ئاخاوتن/axawtin: کتن: ئاخافتن : axiftin، پەیڤین : peyivîn، دووان : duwan، قسەکردن : qisekirdin، شتەخلین : ştexilîn : دەمەتقێیەکە لە نێوان قسەکەر و گوێگر لەمەڕ مژارێک.[ ئینگـ : Conversation].

1 – قسەکەر  ئەو کەسەیە کە پەیامەکە بەمەبەستێک و لە بارودۆخ و کات و سووێنێكدا بەڕەچاوکردنی یاسا ڕیزمانی و واتاییەکانی دەنێرێت، کە بە زۆری لەسەر بنەمای گریمانە بنیات دەندرێت.
2 – گوێگر  ئەو کەسەیە کە پەیامەکە وەردەگرێت، لە مێشکیدا شێیاندەکاتەوە، کاتێکیش سەرکەوتوو دەبێت ئەگەر ئاگای لە بارودۆخەکە بێت و لە مەبەستی قسەکەربگات.
3 – بابەت  ئەو بیرەیە کە( نێرەر) دروستی دەکات، پاشان وەری دەگێرێتە سەر هێمایەکی گونجاو، تا بەرامبەرەکەی تێیبگات.
4 – دەوروبەر  هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کە کاریگەریان لەسەر ئاخاوتن هەیە. قسەکەر کاتێ قسەیەک دەکات، ئەو قسەکردنە بە دەوروبەر و بارودۆخێکی تایبەت بەستراوەتەوە و کاریگەریان لەسە واتای پراگماتیکیدا هەیە.

:: پێکهاتی ئاخاوتن، ڕۆنانی ئاخاوتن. [ ئینگـ : Syntactic Structures].

:: شێوازی ئاخاوتن.

:: دەرگای ئاخاوتن :  کاتێک کێشەیەک لە نێوان دوو کەسدا، دوو خێزاندا، دوو گروپدا دروست دەبێت، دەرگای ئاخاوتن لە یەکتر دادەخەن. هەر یەکەیان هەول دەدات زۆر دەرببڕێت، بەڵام کەم گوێ بگرێت. { کامەران چڕوستانی}.

:: زمانی ئاخاوتن.

:: هونەری ئاخاوتن.

:: منداڵ و گرفتەکانی ئاخاوتن{ به‌ناز هیوا}

:: دەستەواژەکانی ئاخاوتن.

.

.

________________

ئاخاوتن/axawtin: کتن:[ ڕێز]

بەشەکانی ئاخاوتن/axawtin: کتن: [ ڕێز]

1 –  ناو
2 –  جێناو
3 –  ئاوەڵناو
4 –  کار، کردار،
5 –  ئاوەڵکار، ئاوەڵکردار،
6 –  پێشبەند
7 –  ژمارە
8 –  ئامرازی سەرسووڕمان بانگکردن
9 –  پارتیکڵ
10 –  ئامرازی پەیوەندی
{ واتاسازی، ع. م. دزەیی، ل، 21}

.

.

__________________

ئاخاوتن/axawtin: کتن:[ ئا+ خاوتن] لنگدانی وڵاخ و گێڕانی.

.

.

.

.