ساوەر/sawer: ن:[ خوار] بەتڵە، ساڤەر : جۆرە خواردنێکە لە گەنم دروست دەکرێت. گەنمی کوڵاوی وشککراوی هاڕڕاو بۆ چءشت بەکاردێت. 

ساوەرکوت/sawerkut: نفا: کەسێکە کە ساوەر بکوتێت. 

ساوەر و دۆ/sawer û do: نتـ:[ خوار] دۆ دەکرێتە توورەکەوە بۆ ماوەی یەک شەو، ئەمجا بە پێی بڕی دۆ کە ساوەری تێ دەکرێت. لێی دەگەڕێن تا بە تەواوت ساوەرەکە لە دۆکەدا دەخووسێت. ساوەر و دۆ بەکاردێت وەکو شەوچەرە یان هەر کاتێ هەست بە برسێتی بکەن.  

ساوەرینە/sawerîne: ن:[ هـ] چێشتی ساوەر.{ وشەنامە، ل، 582} 

.

.

.

.