کەپەک/kepek: ن:[ خوار]
1 – ئەسپەرزە_ ئهسپرزه، پاژینە( ئەردە)، پشی، پنس، پوونە، پینی، سڤی( کباک، زا)، سۆ_ سۆس، سوێ، کەڵپک _ كرپک : توێكڵی دەرەوەی هەر دانەوێڵەیەک بەشێوەی توێژاڵ توێژاڵ دەوروبەری تۆوەکەیان گرتووە و ئەندامێکی پارێزەرە بۆ چەقەرەی مەواد و خەزنکردنی ماددەخۆراکییەکان. توێکڵەکە لە 2 توێژاڵ بە ناوەکانی پێریکارپ : Pericarp و تێستا : Testa پێکهاتووە. ئەستوورایی توێکڵەکە لە دروستکردنی ئارددا ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە.[ ئینگـ: Bran].
2 – جاران کە دانەوێڵەیان دەبرد بۆ ئاش یان ئاسیاو باراشیان دەهێنایەوە و پاشان لە هێڵهک دەدرا، ئەوەی لە هێڵەک دەکەوتەخوارەوە پێیدەگوترا ئارد، ئەوەی لە ناو هێڵەک دەمایەوە پێیدەگووترا كەپەک. ئەم كەپەكەش دەدرا بە ئاژەڵ و پەلەوەر وەک ئالیک.
گوڵبژێڕێک لە جۆرەکانی کەپەک |
كەپەكی برنج/kepekî birinc: نتـ:[ خوار] لە وڵاتی ژاپۆن كەپەكی برنج بۆ ئامادەکردنی گەلەک خۆڕاک بەکاردەهێندرێت و ناسراوە بە نووکە : Nuka( (糠; ぬか).
دەرهێنانی ڕۆن لە کەپەكی برنج بەکاردەهێندرێت بۆ پێست پاكژکردنەوە و خۆجوانکردن. ڕۆنی کەپەکی پربج زۆر دەوڵەمەندە لە کانزاکان و ڤیتامینەکان و بەتایبەت کانزای گاما ئۆریزانۆل : gamma oryzanol.
كەپەكی جۆ/kepekî co: نتـ:
كەپەكی شوفان/kepekî şufan: نتـ:[ ئینگـ : Oats]
كەپەكی گەنم/kepekî genim: نتـ: یەکەم توێکڵ لە توێژاڵێکی ناسک بەناوی ئەپیدەرمیس : epidermis پێکهاتووە . لەسەر ئەپیدەرمیس چینێک بەشێوەی پارێزەر هەیە کە تێکەڵاوێکە لە کهوول و بۆیە کە دەبێتە هۆی ئەمە کە لە بایەخی نانوایی گەنم کەم بێتەوە.
1 – توێژاڵێکی قاوەیی کە خۆی لە توێژاڵی خانەیی زۆر پتەو پێکهاتووە کە لاناویاندا مەوادی ڕەنگی بوونی هەیە.
2 – توێژاڵی هیالین : Hyalin کە لە نێوان تەستا و توێژاڵی ئالەورۆنە دایە و بێڕەنگە.
3 – شتی تاڵەموویی (دڕک، تووک)
كەپەكی گەنمەشامی/kepekî genimeşamî: نتـ: کەپەكی مایس.
.
.
________________
کەپەک/kepek: ن: [ جێۆ] ناوی دێیەکە لە دەوروبەری شاری دیواندەرە، لەڕۆژھەڵاتی کوردستان. بە پێی ئاماری سەرژمێری ساڵی 2006، ئەم دێیە پێک ھاتووە لە 120 بنەماڵە و ژمارەی دانیشتوانی 670 کەسە.
.
.
.
.
{
}