پەیژە ¹ /peyije: ن:[ پەی+ ژە( جە)][ ئەند] پاپەنجە، پاچینە، پەلەکانە، پەلنگ، بەیجە، پەیژە، پەیسک، پەیینجە ، پێسترک، پلەپلە، پلیکان، پێلنگ، پێپلیکە، پێپلیکانە، پێلووک، شێمووگ، قاڵدرمە( تور)، نەردەبان _ نەردەوان _ نەردیوان _ نێردەوان : دوو ستوونی درێژی هاوتەریبی پلەپلەویە، مرۆڤ بەسەریدا سەردەکەوێت بۆ جێگای بەرز.[ ئینگـ : stairway ، step -stair, ladder]{ خاڵ، ب1، ل، 82}

:: بۆ سەرکەوتن، کەس مەکە بە پەیژە.{ پەندی پێشینان}

پەیژەک/peyijek: نتـ:[ پەیژە+ک] پەیژەی بچووک.

 تێبینی 
 بۆ بینینی وێنەکان، کلیک لەسەر وشە ئینگلیزیە بارگاویییەکان بکەن.
 ووردەکاریییەکانی نێو پەیژە 

بەرزی پایەی پلیکەیەک/berzî yayey pilîkeyek: نتـ:[ ئەند] بەرزی پایەی پلیکەیەک لە پەیژەدا، کە تەختی شوێنپێی پاپەی پلیکەکە لەسەری ڕادەوەستێیت. .[ ئینگـ : stair riser]

بەرزی نێوان بنمیچ و پایەکانی پەیژە/berzî nêwan binmîç û payekanî peyije: نتـ: بەلای کەمەوە دەبێت 210 سم بێت.[ ئینگـ : stair headroom]

بیری پەیژە/bîrî peyije: نتـ: پەیژەسازکراوێکە بۆ ناوەوەی خانووبەرە ئامادەدەکرێت، کە پێکهاتبێت لە دەستەیەک هەنگاو یان چەند دەستە هەنگاوێک، چۆن ژمێریاری بۆ کرابێت کە ماوەی بەستنەوەکانیان بە شێوەی ئاسۆیی بێت. لە سەر نهومی زەوی دەرگای چوونەژوورەوەی هەبێت. لە ڕێگای ئەم پەئژەوەی مرۆڤ دەتوانێت بچێتەسەرەوی نهومەکان و بیتە خوارەوی نهومەکان.[ ئینگـ : stairwell]

پانتایی پەیژە/pantayî peyije: نتـ: .[ ئینگـ : staircase platform  ]{ پەیامی ڕەنج، ل، 531}

تەختی شوێنپێی پایەی پلیکەیەک/texitî şwênpêy payey pilîkeyek: نتـ:[ ئەند] شوێنی دانانی پێ لە پایەی پەیژە.[ ئینگـ : tread stairs]{ پەیامی ڕەنج، ل، 582}

چاڵی پەیژە/çaľî peyije: نتـ: چالا پێسترکێ، مالا پێسترکی.[ ئینگـ : stair way]{ پەیامی ڕەنج، ل، 531}{ سەلاحەدین، ل، 912}

ستوونی پایەی پەیژە/sitûnî payey peyije: نتـ: دینگەی پاپەی پەیژە.[ ئینگـ : stair post]

کەمەرەی پەیژە/kemerey peyije: نتـ: پردی ڕاگری ژێر پەیژە.[ ئینگـ : staircase sill]

کونی پەیژە /kunî peyije: نتـ: بۆشایی پەیژە.[ ئینگـ : stair case opening ]

لووتکەی پەیژە/lûtikey peyije: نتـ: پانتایی پەیژە.[ ئینگـ : staircase head]

لێواری پایەی پەیژە/lêwarî payey peyije: نتـ: پ.[ ئینگـ : stair nosing]{ پەیامی ڕەنج، ل، 531}

 هەندێک لە جۆرەکانی پەیژە 

پەیژەی ئاگربەربوون/peyije: نتـ: پەیژەی ڕزگاربوون.[ ئینگـ : fire escape]{ کەمالنامە، ل، 560}

پەیژەی ئاسنین/peyije: نتـ: 

پەیژەی باخ و باخەوان/peyije: نتـ: 

پەیژەی بازنەیی/peyije: نتـ: .[ ئینگـ : Circular Stairs]

پەیژەی بزۆک/peyije: نتـ: پەیژەی جووڵاو : گەلێ جۆری جیاوازی هەیە، بۆ کارێک دادندرێت و پاشان هەڵدەگیرێت لە شووێنەکە. هەندێکی لە دار دروست دەکرێت و هەندێکی لە فافۆن.[ ئینگـ : ladder]

پەیژەی پێچاوپێچ/peyije: نتـ: .[ ئینگـ : Spiral Stairs]

پەیژەی پێچراوی شاردراوەی بنمیچ/peyije: نتـ: 

پەیژەی تاوێری/peyije: نتـ: تاوێری پەیژەیی : پەیژەیەکی پێچاوپێچە لە سەربانی بنیایەک یان پەیژەی دەوری تاوێرێکە. .[ ئینگـ : stair tower ]{ پەیامی ڕەنج، ل، 531}

پەیژەی دار/peyije: ن: [ ئینگـ : ladder]

پەیژەی دیوار/peyije: نتـ:

پەیژەی سەربازی/peyije: نتـ: 

پەیژەی سکەداری پەرتووکفرۆشان/peyije: نتـ:

پەیژەی کانزا سووکەکان/peyijey kaniza sûkekan : نتـ: 

پەیژەی گوێزراوە/peyijey gwêzirawe: نتـ: 

پەیژەی مەلەوانگە/peyijey melewanige: نتـ: 

پەیژەی میکانیکی/peyijey mîkanîkî: نتـ: پەیژەی سووڕاوە.[ ئینگـ : escalator]

پەیژەی نیو بازنەیی/peyijey nîw bazineyî: نتـ: .[ ئینگـ : Semi Circular Stairs]

پەیژەی نیو هێلکەیی/peyijey nîw hêlikeyî: نتـ: .[ ئینگـ : Semi Stairs Elliptical]

پەیژەی هێلکەیی/peyijey hêlikeyî: نتـ: .[ ئینگـ : Elliptical Stairs]

پەیژەی بازدان/peyijey bazdan: نتـ: ئەو سەکۆیانەیە کە مەلەوان خۆی لێ فڕێدرداتە ناو ناوەوە.

پەیژەی ڕیختەر/peyijey řîxter: نتـ: پێوەری ڕیختەر : پێوانەیەکە بۆ هێزی بوومەلەرزە لە ( 1 –  9) پلەی تێدایە.[ ئینگـ : Richter scale, Richtermeter]

پەیژەی گۆڕان/peyijey goran: نتـ: پلیکانەی پێشکەوتن، پەیژەی گەشەکردن.[ ئینگـ : evolution]

یاری مار و پەیژە/yarî mar û peyije: ن:[ واز]

.

.

______________________

پەیژە ² /peyije: ن:[ مۆسیقا] 

1 – پەیژەی مۆسیقا : پەیژەیەکی پێنج هێڵییە؛ هێمادارکراوە بەزنجیرەیەک تۆنی پلەدار، بەپێی پەردە یان ئاستی تۆن جێگیرکراون. دەکرێت ڕێکخستنەکان لە نزمەوە بۆ بەرز بێت یان بەپێچەوانەوە، ئەمەش لە پەیژە بچووکە میلۆدییەکاندا دەردەکەوێت.[ ئینگـ : Scale]

2 – زانیاری لەرەینەوەی شەپۆلی دەنگ.

پەیژە مۆسیقییە بچووکەکان/peyije mosîqîye biçûkekan: ن:[ مۆسیقا] پەیژەی بچووک : پێکھاتووە لە پەیژەیەکی مۆسیقی کە 7 نۆت لە خۆدەگرێت، ھاوشێوەی پەیژەی گەورە، کە لە سەری ھەشتەم نۆتدا، دەگەڕێیتەوە بۆ نۆتی یەکەم بە پیچی جیاواز، واتە ئۆکتەیڤێک بەرزتر. لە تیۆری مۆسیقادا، چەند جار ئاماژە دراوە بە پەیژەی بچووک بە شێوەی جیاجیا.[ ئینگـ : Minor scale]

پەیژە مۆسیقییە گەورەکان/peyije mosîqîye gewrekan: ن:[ مۆسیقا] پەیژەی گەورە : پێکھاتووە لە پەیژەیەکی مۆسیقی و باوترین پەیژەیە، بەتایبەت لە ھونەری ڕۆژاواییدا. وەک زۆرینەی پەیژە مۆسیقییەکانی تر، لە 7 نۆتی سەرەکی پێکھاتووە. کاتێک دەگەیتە ھەشتەم نۆت، یەکەم نۆت دووبارە دەبێتەوە، بەڵام بەدوو ھێندەی فریکوێنسی نۆتی یەکەم. واتە ھەمان نۆتەکان دووبارە دەبنەوە لەسەر ئۆکتەیڤێکی بەرزتر. سادەترین پەیژەی گەورە دۆی گەورەیە( C major) کە ھیچ نزم و بەرزێک لەخۆ ناگرن: دۆ _ ڕێ _ می _ فا _ سۆل _ لا _ سی. ئەم پەیژەیە لە کۆندا بەزۆری بۆ ڕاھێنان و مەشقکردن بەکارھاتووە، لە ئێستاشدا بە ھۆیی ئاسان تێگەیشتن لێی، ھەر بەکاردێت.[ ئینگـ : Major scale]

پەیژەی کرۆماتیکی/peyijey kiromtîkî: نتـ:[ مۆسیقا] پێکھاتووە لە دەستەیەک لە 12 پەردە؛ کە لە مۆسیقای تۆنالدا بەکاردێت. لە پەیژەی کرۆماتیکیدا، نۆتەکان بەپێی بەین و نیوتۆن جوودا دەکرێنەوە. نزیکەی ھەموو ئامێرە مۆسیقییە ڕۆژاوایی یەکان، ھاوشێوەی پیانۆ، بە شێوەیەک دروستکراون کە توانای دەرکردنی پەیژەی کرۆماتیکیان ھەبێت، لەکاتێکدا ئامێری تری وەک ترۆمبۆن و ڤایۆلین دەتوانن دەنگی مایکرۆتۆن دەربکەن، کە کۆمەڵێک نۆتەن کە دەکنەوە نێوان ئەو دەنگانەی کە لەسەر پیانۆ ھەن.[ ئینگـ : chromatic scale]

.

.

.

.