شاگرد/şagird: ن: سییارن، سیدار، سیلدار، قوتابی، کۆتک.
بەروەستا ، تازەکوورە، نەشارەزا. نەوکار.[ ئینگـ: apprentice]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 34}.
پەیامبەری بازار/peyamberî bazar: نتـ:[ ئاب] منداڵێک یان بەردستێک کە دەنێردرێت بە ڕاسپێرییەک بۆ شوێنێک کە ئەرکی بچووکی دەدرێت بەسەرشاندا.[ ئینگـ: errand-boy]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 329}.
پەێڕەوکەر/peyřewker: نتـ:[ ئاین] قوتابی: یەکێک لە دوانزە قوتابییەکەی عیسا، شوێن کەوتوویەکی زووی عیسا.[ ئینگـ: disciple]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 281}.
تازەوەستا/tazewesta: نتـ:[ ئاب] شاگردێکی شارەزا لە پیشەکەی ماوەی بەردەستی تەواوکردبێت.[ ئینگـ: journey-man]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 501}.
خوێنکار/xwênkar: نتـ: [ ئینگـ: student]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 1009}.
سووختە/sûxite: ن:[ ئاین] سوختە : کەسێکە کە تازە دەستی کردبێت بە خوێندن لە مزگەوتدا و ئیش و کاری بۆ ماموەستای.{ خاڵ، ل، 261}.
فێرکاری بازار/fêrkarî bazar: نتـ:[ ئاب] ئەو کەسە گەنجەی یەشتا گەورەنەبووە و نەبووە بەوەستا لە کارکردندا. وەک لە دووکان، کۆگا، کارگە و پیشەگەرییدا.[ ئینگـ: shop-boy]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 34}.
قوتابی سەرەتایی/qutabî seretayî: نتـ: قەتانی بەرایی : هەرزەی بیستویەک ساڵ کەمتری ژێرچاودێری کەسێکی گەورە.[ ئینگـ: pupil]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 765}.
شاگردئێتی/şagirdêtî: نچ:[ ماوە+ ی+ شاگرد+ ئێتی] ماوەی کارکردنە پێش ئەوەی ببێت بە وەستا.[ ئینگـ: apprenticeship]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 34}.
شاگردی/şagirdî: ئانتـ: بەروەستایی.
ئەرکی شاگرد/erkî şagird: نتـ:[ ئەرک+ ی+ شاگرد]
ماوەی شاگردئێتی/mawey şagirdêtî: نچ: ماوەی ڕاهارن، فێربوون.
.
.
.
.