ماش/maş: ن:[ ڕوو][ سانسکریت:मुद्ग :mudga] دانەوێڵەیەکی شین باوە لە بەروبوومی پاقلەمەنی، بەرەکەی دەنگی خڕ و وردە، چێشتی لێ دەنرێت.[ لا: Vigna radiata][ ئینگـ: moong bean].{ هەمبانەبۆرینە، ل، 792}.    

ماشەماران/maşemaran: نتـ:[ ڕوو][ ئیلام] پاقلەدیوانە، پۆڵکە( هـ)، پۆقلە، خۆمانە، زریزانە، شنبلیلە، شوقل، قەلۆکە، کەلوەگایە، کەلوەمارە( قەلادزێ)، کەلی، کەلیک، گاگوز( کۆیە)، گاکۆژا( هەولێر)، ماشکێولە( ئیلام)، ولێرە( سنە): گیایەکی خۆڕسکی بەهارییە، بەرزییەکەی تا مەترێک بڵنددەبێت، کە دووگەڵای ووردی نووکتیژی درێژ لە ساقەکەی جودادەبنەوە، ڕەنگی گوڵەکەی سپی، زەرد یان شینێکی کاڵ دەگرێت، بەرەکەی وەک کەلووی پاقلەیە یان وەک ماشخڕە، بەڵام گەورەترە، بەئەندازەی نۆکێک دەبێت، بە فەریکی ئەم کەلوویانە لێدەکەنەوە و دەیکوڵێنن و دەیخۆن تامێکی زۆرخۆشی هەیە، ئەم ڕووکە لە نێو شیناوەرد و شێوەردان هەڵدەدات.[Bot :Lathyrus sativus]

ماشەڕەش/maşeřeş: نتـ:[ ڕوو] دانەوێڵەی ڕەش. 

ماشەسپی/maşesipî: نتـ:[ ڕوو] دانەوێڵەیەکە پانکەڵەو سپی و تام خۆش لە کەڵوودا دەبێت. 

ماشەسپیلکە/maşesipîlike: نتـ:[ ڕوو] ماشەسپی. 

ماشک/maşik: ن:[ ڕوو] جۆرێ لوبیا.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 792}.    

ماشڵێن/maşľên: نتـ:[ خوار] چێشتی ماش. 

ماش و برنج/maş û birinc: نتـ:

1 . [ مجـ][ خوار][ ماش و برنججۆگەنمیمووی ڕەش وسپی پێکەوە. 

2 . [ ئید] بریتییە لە مووی سپی و ڕەشی تێکەڵ. 

ماشێن/maşên: ن: ماشلێن : چێشتی ماش. 

ماشێنە/maşêne: ن: ماشڵێن، ماشێن : شێوی ماش. 

تەڕەماش/teře maş: نتـ:[ ڕوو]

.

.

_____________________

ماش/maş: ن:[ تشت] تامانێکە دە سەری دۆڵاشی دەگرن تا پووش و چیلکە بگرێتەوە و نەگاتە زەنبوورە.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 792}.

ماشە/maşe: ن:[ تشت] سەبەتەیەکی دەم تەنگی بن فرەوانی ڕاوەماسی پێ دەکەن. 

ماشەڵ/maşeľ: ن: چەپەر لەبەر ڕووبار بۆ ماسی گرتن. 

.

.

____________

ماش/maş: ن: ئاوی ڕاوەستاو.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 792}.

ماشکردن/maşkirdin: کتپ: زۆری هێنانی ئاوی ڕاوەستاو بۆ ڕژان. 

.

.

___________________

ماش/maş: ن: ئەوەی بەر گسک دێت.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 792}.

ماشانن/maşanin: کتپ:[ ئەردە][ ماشاندن] گزک دان، گەسک لێدان. جاڕوکردن.   

ماشتن/maştin: کتپ: گەسکدان. 

ماشین/maşîn: ن: گسکدان و خاوێن کردنەوە. 

ماشینەوە/maşînewe: ن:[ ئید] بریتیە لەخواردنی یەکجار زۆر. 

:: هەموو خواردنەکەی یەکجێ ماشییەوە.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 792}.

.

.

.

.