کێل/kêl: ئان: بڵند، بەرز، قیت.{ گیو، ل، 801}.

:: جوانچاکی باڵا بڵند. 

1 – پایە، تاتە، دنگە، کۆڵەکەی بەرد یان ئاسن. کوچک قەور : دوو بەردە پان، درێژ و قیتەکانی؛ لای سەرینگان و پێ یینگانەوەئ گۆڕدادەندرێن. تاوێری سەرگۆڕ. لە کوردستان ئەم کێلە لە بەردی مەڕمەڕی سپی و لووسی بڵند دروست دەکرێت.[ ئینگـ : spire]{ کەمالنامە، ل، 1363}{ مەردۆخ، ب 2، ل، 404}. 

:: بەری سەرین و پانی سەر گۆڕ.

2 – [ مجـ] سەرداری عێل یان خێڵ.{ هەژار، ل، 678}.

3 – نوختە، نتک، جێگا.{ گیو، ل، 801}.

4 – میل : کە بە گەردنی نازداران دەڵێن : گەردن کێل : هەر لە وانەیە بەو هۆیەوە بێت. 

5 – [ پیش] کەیل، میلی ڕەنگاو ڕەنگی بەڕە. 

6 – [ ئەردە] کیلە بۆ پێوان ؛ پێوانەی دانەوێڵە.

7 – دڕون، دوورمان.

8 – نێشانەی کەوشەن.

9 – [ گیان] سابڕێن، تەگە.

10 – [ خوار] چۆڕی کوڵێرە کە لە بن ژیلەمۆ دەبرژێت.

11 – [ زیند] پاپۆکەی مار.

کێلە/kêl: ن:

1 – کیلەی دەخڵ پێوان

2 – تەپاڵە کێویلە.

کێلەبەردانێ/kêl: نتـ: بەبەرد هاوێشتە ئامانج. 

کێلەک خستن/kêl: کتپ:[ کێل+ ئەک+ خستن] نوختەیەک دانان. 

کێل بوونەوە/kêl: کتن: بەرزبوونەوە، بڵندبوونەوە. 

کێلدان/kêl: کتپ:

دادڕوون، دڕوون 

بەرەوژوور ئاویتن.

کێل ستوون/kêl: نتـ: کێرستوون، پەلکەزێڕینە.  

کێل ڤەدان/kêl: کتپ: کێلدان، بەرەوژوور ئاویتن. 

کێل کردن/kêl: کتپ: بڵندکردن. 

کێل کردنەوە/kêl: کتپ: بەرزکردنەوە، 

کێلکن/kêl: ن: کۆبوونەوەی ئاپۆرە بەجغز لە دەوەری تشتێک. 

کێلەنووس/kêlenûs: نفا: تاتەنووس.

کێلەنووسی/kêlenûsî: نچ: تاتەنووسی.

:: کێلەنووسی حەمورابی. 

کێلە سپی/kêl: نتـ:[ جێۆ] 

ناوی کێوێکە لە کوردستان.

کوندێکە لە کوردستان عەرەب وێرانی کرد.

کێلە سپییان/kêl: ن:[ جێۆ] ناوی گوندێکە لە کوردستان.

کێلەشین/kêl: ن:[ جێۆ]

ناوی کێوێکە لە کوردستان. 

بەردێکە کەوە ڕەنگە زۆر کەونارایە لە چیای کێڵەشێن کە کەتیبەی پێەوەیە.{ هەژار، ل، 679}.

کێلەکان/kêl: ن: ناوی گوندێکە لە عەرەب وێرانی کرد.

کێلەکەوە/kêl: نتـ : گوندێکە عەرەب وێرانی کرد. 

کێلەکی/kêl: نتـ : دەمەکی، زەمانەکی، وەختەکی

کێلێ/kêl: نتـ:  گوندێکە عەرەب وێرانی کرد. 

 

کێلێک/kêl: ن: 

تاوە، دەمووکە.

ژنی نە موسڵمان.{ هەژار، ل، 679}.

 

.

 

.

کێلانێ/kêl: : کێ بەرکێ لە ئامانج پێکژان دا. 

کێلکەوانە/kêl: نتـ: قوچکەوانە. 

.

کێلەک/kêl: ن:

تەنیشت.

تەقەڵ

جۆڕێ نانی بچکۆلەیە بۆ زارۆکان.

کێلەکە/kêl: ن: کەلەکە، خاڵیگە، برک. 

کێلەکدان/kêl: کتپ: کلابوون، لادان لە ڕێ. 

کێلەکێ/kêl: نتـ: کێلەکە. 

کێلەندی/kêl: نتـ: جۆرێ داسی گەورە، کەلەندی. 

کێلی/kêl: نچ: دەم و کات. 

.

.

.

.