پەڕبەڵەکە/peřbeľeke: نتـ:[ باڵ][ پەڕ+ بەڵەک+ ئە] باڵبەڵەکە، سەقری مێشخۆر، قجی بەڵەک، قجی چرواەش، چۆلەکەگرە : باڵندەیەکە جروجانەوەر خۆرە. دندووکی بچووک و بەهێزە، قاچی بەقوەت و چنگی بەهێزە، لە شوێنی بەرز هەڵدەنشێت، بەرەو نێچیر لور دەبێتەوە. تیژفڕە و بەتەنیا دەژێت. لەسەر دار هێلانە دەکات [ لا : Laniidae ]
پەڕبەڵەکە ی بۆری بچووک/peřbeľekey borî biçûk : نتـ:[ باڵ] بڵندی 20 سم. نێوچەوان ی و دەوری چاوی ڕەشە، لە نێووە دا کاڵتروکەمترە. بەرزگی ئاماڵ سپییە، دندووکی کورت و ئەشتوورە. بە باا ی لە دوورەوە زەرد دەنوێنیت. لە زەویوزار و کەنار جادە ڕێیان دەبیندرێت. لەسەر داری بڵند هێلانە دەکات. [ لا : Lanius Minor]
پەڕبەڵەکەی بۆری گەورە/peřbeľekey borî gewre : نتـ:[ باڵ] بڵندی 27 سم. لە هەموو پەڕەبەڵەکەکان گەورەترە، پەڕوباڵی ڕەش و سپییە. سەروپشتی بۆرە، نێوچەوان ی بۆرە، چاوی کەوتوونە نێو خەتێکی پان، دێغێکی باریکی سپی بەبرۆیدا ڕاکشاوە. لەکەنار لێرەوار، باغی میوە و نێوپەرإژینان دەژێت، جاری وڕیە لەسەر دار لەنێو پنجە دڕوو هێلانە داکات، بە زستانان لە کوردستان زۆرە.[ لا : Lanius Excubitor]
پەڕبەڵەکەی پاشەڵ خەنەیی/peřbeľekey paşeľ xeneyî : نتـ:[ باڵ] بڵندی 24 سم. نێوچاوان و خەتی چاوی ڕەشە. پاشمل و شانی بۆرە. پاشەڵی خەنەییە. بەرزگی ئاماڵ سپییە، کلکی ڕەشە، شەری شاپەڕەکانی ئاماڵ زەردە. باڵی ڕەشە و خاڵی سپی لەسەر شاباڵی پێشەوەی دەبیندرێت. لە ناوباغ و پنچکی زەوییاندا دەژێت. بەزپری لە بیابان هێلانە دەکات. [ لا : Lanius Schach].
پەڕبەڵەکەی پشت سوور/peřbeľekey pşit sûr : نتـ:[ باڵ] بڵندی 17 سم. نێرەپشتی شێڕەنگە، سەرو پاشەڵی بۆری مەیلەوشینە وخەتی پان وڕەشی بەچاویدا کشاوە. بەرزگی ئاماڵ سپییە، کلکی ڕەشە ودەووری کلکی سپییە و زۆر دەی جووڵێنێتەوە. مێیە ڕەشڕیی دەموچاوی کەمە. پشگی قاوەیی ئاماڵ خەنەییە و بەرزگی مەیلە و زەرد. کە پڕە لـ خەت وخاڵ. لەسەر پەرژینان لەنگەر دەبەستێت.[ لا : Lanius Collurio]
پەڕبەڵەکەی پشت شێ/peřbeľekey pşit şê: نتـ:[ باڵ] بڵندی 17 سم. نێوچاوان و خەتی چاوی ڕەشە، سەر، پاشمل و پاشاڵی بۆری ئاماڵ شینی کاڵە. پشت و ووردە تووکەکانی باڵی شێ ڕەنگە. بەرزگی سپییە و بۆلای تەنیشتانی شێ هەڵدەگەڕێت. باڵی ڕەشە و خەتی پانی سپی تێدڕیە، کلکی ڕەشە، دەوری کلکی سپییە، کردەوەی لە هی پەڕبەڵەکەی پشت سوور دەچێت، لەسەر دارو پنچکە گێا هێلانە دەکات. [ لا : Lanius Vittatus]
پەڕبەڵەکەی سەر شێ/peřbeľekey ser şê : نتـ:[ باڵ] بڵندی 17 سم. سەر و پاشملی شێ ڕەنگە. خەتی ڕەش و پانی بەتوێڵ و لاجانگیدا کشاوە، مل و بەرزگی سپیییە. پشت و باڵی ئاماڵ ڕەشە و خاپی گەورەی سپی لە شانیدا هەیە، کلکی ڕەشە و دەووری کلکی سپییە. پاشەڵی سپییە و کاتوی فڕین دەکەوێت. مێیەکەی لە نێرەکەی بۆرترە. بە باا ی تەواوی گیانی ئاماڵ ڕێڕێیە، لە باغان دەڕژێت، لەسەر دار هێلانە دەکات، هاوینان زۆرە [ لا : Lanius Senator]
پەڕبەڵەکەی قەشان/peřbeľekey qeşan : نتـ:[ باڵ] بڵندی 17 سم. سەر وپشت و کلکی ڕەشە. برۆ و بەرزگی سپییە، مێیەکەی سەر و پشتی بۆری ئاماڵ شینە. بەرزگی ئاماڵ بۆرە. کردەدەی لە هی پەڕبەڵەکەی پشت شێ یە. بەلام فڕینەکەی جوان ترە. لە ناو ناغی زەیتوون، هەنجیر و باغاتی تەنکدا دەژێت، لەسەر داری بڵند هێلانە دەکات، هاوینان زۆرە.[ لا : Lanius Nubicus].
.
.
.
.