تاوێر/tawêr: ن:[ جێۆ]

1 . تامۆر(رۆژ)، تامووێر، کەڤر، هەلان : تاشەبەردی زۆرگەورە، بەردی زل : گاشەبەردێکە بە زەویدا پان  بووبێتەوە. 

:: لەپاڵ تاوێرەبەردێکا سەنگەربگرین. 

2 . جارە_ جاڵە( هـ)، هەتار، لاتار : به‌ردی نیشتوو، كوره، به‌ردێكی ته‌نكی پان.[ ئینگـ: Shale]

بەربەردی زل دەگووترێت، کە لە کێو یا لە بەرزاییەوە خللۆر دەکرێتەوە.

3 . بەردی نیشانە : کە تەڵاش تەڵاش لێکجووێ دەکرێتەوە.

4 . شێنکارە : ئەو بەردە سوورانەیە، کە کانگای هەیە.  

تاوێرە بەربەست/tawêre berbest: نتـ:[ جێۆ][ تاوێر+ ئە+ بەربەست][ ئینگـ:Dike ].

تاوێرکردنەوە/tawêrkirdinewe: کتپ:[ تاوێر+کردن+ ئەوە] خلۆرکردنەوە.

تاتەتاوێر/tatetawêr: نتـ: زنجێرە تاوێر.  

تاکەتاوێر/taketawêr: نتـ:[ جێۆ][ تاک+ ئە+ تاوێر][ ئینگـ: monolith].  

تفتە تاوێر/tifte tawêr: نتـ:[ جێۆ][ ئینگـ: persilicic rocks]

.

.

____________

تاوێر²/tawêr: نتـ:[ خوار][ تاو( تاوە)+ ئێر]

1 . ئەندازەیەک بەقەرا تاوەیەک گەنم، قاوە یا دەنکی دیکە بۆ بردێ.

2 . تاویار: ئەندازەیەک لە قاورمە بەقەرا تاوەیەک کە سوور بکرێتەوە.

3 . ئەندازەیەک لە کەش بەقەرا سوێنەیەک کە بیسوون.

4 . [ مکـ] برێشکە: ئەوەندیە، کە بە جارێکی لە سەر ساجی ببرژێت یان سووربکرێتەوە.

.

.

.

.