دێل ¹ /dêl: ئان:[ گیان] دەڵ، دێڵ، دیل : مێوینەی زۆر لە جانەوەران وەک کەر، سەگ، گورگ، ڕێوی، شێر، ورچ، دێو و هی تریش.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 333}. 

دێڵە/dêl: ئان:[ گیان] نیشانەی مێیەتی کە پێش ناوی جانەوەر دەکەوێ. 

دێڵەبەبا/dêľebeba: ئان:[ گیان] مێچکە سەگی نێرخواز. 

:: دێڵەسەگ

:: دێڵەدیو.

دێڵەدڕ/dêlediř: ئان:[ مجـ] بریتی لە ژنی زماندرێژی بێشەرم. 

.

.

______________

دێل ² /dêl: ئان:[ ئەند] دێڵە. 

دێڵە/dêľe: ن:[ ئەند][ تشت] تەختە بەردی سەربان پۆش.  

دێڵەبەن/dêľeben: ئان:[ ئەند][ تشت] میچی خانووی بەبەرد داپۆشراو. 

:: وەستای دێڵەبەنی.  

دێلێ/dêlê: ئان:[ ئەند][ تشت] تەختە بەردی میچ پۆش.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 334}. 

 

.

.

__________________

دێلمار/dêl: ئان:[ گیان] ماری ژەهردار. 

.

.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 10   +   7   =