باێەم/baêem: ن:[ کل] [ ڕوو] [ دەنگی( ێ) دەبێت بە( ی)] بادام، بادەم، باهیڤ، باوی، بایەم، چواڵە : دارێکە لە تیرەی گوڵ سوورەکان، تا پێنج مەتر بڵنددەبێت، گوڵەکانی پێش بەردەپشکوێت بەرەکەگ لەسەرەتاوە سەوز و ناسکە بەچخالە بادەم گازدەکرێت و پاشان سپی و ڕەق دەبێت. بەرێکی چەورە و ڕۆنەکەی بۆ کاری پزیشکی و سابوون سازی بەکاردەهێندرێت.[ Bot : Amygdalus amara].

.

بایام/bayam: ن:[ رۆژک، ل][ ڕوو] باێەم، بادەم، بەهیڤ.

.

بایەف/bayef: ن:[ ڕوو][ بزوێنی ( ا) دەبێت بە( ە)/ دەنگی ( ف) بووە بە( م)] بایەو، بایام، بادام، دارچەقاڵە، کاڵەشین، نەواشینک، شەواڵشینک، بەدارو پەرەکەشی دەڵێن چەقالە.

.

بایەو/bayew: ن:[ ڕوو][ دەنگی (م) بووە بە(و)] دارەچەقالە، بایەف.

.

بایم/bayim: ن:[ ڕوو][ بزوێنی نێوان( ی) و (م)ی سوواوە] بایەم، باوی، بادەم، بایی.

بایمسۆ/bayimso: نتـ:[ ڕوو][ بایم+ سۆ] جەنگەڵی بادەم.

.

.

.

.

.