بەختەباران/bextebaran: نتـ:[ کات][ بەخت+ ئە+ باران] بانەمەڕ، شەستەباران، گوڵان: مانگی مایس کە دەکەوێتە نێوانی( نیسان) و( حوزەیران)ەوە، کە سی رۆژە، سێیەمین مانگی بەهارە : دووەم مانگی وەرزی بەهارە لە 21 ی نیسانەوە هەتا 21ی مایس. کەڵووی ( گا).

{ تێبـ: بۆیە ئەم ناوەیان لێناوە چونکوو خۆی لەو مانگانە نیە بە شێوەیەکی ئاسای باران بباڕێت، بەڵام ڕێی دەچێتێ ببارێت و نەبارێت. بارین و نەبارین بە بەختە.{ زەبیحی}.

بەختەباران، بارانەی گوڵە دەغڵ قەڵەوکردن.

.

.

.

.

.