گەزۆ/gezo: ن:[ خوار] زلنبۆ، گەزوە : خوارنەکە سپیە شیرینە ب دارێ بەڕوێ( بەڕوو) ڤە چێ دبێ.[ عیبری : מָן ][ ئینگـ : Manna][ ع : من السماء]
:: گەزۆیێ ھێژیرێت ھشک.
1 ) ماددەیەکی شیرینە لەسەر گەڵای ڕووەكی بەڕوو و مازوو دەنبیندرێت، حەلوای لێ دروستدەکرێت هەروەها بەشێوەی دەرمان بۆ ڕەوانکردن بەکاردێت. ماددەیەکی شەکرییە یان تیکەڵاوە لە شەکر و دیكسترین لە لایەن هەندێک ڕووەکەوە دەردەهێندرێت لە خۆیانەوە یان بە قڵیشاندنەوەی توێكلەکەی یان بە کاری هەندێک مێرووی قرمز.
2 ) ترنجین : جۆرە مێش و مەگەزێک هەیە کە پێی دەگووترێت( زە) لەسەر گەڵای بەڕوو دەژێت. لە باشووری کوردستان ماددەیەکی هەنگوینی شڵ دەردات کە دوایی دەبێت بە کریستاڵی دەنک بچووک لەسەر گەڵاکان، گەڵاکان دەکرێنەوە و دەخرێنە سەر پارچە کوتاڵێکەوە بە دار پیایان دەکێشرێت، دەنکەکان بە هەندێک پارچە گەڵاوە دەوەرێنەوە سەر پارچە کوتاڵەکە، ئینجا دەکولێندرێت و ئەپاڵێورێت و حەلوا و گەزۆی لێ دروستدەکرێت، بەڵکو شتێکی سروشتی دەبارێت لە شەوێکدا یان چەند شەوێکی دوابەدوای یەک بەسەر زەویشدا دەبارێت، هیچ جۆرە مێش و مەگەزێک نابیندرێت بەو شێوە، زۆرەی لە لەم شیلەیە دەربدات.
3 ) شیراوێکە لە دارە ڕەش دەردەهێندرێت( پەیدا دەبێت) بریتی یە لە شەکری چەندینە لە ئەمیش لە زنجیرەیەک لە یەکەی شەکری مالتۆز پێکهاتووە و لە لایەن چەند زیندەوەرێکی میکرۆسکۆبی یەوە دروست دەبێت.{ کەمالنامە، ل، 1447}
گەزۆبارین/gezobarîn: کتن:[ مجـ] ئارەق کردن.
.
.
.
.