نووسین/nûsîn: کتن:[ نووس+ ین] نڤییسین( كباک)، نووسانن، نووییسان، نوویسیین، نووسێن.[ ئینگـ: write]

:: دەربڕین و ڕوونکردنەوەی دەنگەکان بەهۆی وێنەی درووستکراوە کە پێی دەڵێن( پیت).{ نەسرین فەخری، ل، 9}.

نووسینەوە/nûsînewe: کتن:[ نووسین+ ەوە] نووسین یان سەر لە نۆی و دووبارە نووسینی شتێک.

نووسینخانە/nûsînxane: نتـ:[ نووسین+ خانە] دەزگایەکی نووسین شوێنێکە کاری نووسینی تێدا دەکرێت.

نووسینگە/nûsînge: نتـ:[ نووسین+ گە] ئۆفیس، فەرمانگە : جێگای نووسین، شووێنی تایبەتی پارێزەرێک، یان پزیشكێک یان ئیتر.[ ئینگـ: Office]

بەنووسین/benûsîn: ئاکتـ:[ بە+ نووسین] نڤسکی.

پارێزراو لەنووسین/parêziraw lenûsîn: نتـ:[ ئینگـ: write protected]

پاراستن لەنووسین/parastin  lenûsîn: کتن: پاراستنی نووسین.[ ئینگـ: write protect]

شێوازەکانی نووسین/şêwazekanî nûsîn: نتـ: سیستێمەکانی نووسین.

لەبەرنووسینەوە/lebernûsînewe: کتپ:[ لەبەر+ نووسینەوە] نووسینەوەی شتێک لەبەرنووسینێکی دیکە.

لەسەرنووسینەوە/lesernûsînewe: کتپ:[ لەسەر+ نووسینەوە] نووسینی شتێک لە بارەی شتێکەوە یان بابەتێکەوە.

.

.

.

.