كوت ¹ /kut: ن، ف:[ مكـ] بەش، پارپارچە، پاژ( کباک)، پەترۆک، پەل، پشک، پل، تیزماڵک، تیلماسک، تیلمە، دەرقەل، زولاک، سۆک، کەرت، گرتک، لەت _ لت، لق، محک، ووڵمە.  

:: کوتەگۆش : پارچە گۆشتی چكۆڵە.

2 – پل، توێ، لۆ.

3 – کۆڵووی نان.

 تێبینی
 تەنها بۆ گۆشت بەکاردەهێندرێت 

کوتە/kute: ئان:[ کوت+ ئە]

1 – کوتە گۆشت: پل، چنچک _ چینجک، تکە.

2 – کوتە پەرۆ : تیتۆڵ، بزگور.

کوت بوون/k: کتن: بچران، پچران، پسان، بڕان، کوت بوون، قەتیان، قڕتیان.

کوت پێوە دان/k: کتن: پەیکوت، چینجکە، وەبەرحینچکاندن،سووک پێوەدان، سەگ ڵێ بانگکردن.

کوت کردن/k: پاشگرێکە لە زمانی کوردی : سەرکوتکردن.  

كوتكوت/kutkut: ئان: ئەنجاوئەنجاو، پارچەپارچە، پەلپەل، پلپل.

کوت کوت/k: ئان: دڕاو، لەت لەت، چنراو، ئەنجن ئەنجن.

كوتكوت بوون/kutkutbûn: كتن: پارچەپارچەبوون، پلپل بوون.

كوتكوت كردن/kutkut kirdin: كتپ: پارچەپارچەكردن، پلپل كردن : بۆگۆشت وردكردن.

کوت کوت کردن/k: کتپ: لەت لەت کردن. ئەنجن ئەنجن کردن.

کوت کردن/k: کتپ: دڕین، لەت کردت، پیشاندن، تێک دران، هەڵ پچران، دادران، بچراندن،پچراندن، پساندن، قەتاندن، کوتکردن، قرتاندن.

کوتین/k: کتن: کوتان.

.

.

______________________

كوت ² /kut: ف:[ ڕەگی چاوگی( کوتان و کوتین)ـە]

کوتان/kutan: کتن:

1 -( دەرزی کوتان) : متوربەکردنی لە شی بەمیکرۆبێک بۆ مەبەستی ڵاراستن یان چارەسەرکردن دژی نەخۆشی یەک:

vaccination . 2 – هاڕین.

3- لێدان.

4 – گێرەکردن، جیاکردنەوەی تۆوی ڕووەک لەبەرەکەی یان تۆێکپەکەی.

کوتاندن/kutandin: کتپ: دەزگالێدان، دەرگاکوتان، سەرکوت کردن، سەرکزکردن، پێوەندکردن.

کوتە/kute: ئان: دەنگی لێدان.

کوتەک/k: ئانفا:[کوت(کوتان)+ ئەک] پنەر، چۆگان، چۆ : داردەست، گاڕام، گورز، گاڵۆک.

 هەندێک لە جۆرەکانی کوتەک 

کوتەک کارکردن/k: کتپ: دارکاری کردن.

کوتەکی سەرزل/k: نتـ: گۆڵال، تۆخماخ.

کوتکی گوڵی ڕووەک/k::

کوتەک خواردن/k::

کوتەک لێدان/k: کتپ: خاراندن، چۆڵین.

کوتەکوت/k: ئان: بەکوتەکوت : بەدەست کوتان لەتارییکیدا ڕۆیشتن.

کوتران/k: کتپ:

کوتراو/k: ئانفا:[ کوتان] کەپەک، کلۆ، وردکە، لەتکە، نیم کوت، نیم هاڕ.   

کوتراوی/k: نچ: خوێن تێزان، برینی کوتراوی : کوتراوی لە پێست و ئێسک، ئەندامێکی کوتراو.

کوتک/k: ن:[ کوت+ ک]

1- تێڵا، زۆپە.

2- دەستەواز، داری دەستە.

.

.

____________________

كوت ³ /kut: ف:

کوتوپر/k: : لەناکاو، دەستبەجێ، بەپەلە، خرڵ، گورج، گەرماوگەرم، تاڤل، بێ وچان، خێرا.  

کوتوپری/k: ن: ئۆرژانس، بەشی فریاکاری. : Emergency

کوتومت/k:::

.

.

.

.