هات ¹ /hat: ڕەگ:[ ڕەگی چاوگی(هاتن)ـە ] ئاما(هـ)، ها: گەیشتنەبەرەوە.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 935}

هات/hat: ف:[ دۆخی ڕابردووە بۆ کەسی سێیەمی تاک] 

    گوڵبژێک لە دۆخەکانی گەردانکردنی چاوگی( هاتن)دا. 

هاتە/hat: ف:

1 . [ دۆخی ڕابردووە بۆ کەسی سێیەمی تاک]  

2 . بیرێ کە دەکەوێتە دڵەوە. 

هاتگ/hatig: ف:[ کباش] هاتوو: کەسێ گەیشتوەتە بەرەوە. 

هاتگەخۆیا/hatge xoya: ف:[ کباش] بەخۆداهاتووە، گەشەی کردووە. 

هاتم/hatim: ف:[ کناو] ئامام(هـ): گەیشتمەبەرەوە.

هاتوو/hatû: ف:[ کناو] هاتگ. 

هاتوومەتەوە/hatûmetewe: ف:[ کناو] گەڕاومەوە. 

هاتوون/hatûn: ف:[ کناو] 

هاتوونە/hatûne: ف:[ کناو] گەیشتوونەبەرەوە. 

هاتوونەتەوە/hatûnetewe: ف:[ کناو] گەڕاونەوە. 

هاتوونەوە/hatûnewe: ف:[ کناو] گەڕاونەوە.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 936} 

هاتووین/hatûyin: ف:[ کناو] گەیشتووینەبەرەوە. 

هاتووینەوە/hatûyinewe: ف:[ کناو] گەڕاوینەوە. 

هاتی/hatî: ف:[ کناو]

هاتیار/hatiyar: ف:[ کناو]

هاتیت/hatît: ف:[ کناو]

هاتین/hatîn: ف:[ کناو] ئاماین( هـ)، گەیشتنەبەرەوە. 

هاتینە/hatîne: ف:[ کناو] هاتبوون

هاتینەوە/hatînewe: ف:[ کناو] گەڕاینەوە، وەگەریاین.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 935} 

هاتن/hatin: کتن:[ کناو] >< ڕۆیشتن، چوون. 

1 . جوڵانی گیاندار لەجێی خۆیەوە بۆ لای تۆ.{ خاڵ، ل، 499}.    

2 . هەرەس هێنان.

:: دیوارەکە هاتووە. 

 بڕگەی ( هات) لە وشەی لێکدراو و دارێژدراو دا 

هاتوچۆ/hatûço: نتـ:[ هات( هاتن)+ و+ چۆ( چوون)] هاتوچو( د).{ وشەنامە، ل، 1048}.  

هاتوچۆکەر/hatûçoker: ف، نتـ:[ هاتوچۆ+ کەر()] ڕێبوار، ڕێونگ _ ڕێوینگ. 

هاتوچۆکەرڎەی/hatûçokerđey: کتن:[ هـ][ هاتوچۆ+ کەردەی] هاتوچۆکردن( کناو). 

هاتوچۆکەرڎەیەنە/hatûçokerđeyene:: ئاکتـ:[ هـ][ هاتوچۆ+ کەردەی+ ئەنە] لەهاتوچۆکردندا. 

هاتوچوون/hatûçûn: نتـ:[ هات( هاتن)+ و+ چوون] گەڕان بە زۆرلادا.  

هاتهات/ hat hat: نتـ:[ هاتن + هاتن]

:: هاتهاتەکەو ڕۆمی : هاتهاتەکەی ڕۆم.

.

.

___________

هات ² / hat: ن:[ ئاڤێسـ : ] ناوی هەریەک لە نووسراوەكانی ئاهوورامەزدا یە بۆ سپید مینەوەی زەردووشت.

.

.

_____________

– هات ³ / hat – : پاشگرێکە لە زمانی کوردیدا، بەدوای هەندێ ناوەوە دەلكێت و دەێکات بە کۆ :

 دێ + هات  دێهات
 میوە + هات  مێوەهات. 

.

.

____________

هات 4 / hat: ن:

1 . هەواڵ، خەبەر، ئاگات.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 934}.

2 . [ دەنگ] شات.

هاتەهات/hatehat: نتـ: شاتەشات.

هاتوهووت/hatûhût: نتـ: شات و شووت.

هاتوهووتکەر/hatûhût ker: ئانفا: شات وشووتکەر.

هاتوهووت کەرڎەیhatûhût kerđey: کتپ:[ هـ] شاتوشووت کردن، هاتوهوت کردن، قسەهێنان و قسەبردن.

هاتوهاوار/hatûhawar: نتـ:[ مجـ] وەڵام و دەنگ و باسی ناخۆش، هەراهەرا، داد و بێداد، بانگ و فەریاد لە گەڕانەوەدا.

هاتەران و پەتاران/hetaran û petaran:نتـ:[ هەتاران + و+ پەتاران] ئاتەران پاتەران، هەڵیت وپەڵیت، هەللەق و مللەق: قسەی تێكەڵ و پێكەڵی كەسێک كە قسە دەپەڕێنێت .

.

.

___________

هات 5 /hat: ن:

1 . بەخت و نگینی باش، بەخت و تالح. 

:: فیسارکەس هاتێتی. 

2 . ئامه‌و( هـ) ئامه‌د : هاتوبه‌خت یان بەختونگینی باش

:: ساڵی بەپیت و فەڕ.

:: ئەوساڵ ساڵەکی هاتە.

:: ساڵی زۆر بە بەرهەم( حاصل).

هاتە/hat: ن: هات، بەخت، تالح. 

هاتم/hatig: ف: بەختم. 

:: هاتم نییە. 

هاتوبات/hatûbat: ف:[ کناو] خۆوبەخت.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 935}

هاتونەهات/hatûnehat: ف:[ هات+ نەهات] خۆوبەخت.

هاتهاتەکەوڕۆمی/hathat: شڕ: هاتهاتەکەی ڕۆم.

هاتوهاوار/hatûhawar: نتـ:[ هات+ و+ هاوار] دادوفەیاد، چەقەوگوڕە، زەنازەنا. 

هاتوهەو/hatûhew: نتـ: گوڕەگوڕی سواران لەتەقڵەبازییدا.

هاتوهووت/hatûhût: نتـ:[ هات+ و+ هووت] شات و شووت.

هاتوهووتکەر/hatûhûtker: ف: شاتوشووتکەر. 

هاتوهووتکەرڎەی/hatûhût kerđey: کتن: شاتوشووت کردن، قسەهێنانوبردن. 

هاتی/ hat: نچ، ف: ساڵی خۆشی بە پیت و بڕشت.

هاتونەهات/hatûnehat: نتـ:[ مجـ][ هات( هاتن)+ و+  نەهات( نەهاتن)] خۆوبەخت، مانونەمان، سەرکەوتن و ژێرکەوتن، قازانج و زیان. 

ڕێی هاتونەهات/řêy hatûnehat: شڕ: ڕێگای مان و نەمان. 

.

.

.