بەلەم ¹ /belem: ن: قایەخ، قاییق( تور)، لۆتکە( ڕووسی) کەشتی بچکۆڵە : ئامرازێکی هاوێژەرە بەکارددەهێندرێت بۆ گواستنەوە لەناو ئاودا، بەلەم ھاوشێوەی کەشتییە. ھەندێک لە بەلەمەکان بە سەوڵ یان بە هێزی مرۆڤ جووڵەیان پێدەکرێت و ھەندێکی تریان سوود لەڕەوت و هێزی با وەردەگرن پێیان دەگووترێت بەلەمی چارۆکەدار. هەر لە دێری زەمانەوە سوود لە دار وەرگیراوە بۆ دروستکردنی بەڵەم ، دواتر بەلەمی کانزایی یان ئاسن کە بە ماتۆر کاردەکەن و لەسەدەی بیستەمدا تواندرا سوود لە فیبەرگلاس وەربگیرێت بۆ دروست کردنی بەلەم و هەندێک گەمەی ئاویی دیکە.

 تێبینی
  زانایانی شوێنەوارناسی وادادەنێن کەوا مێژووی بەلەم زیاتر لە 50 ھەزار ساڵ پێش ئێستا لەلایەن مرۆڤەوە دروست کراوە. کە لەوکاتەدا بەلەمەکان زۆر سادە بوون و لە قەدی دار دروست دەکران.

:: ژێرئاوکەوتن و پێکدادانی دوو بەلەم ( 40) کۆچبەر دەکاتە قوربانی.{ سبەی}

بەلەمی دار/belemdar: نتـ:

بەلەم دروستکردن/belem dirust kirdin: کتپ:[ بەلەم + دروست کردن]

بەلەم سواری/belem siwarî: نتـ: ئەو وەرزشوانەی کە سەوڵ لێدەدات ئان شارەزایە لە بەکارهێنانی بەڵەمی چارۆکەداری.

:: شاهۆ ناسری کانۆسواری سنەیی بۆ ماوەی 20 ڕۆژ لەلایەن کادێری فەننی فیدراسیۆنی بەلەم سواریی ئێران بۆ پازدەهەمین قۆناغی راهێنانەکانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئاوە ئارامەکانی وڵات بانگهێشت کرا. { چامەکوردی

کێبەرکێی بەلەم سواری/kêbiřkêy belem siwarî: نتـ:

نوقمبوونی بەلەم/nuqimbûnî belem: نتـ:

 هەندێک نموونەی بەلەمی جیاواز 

بەلەمی چارۆکەدار/belemî čarokedar: نتـ:

بەلەمی ئاوی زڵکاو/belemî awî ziľkaw: ن:

بەلەمی سەوڵ/belemî sewiľ: نتـ:  [ ئینگـ : Rowing ، Canoe]

بەلەمی سەوڵی واڵا/belemî sewiľî waľa: نتـ: . [ ئینگـ : Faering]

بەلەمی فریادگوزاری/belemî firyadguzarî: نتـ: [ ئینگـ : Lifeboat]

کانۆێ/kanoê: ن:[ بیا][ کەرەستە] بەلەمی سەوڵ.[ ئینگـ : Canoe]

بەلەمی ماتۆردار/belemî matordar: ن:

بەلەمی ماسیگر/belemî masîgir: نتـ: دینگی [ ئینگـ :  jolle ، Dinghy]

.

.

_____________________

بەلەم ² /belem: ن: ئامانێک لەشێوەی بەلەم بێت بە چێشت تێکردن.

:: بەلەمێک برنجی خوارد : بەو قاپە درێژکۆلانە دەڵێن کە لە شێوەی بەلەمدان.{ Nabaz Fahmi }

.

.

_____________________

بەلەم ³ /belem: ن:[ توێ] هەر تشتێکی زیندەوەر لە شێوەی بەلەم بچێت. 

بەلەمی/belem: نچ:[ توێ] هەر تشتێکی زیندەوەر لە شێوەی بەلەم بچێت. [ ئینگـ : Navicular]{ پەزیشکی، ل، 219}

بەڵەمییەکان/belemîyekan: نتـ: ڕەگەزێکە لە گیاندارە و پاتۆمەکان خانەکانی لەشێوەی بەلەمدار.

چاڵی بەلەمی/belem: نتـ:[ توێ] هەر چاڵێک لە لەشی زیندەوەردا لە شێوەی بەلەم بچێت. [ ئینگـ : Navicula , Fossa Navicular]

.

.  

.

.