گالۆک ¹ /galok: ن:[ تشت][ گا+ لۆک] گاڵۆک.
گاڵۆک/gaľok: ن:[ کباش، فە][ تشت] تێڵای ئەستوور، داردەست، گاڕام، گۆچان : دارێک کە گاگەل و گوێدرێژی پێ لێدەخوڕن.{ خاڵ، ل، }{ مەردۆخ، ب ، ل، }{ هەنبانەبۆرینە، ل، 684}.{ گیو، ل، 805}
گاڵۆکە/gaľoke: ن:[ تشت] گۆچانێکە ئاژاڵی پێ دەگێڕنەوە و قەفەکەی لە ئیدی فش و بڵاو ئەستوورە.{ گیو، ل، 805}
{
گاڵۆکێکم بوو چ گاڵۆک، گاڵۆڵێکی زۆر عەجیب
قەت لە دنیادا جارێکی دی نابێتۆ هی وا غەریب
مەجلیس ئارا بوو وەکوو گوڵ شوعلەبەخشی جان و دڵ
بۆ دەوای دەردی نەخۆشان میسلی دەرمانی تەبیب
}{ ویساڵ، ڤەژین}
گاڵۆک پشت گرتن/gaľok piştgirtin: کتن: گاڵۆک خستنە سەر پشت و گرتنە بە هەردوو دەست.
.
.
________________
گالۆک ² /galok: ن:[ تشت][ گا+ لۆک] مەساسەی دەستی جووتکەر.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 684}
.
.
.
.