگی قەدەكەی تاڵە و ئیمجا شیرین دەبێت.

گیا ترۆقە/giya tiroqe: نتـ:[ ڕوو] گیایەكە گەڵای وەك وێنجە وایە ساقەتی ئەستوورترە، گوڵی زەردی بچووك دەگرێت، بەشینی ماڵات كەمتردەیخوات بۆ تفاقی زمستان هەڵ دەگیرێت.

گیا تیراوێ/giya tîrawê: نتـ:[ ڕوو] Bot : Veronica Anagaloides – beccabunga:

گیا جاڕ/giya: نتـ:[ ڕوو] مێرگ، مەرزا. [ ئینگـ : Meadow]

گیا جنۆكە/giyacinoke: نتـ:[ ڕوو] گیابڕ: گیایەكی پزیشكی یە گوڵەكەی زەردە.

گیا جۆ/giyaco: نتـ:[ ڕوو] گیایەكە لە جۆ دەچێت.

گیا جوانە/giyaciwane: نتـ:[ ڕوو] ڕووەكێكی سەڵك دارە لە كۆمەلەی زەمەق گوڵی سپی ، سوور و زەرد دەگرێت.

گیا جوە/giyaciwe: نتـ:[ ڕوو]

1 – [ کباک].[ ئینگـ : Anchusa Tinctoria]

2 – گۆزرڤان.[ ئینگـ :  Alkanna Tinctoria ]

3-  [ ئینگـ :  Mercurialis Perennis]

گیا جیوە/giyacîwe: نتـ:[ ڕوو] گیایەكی پزیشكی یە بۆ میزپێكردن باشە. گوڵەكەی شین و مەیلەو خۆڵەمێشی یە. Bot : Plumbago Leadwort.

گیا چا/giya: نتـ:[ ڕوو] گیایەك وەك گیاكووڵكنە: گەڵاكەی پانی بچكۆلەیە بۆن خۆشە بأكەی چكۆڵەیە گەڵاكەی ووشك دەكرێتەوە، دەم دەدرێت و تامی خۆشەو بۆ زگ ئێشە باشە.

گیا چاوانە/giya: نتـ:[ ڕوو] بنجڵێ.[ Bot : Capsella Bursa].

گیا چاوئێشە/giya: نتـ:[ ڕوو] گیایەكە لە قەراغ رێگاوبان دەأوێت گوڵەكەی سپی و مەیلەو شینە بۆچاو ئێشە بەكاردەهێندرێت.

گیا چن/giya çin: نفا:[ گیا+ چن ( چنین)]

گیا چنین/giya çinîn: کتپ:[ گیا+ چنین]  

گیا چنارە/giya çinare: نتـ:[ ڕوو] گیایەكە بە كوڵاوی دەكرێتە چرك بۆ برینان زۆر باشە، تەنـها بۆ برینی ماڵات بەماردەهێندرێت.

گیا چینی/giya çînî: نتـ:[ ڕوو] ڕووەكێكە لە چین و ژاپۆن دەأوێت أیشاڵی قایمی لێ دەردەهێندرێت بۆ دروست كردنی بەرە: Ramie. گیایەكە لە كۆمەڵەی زەمەق و ماددەی سأكەری لێ دەردەهێندرێت.

گیا خاچ/giya: نتـ: گیایەكە بۆنی لە بۆنی سیر دەچێت.

گیا خاو/giyaxaw: نتـ: گیایەكی كوێستانی یە، هەروەك گیابەندە بەڵام ڕەنگی گوڵەكەی لە ئابی و سپی تێكەڵاوە، لە بەیبوون و یاسەمەن دەچێت، بۆنێكی زۆر خۆشی هەیە.

گیا خۆڕوو/giyaxûr: نتـ: گیای خۆڕسک.  

گیا خوور/giyaxûr::

گیا خوێ/giyaxwê: نتـ:[ ڕوو] باكك: ئەسپوون.

گیا داسی/giyadasî: نتـ: چەودەر، جۆرە گەنمێكە وێسكی لێ دروست دەكرێت.

گیا دانە/giyadane: نتـ: گیندەڵ : ڕووەكێكی گیای یە گوڵێكی بنەوشەوی دەگرێت، دەروێندرێت و دەكرێت بەئالیك.

گیا دانک/giyadanik: نتـ: وێنجە، سێپەرە، دانوك، شەوەر : ڕووەكێكە بۆلەوەر باشە..[ ئینگـ :Herbarium ]

گیا داودی/giyadawdî: نتـ:[ ڕوو] چڕدووگ. : Bot : Hyssopus Officinalis..

گیا دەرمانە/giyadermane: نتـ: گیابرین.

گیا دەرزیلە/giyaderzîle: نتـ: چەڵی: گیایەكە لە تیرەی كەماولۆ.

گیا دەزگ/giyadezig: نتـ:[ ڕوو] گیواوە مرۆچە.[ Bot : Linaria Vulgaris -L].

گیا دەمارەكۆڵ/giya: نتـ:[ ڕوو] مراوكە.[ Bot : Heliotropium Europaeum].

گیای ددان/giyay didan: نتـ:[ ڕوو] گیای خۆڵەمێش : گیایەكی دەشتەكی پزیشكی یە، گوڵەكەی أەنگی خۆڵەمێشی هەیە.

گیا دڕكە/giya: نتـ:[ ڕوو] گیازبرە، گیایەكە لە كۆمەڵەی دەغڵودان بۆ لەوەر باشە، بەرەكەی دأكاوی یە.

گیا دڵ ژان/ giya: نتـ:[ ڕوو] خاوێن. Bot : Alopecurus agrestis. Fam . Gramineae. .

گیا دۆخوا/giya doxiwa: نتـ:[ ڕوو][ گیا+ دۆخوا] پس _ پسڵی : تەماشای ( پسلی) بکەن.[Bot : Marrubium Vulgare].

گیا دووپشكە/ giya: نتـ:[ ڕوو]

1 – قاپەكەوەڵە، تاڵە مارانە، تاڵوو : جۆرە گیایەكی تاڵی ژەهرەسەری چڵەكانی تۆوی پێوەیە، وەك كڵكی دووپشك گرێ گرێ یە و هەڵگەڕاوەی و سەوزە، لە نزیك ئاو لە ماو بەردەڵانیدا بەزۆری سەوز دەبێت. دژی پێوەدانی دووپشك بەكاردەهێندرێت.

2 – چڵە گیایەكە وەچڵە گەنمی دەچێت. بەڵان گەڵای لەوی باریكترە وكورتترە. لەسەرەوە گوڵی وەكو گەنمی دەردەكات، بەڵام گوڵەكە بەقەد گرێیەكی قامكی درێژە و بەتەڕی نەرمە و بەووشكی دەبێتە دڕوو.

گیا دینار/giya dînar: نتـ:[ ڕوو] گیازێر: گیایەكە گوڵەكەی لەسەرتادا سەوزە و ئیمجا زەرد دەبێت، دەكرێتە بیرەوەو بۆ ئەوەی تامی خۆەش بێت.

گیا رەڤینك/giya : نتـ:[ ڕوو][ باكك: Bot : Clematis:

گیا ڕەكێشە/giya: نتـ:[ ڕوو] گیایەكە لە باغان شین دەبێت، گەڵاكەی وەكو گەڵای گوڵە پێغەمبەریە، كورتترە، لەبرینی دەنێن و هەوای برینەكە دەكێشێت.

گیا ڕەش/giya: ن:[ ڕوو][ باد] گیایەکە ناخورێت. 

گیا کزیک/giya: ن:[ ڕوو] جۆرە گیایەکە.{ گیو، ل، 828}  

گیا ڕەنگ/giya: ن: [ ڕەنگ] [ ئینگـ : grass colour]

گیا رفكە/giya: نتـ:[ ڕوو] باكك: چێرفك.

گیا ریشالۆک/giya: نتـ:[ ڕوو] باكك.[  Bot : Phleum Pratense]. 

گیا زاخە/giyazaxe: نتـ:[ ڕوو] كەرخنكێنە.

گیا زار/giyazar: نتـ:[ ڕوو] هەرشوێنێك بە گیا بێت. شین بێت.

گیا زاڤا/giyazava: نتـ:[ ڕوو]خاڵە ڕەشە: گیایەكە لە ئەشكەوتەكان لە ژێر سێبەراندا شین دەبێت.

گیا زام/giyazam: نتـ:[ ڕوو] گوڵ بەیان. Bot : Humuls Lupulus.

گیای زەرتک/giya zertik: نتـ:[ ڕوو] گیایەكە بستێك بڵند دەبێت و گوڵی زەردە. گوڵەكەی ووشك دەكرێتەوە دەكرێتە سەر برینان.

گیا زەرد/giyazerd: نتـ:[ ڕوو][ گیا+ زەرد] گیایەكە گوڵەكەی بە شێوەی هێشویەكی بۆنخۆشە سپی مەیلەو زەردە ، ڕەنگی لێ دەگیرێت.

گیا زەروو/giyazerû: نتـ:[ ڕوو]

گیا زەریلە/giyazerîle: نتـ:[ ڕوو] باكك: Bot : Phalaris Canriensis

گیا زەڵكاوی/giya zelikawî: نتـ:[ ڕوو] گیای زەڵكاوی: گیایەكە لە كۆمەڵەی دەغلودان دایە.

گیا زەڵمە/ giya zeľime: نتـ:[ ڕوو] گیایەكە باقەی پێ دەبەستن. گیایەكی سپی سووە.

گیا زەنگوڵە/giya zenguľe: نتـ:[ ڕوو]

گیا زبرەد/giyazibred: نتـ:[ ڕوو] گیادڕكە: گیایەكە لە كۆمەڵەی دەغڵودان بۆ لەوەر باشە، بەرەكەی دأكاوی یە.

گیا زوورە/giyazûre: نتـ:[ ڕوو]

گیا زێر/giya: نتـ:[ ڕوو] گیادینار: گیایەكە گوڵەكەی لەسەرتادا سەوزە و ئیمجا زەرد دەبێت، دەكرێتە بیرەوەو بۆ ئەوەی تامی خۆەش بێت.

گیا زیو/giyazîw: نتـ:[ ڕوو] پێی شێر : ڕووەكێكی تەنەم درێژە، تووكنە، لەمێرگ دەأوێت، گەڵاكەی بۆ مەبەستی پزیشكی بەكاردێت: Bot : Alchemilla vulgaris.

گیا ژار/giyajar: نتـ:[ ڕوو] هلای هەل. Bot : Aconitum anthara. Fam : Ranunculaceae..

گیا ژانە/giyajane: نتـ:[ ڕوو] دارۆچكەیەكە لە 80سم – 2 م بڵند دەبێت لە ناوچەی ئیلام و شاە ئابادو پاوە و جوانأۆ شین دەبێت : Bot : Ephedra intermedia schr..

گیا ژانوبا/giyajanuba: نتـ:[ ڕوو] Bot : Nepeta Menthoids – Bosis(lavandula Vera)::

گیا ژەهرین/giyajehitîn: نتـ:[ ڕوو] باكك: 1- Bot : Conium Maculatum. . 2- Bot : Cicuta Virosa.

گیا ژەنگ/giyajeng: نتـ:[ ڕوو] كاخ.

گیا ژیژک/giyajîjik: نتـ:[ ڕوو] گیاژیشك، دەوەنێكی دەشتەكی یە دأكی زۆرە.

گیا سابوون/giyasabûn: نتـ:[ ڕوو] كەفكەفۆك.

گیا ساز/giyasaz: نفا:[ ڕوو][ گیا+ ساز( سازان)] پزیشکی گیایی، بازرگانی گیایی، دەرمانسازی گیایی، گیازان: ئەو کەسەی کە دەرمان لە گیا دروست دەکات. پژیشکێ ب گیایی چارە دکت کومکەر یان چاندیارێ گیایان.[ ئینگـ : ‌Herbalist ، Herb doctor]

گیا ساڵمە giya: نتـ:[ ڕوو][ ڕۆژك، بانە] گیا سنجابی، گەڵای پڕنە، گوڵی سوورە و بنەكەی وەكو پەنجەیە.

گیا سەرد/giyaserd: نتـ:[ ڕوو] گیایەكی كوڵكنە بۆنی وەك بۆمی برنجە، گوڵێكی بچكۆلە دەگرێت.

گیا سەفرا/giyasefira: نتـ:[ ڕوو] چڵە گیایەكە بستێك بڵند دەبێت، گوڵی زەردو ووردە بۆنحۆشە، لەگەڵ شیرینی و دۆشاو دەخورێت بۆ زگ زۆرباشە دەچوێنێت.

گیا سەگ/giyaseg: نتـ:[ ڕوو] قەتینە: گیایەكە لە قەراغی ڕێگاو باندا دەأوێت، لاسكەكەی موی سپی پێوەیە، گوڵەكەی سپی مەیلەوبۆرە، بۆنێكی تیژی هەیە، تامێكی تاڵ و تفت و توونی هەیە، گوڵەكەی بە شێوەی هێشوەكی شینە.

گیا سەوزبوون/giyasewizbûn: كتن:[ گیا+ سەوز+ بوون] گیاشین بوون: گەشانەوەی سەوزی گیا.

گیا سپڵ/giya: نتـ:[ ڕوو]  ڕاڕوو: قەیتەران: بۆ گورچیلە باشە.

گیا سک/giyasik: نتـ:[ ڕوو] ئاڵئاڵ، لاوەنتە، لالە، بەرزلنگ، چاران چەقیلە _ چاڵی چەقیلە، گوڵە غەزێم.

گیا سنجابی/giyasincanbî: نتـ:[ ڕوو] گیای ساڵمە.

گیا سۆدە/giyasode: نتـ:[ ڕوو] گیایەكە گوڵی سەوزە، سۆدەی لێ دەردەهێندرێت: Bot : African Salsola.

گیا سوورک/giyasûrik: نتـ:[ ڕوو]باكك: Bot : Malva Sylvestris

گیا سوێسكە/giyaswêsike: نتـ:[ ڕوو] گیایەكە لە كۆمەڵەی زەمق گوڵەكەی لە زەنگوڵە دەچێت، تفت و ڕەوان كەرە.

گیا سی/giyasî: نتـ:[ ڕوو] گیایەكە گوڵی هەمە جۆری هەیە، أەگەكەی أیشاڵاوییە، گەڵاكەی لە شێوەی تیغدا تووكنە،

گیا سیر/giyasîr: نتـ:[ ڕوو] گیایەكە گەڵاكەی بۆنی سیری لێ دێت، گوڵەی سپی یە، تۆوەكەی ووردە.

گیا شاژن/giya: نتـ:[ ڕوو] گیای شاژن: گیایەكی تەمەن درێژی هەمیشە سەوزە، لقەكانی قیتن، گەڵاكانی بۆنخۆشە، گوڵەكانی بەشێوەی هێشوویەكی بچووكی زەردن، دەكرێتە خواردنەوەو دەرمانی لێ دەردەهێندرێت بۆنەخۆشی مێشك، ئاوبەند، كرمفڕێدان، باداری باشە.

گیا شەرمین/giya: نتـ:[ ڕوو] باكك: Bot : Mimosa Pudica

گیا شڵەوگێڵە/giya: نتـ:[ ڕوو] گیایەكە بنجی ووردە، بەزەویدا پان دەبێتەوە، لەكاتی درووندا بەر داس نایەت.

گیا شووشە/giya: نتـ:[ ڕوو] گیایەكی دەشتەكی پزیشكی یە، شووشەی پێ پاك دەكرێتەوە.

گیا شیر/giya: نتـ:[ ڕوو] دەوەنێكە گوڵەكەی سوورە، شیراوێكی لینجی سووتێنەری لێ دەرەدهێندرێت، بۆ دروست كردنی دەرمان بەكاردێت.

گیا نه‌عنه‌عه‌/giya: نتـ:[ ڕوو] گیایه‌کی په‌لکپانی بۆنخۆشه‌؛ له‌ به‌هارانا شین ده‌بێ و ده‌یشخورا.

گیا فریشتە/giya: نتـ:[ ڕوو] ڕووەكێكە لە دروست كردنی مەی ئەڵكهولیدا بەكاردێت و بۆنخۆشە، لە قەراغ ڕووباروگۆمەكاندا دەأوێت، گەڵاكەی گەورە ودداندارە و گوڵەكەی سپی مەیلەو زەردە، بۆنی هەنگوینی لێ دێت، قەدەكەی شینە یان سوورە.

گیا قاز/giyaqaz: نتـ:[ ڕوو] گیایەكی دەشتەكی یە قەدو گەڵاكەی تووكنە بۆ مەبەستی پزیشكی بەكاردەهێندرێت.

گیا قەپووشک/ giya: نتـ:[ ڕوو] باكك: Bot : Vinca Rosea.

گیا قەلە/giyaqele: نتـ:[ ڕوو] چاوباز: گیایەكی دەشتەكی یە قەدو گەڵاكەی تووكنە، گوڵەكەی زەردە، بۆ مەبەستی پزیشكی بەكاردەهێندرێت.

گیا قەیتان/giyaqeyitan: نتـ:[ ڕوو] [ Bot : Cassia – Fistulal].

گیا قەیتەران/giyaqeyiteran: نتـ:[ ڕوو] بۆنخۆشی گورچیلە: گەڵاكەی ووشک دەكرێت، دەم دەدرێت وەك چا دەخوڕێتەوە.

گیا قۆر/giya: نتـ:[ ڕوو] گیایەكە لە زەڵكاو دەڕوێت و گوڵی سپی ، پەمبە دەگرێت.

گیا كەرەكێوی/giya: نتـ:[ ڕوو] گیایەكە گەڵامەی باریك و درێژە ، هێڵی زەرد زەردی تێدایە لە پێستی كەرە كێوی دەچێت.

گیا كەڵە/giya: نتـ:[ ڕوو] گورگە، هالوک : ڕووەكێكی مشەخۆرە مادەی كلۆرۆفیلی نیە، لە سەر ڕووەكی تر دەژێت، قەدەكەی وەك دەزوولەیەكی سوور، زەرد وایە، دەئاڵێتە قەدی ڕووەكی ترەوە وەكو لوكە ، خواردەمەنی لێ هەڵ دەمژێت و زیانی پێ دەگەیەنێت.{ هیچ نایەڵم گیاكەڵەتینو زۆری بۆبێنێ||بەرهەمی خۆم و خێزان لە ڕەگ و ڕیشە بێنی}{ ن . ئاری}.

گیا كەنەر giya: نتـ:[ ڕوو] گووش، شادانە: ڕووەكێكە گوشی لێدەردەهێندرێت بۆدروست كردنی پەت و گوێنی و كومبار.

گیا كەو/giya: نتـ:[ ڕوو] تاڵژگیی. گیایەكی ئاڵفی یە یەكساڵی یە، 60 سم بڵند دەبێتەوە، گوڵێكی زەرد دەگرێت دەرمانی دەژە زەردی لێدەردەهێندرێت. Bot : Chicoree Sauvage..

گیا كەوچک/giya: نتـ:[ ڕوو] گیایەكە گوڵەكەی بەشێوەی هێشوەی سوورە.

گیا كەوڵە/giya: نتـ:[ ڕوو] گیایەكی باریك و نەرمە لە پێش هەموو گیایاندا شین دەبێت و لە پێش هەمووگیایەكیش زەرد دەبێت.

گیا كتک/ giya: نتـ:[ ڕوو] باكك: Bot : Valeriana Officinalis.

گیای كەندر/ giya: نتـ:[ ڕوو] كندر، كەندر.

گیا كوتكە/ giya: نتـ:[ ڕوو] ئەویش ماڵات باشی دەخوارد.

گیا كۆكە/giya: نتـ:[ ڕوو] گیایەكە گەڵاكەی وەك أەگ وایە، گوڵەكەی زەردە، بۆ مەبەستی پزیشكی بەكاردێت، قەدی نیە، گەڵاكانی یەكسەر لەزەوی یەوە دەردەچن، بەقەد لەپی دەست بڵند دەبێت.

گیا كوژە/giya: نتـ:[ ڕوو] گیواوكوش Bot : Orobanche -spp.:

گیا كووڵكنە giya: نتـ:[ ڕوو] گیاچا، بۆ زگ ئێشە باشە.

گیا كێچ/ giya: نتـ:[ ڕوو] باكك: گیایەكی كێوی دەشتەكی یە گوڵی زەرد دەگرێت، مادەیەكی لینج لەگەڵا و گوڵ و تۆوەكەی دەردەهێندرێت بۆ مەبەستی پزیشكی. Pullicaria یان Bot : Anthemis Nobilis

گیا كیسەڵ/giya: نتـ:[ ڕوو] گیایەكی پزیشكی یە گوڵێكی بچووكی بۆنخۆشی هەیە ، گەڵێك جۆرە هەیە.

گیا كیش/ giya: نتـ:[ ڕوو] كباك: ڕەكێشە.

گیا گامێشە/giya: نتـ:[ ڕوو] گیایەكی لەوەرە.

گیا گەڕی/giya: نتـ:[ ڕوو] گیایەكە بۆ چاسەركردنی نەخۆشی گەری بەكاردەهێندرێت: Bot : Scabiosa.

گیا گەزک/ giya: نتـ:[ ڕوو] گەزگەزك.

گیا گەزۆک/ giya: نتـ:[ ڕوو] دورزیلە.

گیا گەسک/giya: نتـ:[ ڕوو] دەوەنێكی كورتە هەمیشە سەوزە، گەڵاكەی دەرزیلەیی یە، گوڵەكەی سپی یان پەمبەی یان زەردە لە شێوەی زەنگوڵە. ئەوه‌ گیایەکه‌ لە ناوچە شاخاوییەكان شین دەبێ؛ گیایه‌کی به‌رز و باریکه‌ و شوانه‌کان ده‌یانهۆنانده‌وه‌ و ده‌یانکرده‌ گه‌سک. نێركەكەی زۆر ڕەقە. [ ئینگـ : Bot : Colana].

گیا گەنمە/ giya: نتـ:[ ڕوو] ئەو گیایە بە ساوایی، مەڕ و ماڵات باشی دەخوارد. شێوه‌که‌ی له‌ شێوه‌ی گه‌نمه‌ به‌ڵام دنکی نییه‌ و گیایه‌کی زۆر خۆراکه‌ بۆ ماڵات.

گیا گرمۆک/ giya: نتـ:[ ڕوو]  Bot : Psilotum nudum.

گیا گروێس/giya: نتـ:[ ڕوو] گیاتەناف، بەرگوواڵە.گیایەكە لەسەردەمی سۆمە ریەكانەوە ناسراوە بە(گواڵا) : Bot : Corchorus capsularis.

گیا گرێ/giya: نتـ:[ ڕوو] گیایەكی دەشتەكی یە قەدەكەی لقی زۆری لێ دەبێتەوە، لقەكانی ڕاكشاون گوڵی سپی یان پەمبەی دەگرێت.: Bot : Ermistrong.

گیا گرێچک/ giya: نتـ:[ ڕوو] باكك: Bot: Polygonom Aviculare.

گیا گزگانە/giya: نتـ:[ ڕوو] تەپۆڵە گیواو: Bot : Genista Tinctoria.

گیا گۆ/giya: نتـ:[ ڕوو] گیامەمك: گیایەكی دەشتەكی یە گوڵەكەی زەردە.

گیا گۆگەم/giya: نتـ:[ ڕوو][ گیا + گۆگەم] بنی ئەم گیایە دەكوترێت، كەفێكی لێ پەیدا دەكرێت، دەكرێتە ناو گومەوە بۆ ڕاوەماسی.

گیا گوارۆکه/giya: نتـ:[ ڕوو] له‌ وه‌رزی به‌هارانا شین ده‌بێت، به‌ره‌کی ده‌گری وه‌کوو گوارۆکه‌ وایه‌. هه‌ر بۆیه‌ پێگۆترایه‌ گیاگوارۆکه‌. ناخورێت.

گیا گورچیلە/giya: نتـ:[ ڕوو] گیایەكی دەشتەكی پزیشكی یە گەڵاكەیئەستوورە، لە گورچیلە دەچێت، گوڵەكەی جوانی بۆنخۆشە.

گیا گورگ/ giya: نتـ:[ ڕوو] باكك: Bot : Orobanche.

گیا گوڵەنگ/giya: نتـ:[ ڕوو] ترچك، : Bot : Asparagus Plumosus.

گیا گێزەر/ giya: نتـ:[ ڕوو] پنجە گیایەكە وەجوێ دەچێ لە جێگای نمدار و بنبەردان شین دەبێت.

گیا گێسک/ giya: نتـ:[ ڕوو] Bot : Genista Scoparia

گیا لەكە/giya: نتـ:[ ڕوو] ڕووەكێكی مشەخۆرە لە كۆمەڵەی گورگە. :Bot Dodder

گیا لم/giya: نتـ:[ ڕوو] ڕووەكێكە لە كۆمەڵەی دەغلودان، لەزەوی لمدا دەچێندرێت بۆ ئەوەی جێگیری بكات.

گیا لیمۆ/giya: نتـ:[ ڕوو] گیایەكی دەشتەكی یە لە كۆمەڵەی دەغلودانە و بۆنەكەی لە بۆنی لیمۆ دەچێت ، وەكو چایی بەكاردەهێندرێت.

گیا مارانه‌/giyamarane: ن:[ ڕوو][ گیا+ مارانە] ئه‌سپارس _ ئه‌سپارگه‌س، مارچێوه‌، هیلیۆن: نیمچه‌ ده‌وه‌نێکه‌، گوڵه‌که‌ی به‌شێوه‌ی هێشویه‌کی سپی پچووکی بۆنخۆشه‌. [ لا : Asparges

گیا ماسی/giya: نتـ:[ ڕوو] نیلوپەری ئاوی سپی.

گیا ماسیڕە/giya: نتـ:[ ڕوو] ئەو گیایە زۆر باشه‌ بۆ مەڕوماڵات.

گیا مامزه/giya: نتـ:[ ڕوو] گیایەکە گوڵەكەی ووردی پەمبە دەگرێت و بۆنی زۆرخۆشە. لەسەر ڕەگی خۆی دەژێتەوە، لەناو دەغڵی گەنمدا شین دەبێت.

گیا مانگا/giya: نتـ:[ ڕوو] گیایەكی دەشتەكیە گوڵەكەی گەورەیە شین یان بەنەوشەویی یە بۆ لەوەر باشە.Bot : Lunaria.

گیا مایەسیر/giya: نتـ:[ ڕوو] رەزڵە گاوانە : جۆرە گیایەكە أەگەكەی ووشك دەكرێتەوە دەهڕادرێت، بۆمایەسیری باشە، لەچیاكانی پاوە دەأوێت: Bot : Juniperus Sabina.

گیا مەترەق/giya: نتـ:[ ڕوو] كەأەپوو: Bot : Typho Angustifolia(Latifolia).

گیا مەڵـهەم/ giya: ن:[ ڕوو] زەنگوڵە بچك. Bot : scrophulariacf – Striata Boiss. Fam. Scrophulariaceae.

گیا مەنگە/giya: نتـ:[ ڕوو] گیاخمار، زەنگەگوڵ:

گیا مسک/ giya: نتـ:[ ڕوو] ئالئال، لاوەنتە، لالە، بەرزلینگ، چاران چەقیلە، گولەغەزێم: گیایەكی بۆن خۆشە، كوێستانی یەتەمەن درێژەلە گوڵە شڵێر دەچێت، هەمیشە شینە، هەندێك جار دەبێت بەدەوەن، گەڵاكەی مەیلەو سپی یە، گوڵەكانی مەیلەو شین وبنەوشەیی بچووكن، كەڵكی ئابووری گرنگی هەیە، چونكە بەكولاندنی گوڵ وگەڵاكانی شەلەیەكی بۆن خۆش دەستگیر دەبێت، عەتری لێ دروست دەكرێت، هەروەهالە بواری پزیشكی دا، مادەیەكی وریاكەرەوە و بەهێزكەرە،

گیا مشک/giya: نتـ:[ ڕوو] ئەم درەختە تا 2،5بڵند دەبێت وەلە كوردستان هەر لەمەریوانەوە تاوەكوسیروان شین دەبێت.Bot : Daphne Mezereum:

گیا مێخەكە/giya: نتـ: گیایەكی پزیشكی یە لەكۆمەڵەی مێخەك بۆچارەسەركردنی مێخەكە پەنجە بەكاردەهێندرێت.

گیا مێرگ/giya: نتـ:[ ڕوو] باكك: گیڕایشالۆك. Bot : Phleum Pratense.

گیا مێرگ/giya: نتـ:[ ڕوو] رۆژك: ماس ماڵ.لە پەرتووكەكانی ئین سینا و رازی بۆ دژە أۆماتیسم بەكارهێندراوە: Bot : Ranunculus Arvensis.

گیا مێرگە/giya mêrge: نتـ:[ ڕوو] گیواوە ساڵمە، گۆڕاڵە مێرگە. ئەم گیایە لەسەردەمی ئاشووریەكانەوە وەk داروو بەكارهێندراوە، بەناوی مێردۆk. بەهۆی دەوڵەمەندی لەشەكرەكانی مۆنۆساكارید، دی ساكارید، پلی ساكاریدو جۆرەكانی پڕۆتین و خوێ كانزایەكان و ڤیتامین[ Bot : Orchis – Latifolia].

گیا مێش/giya mêş: نتـ:[ ڕوو]  گیایەكە لە كۆمەڵەی مێخەك گوڵەكەی سوورە[ Bot : Chryasanthemum].

گیا مێشخۆر/giya mêşxor: نتـ:[ ڕوو] [ لا : insectivore plant].

گیا میزەڵانە/giya mîzeľane: نتـ:[ ڕوو] گیایەكی ئاوییە، ڕووەکێکی گۆشتخۆر : carnivorous ـە، توورەکەی پێوەیە، قەدو گەڵاكەی سەرئاو دەكەوێت بۆ گرتنی مێش و مەگەز، لە زەلکاوەکان دەڕوێت. [ ئینگـ : Bladderwort][ لا : Utricularia][ : Atricolaria].

گیا ناووک/giya nawuk: نتـ: گیایەكی دەشتەكی یە گەلێک جۆری هەیە، بەشێوەی هێشوەكی شینە.

گیا ناووكە/giya nawuke: نتـ:[ ڕوو][ رۆژک، مكـ] پنجە گیایەكە بەزەویدا پان دەبێتەوە.

گیا نەرمۆكە/giya nermoke: نتـ:[ ڕوو] گیایەكە لكەكانی هەروەكو كلكەڕێوی دەچێت، ئەژنۆیەک پتر بڵنددەبێت، گوڵی تۆپە وسپییە.

گیا نێری/giya nêrî: نتـ:[ ڕوو] باڵ: جۆرە گیایەكە.

گیا وەردێنە/giya werdêne: نتـ:[ ڕوو] گیایەكە گەڵای ووردە بۆ زگ وێشە باشە.

گیا ورچ/giya wirç: نتـ: گیابرین، گیایەكی پزیشكی یە گوڵێكی زەردی زێأین دەگرێت، بۆ لەوەر باشە.

گیا ورچانە/giya wirçane: نتـ: گیایەكە گوڵێكی زەردی زێأی دەگرێت.

گیا و گۆتەڵ/giya û goteľ: نتـ:[ ڕوو] گیاو گۆڵ، گژوگیا.

گیا و گۆڵ/giya û goľ: نتـ:[ ڕوو] گیاوگۆتەڵ.

گیا هەڵاوە/giya helawe: نتـ:[ ڕوو] لۆكە كێوی، كەتان.[Bot :Linum Usitatissimum].

{

نە مێروولە گیام پشتی بانی مێروولە و پەپوولە بم

نە ئەشەدبۆم جاسووسی ئاسۆ و ئارام دەری دڵان بم

بەڵام دڵم وەكو هەوری بهاران پڕ مژوو ئاورە

تا بە بەرقی یەزدان برژێنم علم و هونەر

}{__}.

گیا هەنجیر/giya hencîr: نتـ:[ ڕوو] جۆرە ڕووەكێكی گیایی بۆ گەنە گوڵی زۆر بچوكی زەردی هەیە.

 

گیای بەسەلک/giyay beselik: نتـ:[ ڕوو] بەبن.

گیای بێ نێرەک/giyay bê nêrek: نتـ:[ ڕوو][ ئینگـ: Anandrous]

گیای خۆرسک/giyay xorsik: نتـ:[ ڕوو] گیای خۆڕوو، گیای كێوی.

گیای ڕووەكی/giyay řuwekî: نتـ:[ ڕوو]

گیای زەوی/giyay zewî: ن:[ ڕوو] ڕووەکی خاکی.[ ئینگـ : geophyte]

گیای لک و پنج تێكەڵاوی بڵاو/giyay lik û binc têkeľawî biľaw: نتـ:[ ڕوو] پۆپنە.

گیای ووشک/giyay wuşik: نتـ:[ ڕوو] پووش _ پیش( کباک)، بوار.[ ئینگـ: dry grass] 

گیایی ¹ /giyayî: نچ:[ ڕوو] ڕووەکی.[ ئینگـ: Vegetative]

گیایی ² /giyayî: ن: کتێبا گیایان.[ ئینگـ: herbal][ ئینگـ: herbaccous]

گیایی ³ /giyayî: ئان:[ ڕەنگ] کەسک.[ ئینگـ: grassy]{ سەلاحەدین، ل، 364}

 

بێ گیا/bêgiya: ئان:[ ڕوو][ بێ+ گیا][ ئینگـ: grassless]

تێر گیا/têr giya: ئان:[ ڕوو][ تێر+ گیا][ ئینگـ: herby]

ساردە گیا/sarde giya: ن:[ ڕوو][ سارد+ ئە+ گیا] گیایەکە وەکوو گەنمی وایە، بەڵان گوڵەکەی وەهی جۆێ دەچێت و بێ دانە، لە نێو دەغڵان شین دەبێت.  

گژ و گیا/gij û giya: نتـ:[ ڕوو][ گژ+ و+ گیا][ ئینگـ: Herb]

موورگە گیا/mûrge giya: ن:[ ڕوو][ موورگە+ گیا] پێچیلە : ڕووەکێکی سالانەیە، باڵای 20 – 40 سم بێت. گوڵی زەرد و پرتەقاڵی دەگرێت. بۆ دەرمان دەشێت.[ ئینگـ: Tropaeolaceae][ ئینگـ: GARDEN NASTURTIUM][ لا: TROPAEOLUM MAJUS]

.

.

.

.