دووساڵە/dûsaľe: نتـ:[ دوو+ ساڵ+ ئە] هەر تشتێک پەیوەندی بە دووساڵییەوە هەبێت لە زاراوەی کشتوکاڵی یان ناوی گیانلەبەر و زیندەوەر دا یاخود پەیوەندی بە کاتەوە هەبێت. 

بەردیر/berdîr: ن:[ ئاژ][ هـ] بەردیل، بەرندێر( کباک)، بەرەندەر( زا) : بەرخەمێی یەک ساڵانەیە یان چوبێتە ناو دووساڵە.[ ئینگـ : sheep two year old]

بەسرپێرار/besirpêrar: بنتـ:[ بسر+ پێرار] بەترپێرار، بەسترپێرار : دووساڵ لەمەو بەر.

بەرندێر/bernedêr: ن:[ ئاژ][ ؟ ] بەرندیر : مەڕێکە دووساڵی تەواوکردبێت ڕووی لە سێ ساڵی کردبێت، مەڕی سێ ساڵانە.

بنە/bine: ن:[ کشت] بەزەویەیەک دەگووترێت کە دووساڵ نەکێل درابێت، لەمانگی بەفرانباردا وەردی یەک گاسنەی دەدرێتەوە، لە مانگی گوڵاندا وەردی دووگاسنەی دەکرێت.

بوور/bûr: ن:[ کشت][ هـ] بەیار : ئەو زەوییەی کە کشتوکاڵی لێ ناکرێت یان زەویەکە کە ساڵێک دەچندرێت و دووساڵ جێ دەهێڵدرێت.

پانێر/panêr: ن:[ گیان][ پا( پار)+ نێر][ کباک: پارۆنەک. کناو: پارێن، پارێنە. هەورامی : پارێنە. کباش، لور: پارینە] گوێرەکەی دووساڵەی نێر. گوێلپار، پارگوێر، پارگوێک، پارنگۆ، سەنگۆ، لامێش.

شاباڕ/şabař: نتـ:[ باڵ] کەوی تەمەن دووساڵە.

شەک/şek: ن:[ ئاژ] شەکمەڕی مە‌ڕ دوای تە‌مە‌نی 2 ساڵی بە‌ بە‌ردیلە‌ زا یان بە‌ربواری دە‌گوترێ مە‌ڕ. شوان پێی دەڵیت : بەرخی دوو بەهار دیتوو. { هەژار، ل، 687}. 

نیوون/nîwun: ن:[ ئاژ] پارگوێل، پارگۆل، پارگوێر، پارێن، پارینە( ل)، پانێر، گۆلكی پارز، نەوەن : بەچكە چێلی دووساڵە یان گوێرەكەی دوو ساڵی مێینە.

یەکبڕ/yekbiř: نفا:[ ئاژ][ یەک+ بڕ ( بڕین)] ماینی تەمەن یەک ساڵە : جوانووی دووساڵە یان جوانوێکە ساڵێکی تەواو بێت تەمەنی و پێی نابێتە ساڵی دووەمییەوە.  

.

.

.

.