لاوێن ¹ /lawên: ن:[ ڕوو] چڵەبی ناسک بەڕێشەوە، نەمامی داربی.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 756}.
.
.
_______________
لاوێن ² /lawên: ن:[ کوردستان]
1 . چەمێکە لە کوردستان دەڕژێتە دەجلەوە.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 756}.
2 . گوندێکە لە کوردستان.
.
.
________________
لاوێن ³ /lawên: ف:[ لاوێن] دڵداری دەر.
.
.
___________
لاوێن 4 /lawên: نتـ:[ لاو+ ئێن] کوڕی گەنج لە تەمەنی لاوێتی دا.
لاوێنی/lawênî: نچ:[ لاو+ ئێنی] کوڕێنی : تافی جوانی.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 756}.
.
.
________________
لاوێنەر/lawêner: نتـ:[ لاوێن+ ئەر] لاوین، لاون.
لاون/lawin: ف:[ لاواندن] لاوێنەر : ئەو کەسەی دەلاوێنێتەوە.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 756}
.
.