مەزات/mezat: ن:[ ئاب][ بیا] مەزاد، حەراج( هەراج):

1 ) فرۆتنی شت لەناو چەند موشتەرییەکدا بەزیادکردنی نرخی لەلایەن موشتەرییەکانەوە یەک لەسەر یەک.{ خاڵ، ل، 456}

2 ) فرۆشتنی بەجاڕدان کە هەر کەس زیاتری پێبدا بۆ ئەو دەبێت.[ ع : مزاد].{ هەنبانەبۆرینە، ل، 828}. 

{

مەزاد… مەزاد…
هەرچیم هەیە، هەمووی مەزاد...
بە پارچەیەک پەڕۆی سادە،
کە هەڵبکرێ و بشنێتەوە
لەسەر بستێک زەویی ئازاد!
مەزاد… مەزاد…
هەرچیم هەیە… هەمووی مەزاد!

}{ عەبدوڵڵا پەشێو، ئاڵەکۆک}

مەزاتخانە/mezatxane: نتـ:[ ئاب] دەڵاڵخانە، حەڕاجەبازار، هەراجخانە. 

.

.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 0   +   1   =