سیرمە/sîrme: ن:[ ئاژ] بەردووگ( هـ)، بەردوونگ، بەردووڤ( کباک)، زۆێڵە : ئەو پێستە تەنکەیە، کە بەلای بنەوەی دووگییەوەیە و بێ مووە. یان پێستی نەرم وەک ژێر دووگی مەر.

سیرمەخۆر/sîrmexor: ئانفا:[ مجـ] دەسپیس، هووردز : دزی خوێڕی. 

سیرمەکێش/sîrmekêş: نتـ:[ سیرمە+ کێش] ئامرازێ کە کڵاشدروو دەکاری دەکات.

تەسوو¹/tesû: ن:[ ئەردە] سیرمە( هـ)، دوواڵ، تەسمە( شكا، نە‌هـ)، دڤێل، دوهێل( کباک)، دڤێت، سیم، زۆل، وێژەی جووت، زوێل، بەندی چەرم : تیسمالێكی باریكی چەرمینە، چەرمی خاوی، زوێڵ زوێڵە.

تیرە ³ /tîre: ن: زووێڵ، سیرمە : زۆڵە چەرمێكی خاوی باریک و درێژ هەڵێنراوە بۆ ڕایەڵ، پڵیتەی بن كەڵاش.

زۆڵ/zoľ: ن:[ مكـ] زوێر _ زوێڵ، سیرمە: تیلماسكێكی باریكی چەرمییە، بۆ تیرەی كەڵاش یان بۆ چنینی كەو بێژنگ سازدەكرێت كە بریتییە لە چەرمێكی درێژبڕاوە.

زێوارەی کەوش/zêwarey kewiş: نتـ:[ زێوارەی+ کەوشسیرمەیەکە پینەچی دەیدوورێت بەچوار دەوری پێڵاودا.

شیپ/şîp: ن: سیرمەی قامچی.

شیپە/şîpe: ن: سیرمەی شەلاخ.

.

.

.