قۆچەقانی/qoçeqanî: ن:[ واز][ سەز] بەردە دەپانی، بەردەسەنگ( ل)، بەردەقانی، بەرکانی، پەتەڤینگە، پۆچەقانی، قانک، قەڵماسک _ قەڵماسنگ، کەفکانی، کەڤرکانی، کەلاسونگ، کەلاسینگ، کەلەسونگ، کەهنیک، کەوان پیتک، کیوار، کیوونی، کیفار ( ل) : ئامراز و كەرەستەی هاوێژە بەدەست، بۆ فڕەدانی بەرد و گوللەی ئاسنی : بەردەقانی لە بەن یان خوریی رەنگاو رەنگ دروست دەكرێت هەردوو باڵەكانی بە شێوازی هۆندنەوەی خرۆكی دەكرێت و ناوەڕاستەكەشی هەر لە خۆی دەبێت بە ئەندازەی ناو لە پێک و باڵەكانی نابێت لە 50 سم كەمتر بێـت، سەرووی باڵەكانی بازنەیی دەبێ بۆ ئەوەی لە پەنجەی بچووک بخرێت تاوەكو بەردەكەی پێی داوێی لەكاتی بەردانی یەک لای بڕوات لە دەستت. ئەوەی شایەنی باسە هەر لەزۆر كۆنەوە بەكارهاتووە جگە لە نەتەوەی كورد نەتەوەی دیكەیش بەكاریان هێناوە بۆ پاراستنی دەغڵ و دان لە چۆلەكە و ئەو باڵندانەی كە زەرەرمەندن یان بۆ پاس كردن و رەواندنەوەی گورگ لە كاتی شوانكاریی كردنی مەڕو ماڵات، زۆر جاریش بۆ نیشان شكاندن یاری و كات بە سەربردن بەكار هاتووە.{ گوڵان}{ خال. ب 2، ل. 334}
:: كەركوكیان كردووە بەو ئەندامی زاووزێیەی كە دەیانەوێت، بە قۆچەقانی پاسی بكەن.{ شێرکۆ عەبدوڵڵا }
:: بەبەردی قۆچەقانی دوژمن تێکدەشکێنن.{ زەکەریا}.
.
.
________________________
قۆچەقانی/qoçeqanî: ن:[ کشت] سەپان : ڕەنجبەرێکە بە پازدە یەک یا پتر یان کەمتر لەو ڕادەیە دەغڵی بدووڕێتەوە و رەنێوی بهێنێت بۆ خاوەندەکەی.{ گیو موکریانی، ل، 560}
.
.
.
.