ساپ ¹ /sap: ن:[ ڕوو][ کباک، زا] کۆمەڵەی گەنم و دانەوێڵە.{ خاڵ، ل، 251}.

.

.

______________________ 

ساپ ² /sap: ن:[ ئای تی] دیسک. [ ئینگـ : Disc]

ساپی ئەلەکترۆنی/sapî elektironî: نتـ:[ ساپی+ ئەلەکترۆنی

.

.

_____________________

ساپ ³ /sap: ن:[ جێۆ] بەردی پان و ساف : ئەو بەردەیە لە کەنار ئاو و چەم دەبیندرێت. 

ساپ ساپێن/sapsapên: ن:[ واز] دوو منداڵ هەر یەکە بەردێکی پان و تەنک وەکوو ناو لەپ کە پێی دەڵێن ساپ بە دەستیانەوە دەگرن. یەکێکیان ساپەی بەدەست دوور هەڵدەدات. ئەوی تریش لە جێگای خۆیەوە ساپەکەی بەدەست بۆ ساپی ئەو هەڵدەدات بەتین تاوەکوو ئەگەر لێشی نەدا لێی دوور بکەوێتەوە. ئەمجا منداڵەکەی پێشوو دەچێتە سەر جێگای ساپەکەی خۆی و هەڵی دەدات بۆ ساپی منداڵەکەی تر. بەم جۆرە هەر یەکێکیان لە ساپەکەی تر، ئەوا سەردەکەوێت. پێویستە منداڵە تێکەوتووەکە، بە کۆڵ هەڵی بگرێت. 

 چۆنێتی هەڵگرتنەکەش ئەمە  

هەر دوو منداڵەکە بە پێوە دەوەستن و پشتیان بە پشتی یەک دەکەن. تێکەوتووەکە هەردوو دەستەکانی لەژێر هەنگڵی منداڵەکەی تر ڕەوان دەکات و لەسەرەوە بۆ سەر شانیا بەرزیان دەکاتەوە. ئەمجا هەڵی دەگرێت بە کۆڵیا و پێیەکانی منداڵەکە لەسەر زەوی بەرز دەکاتەوە، هەتا دەگاتە ساپەکەی.

دیسان لەسەریەوە دەس بە یاریەکە دەکەنەوە.{ محمد کریم شریف : یارییەکانی کوردەواری، ل، 49}

.

.

.

.