نوچ ¹ /nuç: ن: تۆبغ( ڕۆژ)، چەم، سەرسم.
نوچانەوە/nuçanewe: کتن: چەمانەوە، نووشتانەوە.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 871}
نوچک/nuçik: نتـ:
1 . باریکایی سەری شت.
:: نوچکی چەقۆ.
2 . ترۆپک : سەرنوچکی دارەکە.
نوچێ/nuçê: نتـ: تازەدروستکراو، تازەداهاتوو.
نوچیان/nuçiyan: کتن: چەمانەوە، دانووشتان.
نووچ/nûç: ن:[ ئەردە]
1 . خەم، چەم.
2 . رەت.
3 . ساتمە، تل.
4 . [ هـ] سووچ، گۆشە : چواریەکی کاکڵەی گوێز.
نووچاندن/nûçandin: کتپ:[ بابا، مکـ]
1 . فیچانەوە، داهاتنەوە.{ گیو، ل، 882}.
2 . چووقاندن، قووچاندن، نووقاندن.{ ڕێژگە، ل، 258}
نووچیان/nûçiyan: کتن: چەمیان، چەمین.
نووچیانەوە/nûçiyanewe: کتن: چەمیانەوە، دانەوێن، داهاتنەوە، ڕەتدان.
نووچدار/nûçdar: ئانفا:[ هـ] سووچدار.{ وشەنامە، ل، 951}
نووچدان/nûçdan: کتن: بەسەرەوڕۆین، نووچیانەوە.
نووچدەر/nûçder: ف: سەرەنگرێدەر.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 681}
نووچن/nûçin: ئانفا:[ هـ] سووچدار، چەمێنەرەوە، نووچنە.{ وشەنامە، ل، 951}
نووچنایۆ/nûçinayo: ئانفا:[ هـ] نووچاندنەوە، چەماندنەوە.{ وشەنامە، ل، 951}
نووچیا/nûçiya: ف:[ هـ] نووچێ، چەماوە، چەمیو.{ وشەنامە، ل، 951}
نووچیایۆ/nûçiyayo: ف:[ هـ] نووچانەوە، چەمانەوە، چەمینەوە.{ وشەنامە، ل، 951}
نۊچ/nüç: ن:[ کباش]
1 . نوچ( کناو).{ فەرهەنگی باشوور، ل، 747}
2 . نۊچ، نۊس.
3 . تا بۊن، دۆ لوو بۊن.
نۊچان/nüçan: ن:[ کباش] نوچان( کناو). نۊقان، نۊشتان.
نۊچاندن/nüçandin: ن:[ کباش] نوچاندن( کناو)، نۊقاندن، نۊشتاندن.
نۊچانن/nüçanin: ن:[ کباش] نوچانن( کناو)، نۊقانن، نۊشتانن.
نۊچ بۊن/nüç bün: ن:[ کباش] دۆ تا بۊن( کناو).
نۊچ کردن/nüç kirdin: ن:[ کباش] نۊشت کردن( کناو).
نۊچیان/nüçiyan: کتن:[ کباش] نوچیان( کناو)، نۊشت بۊن.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 747}
.
.
____________
نوچ ² /nuç: ن: قەد : بەسەر بەکارهێنانی کاغەز و پارچە و …هتد.
نوچانەوە/nuçanewe: کتن: قەدکران، لابەسەریەکداهاتن.
.
.
______________
نوچ ³ /nuç: ن: تل، ڕەت، ساتمە.
نوچ بردن/nuçbirdin: کتن: ڕەت بردن، ساتمەکردن.
نوچدان/nuçdan: کتن: نوچ بردن.
نوچکە/nuçke: ن: ڕەت، ساتمە.
نوچکەبردن/nuçkebirdin: کتن: نوچ بردن.{ خاڵ، ل، 475}.
نوچکەدان/nuçkedan: کتن: نوچ بردن.
نوچیان/nuçiyan: ن: ڕەت بردن و کەوتن.
.
.
_____________
نوچ 4 /nuç: ن:[ پۆشاک] سووچی لێفە و کەواو…
.
.
____________
نوچ 5 /nuç: ن: نا، نە، نەخێر، نچ.
.
.
.
.