ئابنووس/abnûs: ن:[ ڕوو] ئه‌بانۆس، ئه‌به‌نووس، عه‌به‌نووس : دره‌ختێکه له ناوچه گه‌رمه‌کاندا ده‌ڕوێت وه‌ك هند و حه‌به‌ش، دارێکی به‌رز و گه‌ڵاکانی گه‌وره‌یه له‌گه‌ڵای سنه‌وبه‌ر ده‌چێت و به‌ره‌که‌ی زه‌رد ڕه‌نگه، گوڵه‌که‌ی وه‌کو گوڵی خه‌نه وایه، ته‌خته‌ی داره‌که‌ی سفت و بێ گرێیه، په‌ڵه‌ی ڕه‌شی پێوه‌یه، له پاش بڕینه و ده‌خرێته ناو ئاو‌و و له دوای ماوه‌یێك ڕه‌ش ده‌بێت، له دارتاشی به‌کارده‌هێندرێت و به‌نرخه. [ Bot : Diospyros ebenum].[ ئینگـ : Ebony].
{
بونیانی کیبر و سه‌رکه‌شییه تاقی کیسره‌وی
دانانی زوڵم و ڕوو ڕه‌شییه ته‌ختی ئابنووس
}{نالـی}.
ئابنووسی شین/abnûsî şîn: نتـ:[ ڕوو] دارێكه تایبه‌تی به ئه‌مریكای ناوه‌ندی، شێوه‌ی گلاكانی په‌ڕ ده‌ده‌ن و گوڵه‌كانی شین و هێشوویین، به‌ره‌كه‌ی ده‌خورێت و چێوه‌كه‌شی زۆرباش و به‌نرخه.[ لا: Jacaranda]
ئابنووسی/abnûsî: ئانتـ:[ ئابنووس+ ی]
1 – هه‌رچی كه له داری ئابنووس ساز بووبێت.
2 – [ مجـ] ڕه‌ش و سیا وه‌ك ئابنووس.
{
ته‌شی كه خسته‌بازی به ڕانی نه‌رم و لووسی
ده‌كه‌وته پڕی بووسی دوو زولفی ئابنووسی
}{ وه‌فایی}.
ئابنووسی ڕەنگ/abnûsî řeng: ئانتـ:[ ئابنووس+ ی+ ڕەنگ] ڕەنگی قاوەیی تۆخە.
.
.
.
.