گۆرانی/goranî: ن:[ مۆسیقا] ستران : بەئاهەنگێک دەگووترێت؛ نووسراوێک ئاوازی بۆ دانرابێت و گۆرانیبێژیش تێکستەکە لەسەر خشتەی مۆسیقی بیخوێنێت. [ ئینگـ : Song ]
.
شێوازەکانی مۆسیقای کوردی |
بەند
بەیت
تەڕانە
چەمەری
حەیران
دیلانە
سیاوچەمانە
لاوژە
لاوک
لەیلان
موور
ھۆرە
گۆرانی بێژ/goranî bêj: ن:[ مۆسیقا] چڕگەر، سترانبێژ، سروودخوێن : کەسێک دەنگی خۆش بێت بۆ گۆرانی.[ ئینگـ : singer ]
گۆرانی گووتن/goranî gûtin: کتن:[ مۆسیقا] ستراندن، سترین. [ ئینگـ : sing ]
.
پەرتووکی گۆرانی/peřtûkî goranî: نتـ:[ مۆسیقا] جۆرە پەرتووکێکە ئاواز و هۆنراوەی ئەو گۆرانییانەی تێدا کۆکراوەتەوە لە بۆنەکان دەخوێندرێن. جا لە لەمەڕ ئایینی، رامیاری و نیشتیمانی بێت یان وەک وانەگووتنەوەی قوتانخانەکان.
کۆڕی گۆرانی بێژان/kořî goranî bêjan: نتـ: کۆڕێکە کە پێکەوە هۆنراوەیەک لەسەر ئاوازێک پێکەوە دەڵێن.
ماموەستای گۆرانی/mamwestay goranî: نتـ: ئەو ماموەستایەی کە شارەزایە لە چینەکانی دەنگ و مەودای دەنگ و بەرز و نزمی دەنگ، هارمۆنیزەکردنی لە ئاوازدا.
.
جۆرەکانی گۆرانی |
.
گۆرانی ئایینی/goranî ayînî: نتـ: [ مۆسیقا] ( سروودی ئایینی)
گۆرانی فۆلکلۆر/goranî folkilor: نتـ: [ مۆسیقا]
گۆرانی کلاسیکی/goranî kilasîkî: نتـ: [ مۆسیقا]
گۆرانی منداڵان/goranî mindaľan: نتـ: [ مۆسیقا]
گۆرانی میللی/goranî mîlilî: نتـ: [ مۆسیقا]
گۆرانی نیشتیمانی/goranî nîštîmanî: نتـ: [ مۆسیقا]
گۆرانی هونەری/goranî hunerî: نتـ: [ مۆسیقا]
.
.
.
.