کڵاوكوڕە/kiľawkuře: نتـ:[ باڵ][ کڵاو+ کوڕە] تیڤرگ، چورپۆپنە _  چوڕڕەپۆپنە _ چوڕەكلاونە، سۆفییەقیتە، شوانخەڵەتێنە، فشە کڵاوە، قازەڵاخ : باڵندەیەکە لە پلەی چۆڵەکەکان، ڕەنگی ڕەش و سپیییە و خەتخەتە پتر، کڵاوکوڕە نزیکەی 98 جۆری هەیە لە جیهاندا کە دابەش دەبن بەسەر 21 بنەمالەدا. بۆ نموونە ئەو جۆرە کڵاوکوڕەیەی لە کوردستان دەیبینین ناوی زانستی یەکەی Galerida cristata یە کە ناوچەی ئێورۆئاسیا و باکووری ئەفریقا دەژێن. کە ئەمانەش 7 جۆرن.[ ناوی زانستی : Alaudidae][ ئینگـ : lark]{ کەمالنامە، ل، 5}.

.

.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 6   +   8   =