تێکچوو/têkçû: ئانفا، نفا:[ دۆخی ڕابردووی کەسی سێهەمی تاکە لە چاوگی( تێکچوون)]

1 – بزڕکاو : ماست و شیر و هێندێک شتی دیکە کە تێک چووبێت.

2 – چەواشە ، ئاوەژوو، بێسەروبەر، پڕشەوپێشکراو، سەرلێشێواو، شپرزە، شێواو، واژی، ئاواژە، بەلەڤاژێ، هەڵگەراو.[ ئینگـ: perturbed]. 

:: گیاندارێک لە ترساندا شپرزەبووبێت.

3 – ئاشفتە، ئاشوفتە _ ئاشووفتە، پەرێشان، ڕەنجاو.

4 – [ توێ] ناڕێک.[ ئینگـ: malformation]

.

.

.

.