سەرەتای ئافراندنی فەرهەنگێکی مەزن |
خۆش هاتن بۆ ماڵپه‌ری فه‌رهه‌نگی زمانی یه‌کگرتوی کوردی هاوچەرخ. |
ماڵپەڕی فه‌رهه‌نگی ئه‌ناهیتا؛ بە ئەوپەڕی نیکبەختییەوە، بە کراوەیی وەشانی ئەم فەرهەنگە سەرهێلییە دەکات، کە پڕانی په‌یڤی زوانی کوردی لە خۆ کۆدەکاتەوە، له تێکڕای شێوه‌زاره‌کانی زبانی کوردی‌یەوە پێکدێت. هەنووکە سەرقاڵی گوێزانەوەی لاپەڕەی کاغەزییەکانین بۆ ڕووپەڕێکی ئێلێکترۆنی بۆ ناو ئەم ماڵپەڕە. هاودەم لە هەوڵی کۆکردنەوە و پێشکەشکردنی مژاری نوێیین بۆ پوختەکردن و تەکووزی کردن لە نێو ڕشتەکاندا.
بۆ سوودوەرگرتن لەم ماڵپەڕە نه پێویستی به ئابوونەهه‌بوونه و نه بە خۆتۆمارکردنيش.
فەرهەنگی ئەناهیتا پێڤاژۆیه‌کە بۆ زیندوو ڕاگرتنی زوانی کوردی و به‌ئاوێته‌کردنی هه‌موو شێوه‌زاره‌کانی زوانی کوردی و ئافراندن و دامه‌زراندنی فه‌رهه‌نگێکی به‌رفراوان، کە گشت ڕشتە زانستییه‌کان له ژێر ئه‌م هۆبەیەدا کۆبکاتەوە و زمانێکی پاراو و ڕەوان پێشکەشی خوێنه‌ری زوانی کوردی بکات. خویا و ڕوونە کە له ڕۆژگاری ئه‌ڤڕۆدا؛ که گلۆباليزم ڕه‌هه‌نده‌کانی خۆی ده‌پێکێت و هه‌ميشه و به‌به‌رده‌وام په‌یڤ و ده‌سته‌واژه و زاراوه‌ی زانستی نوێ دێنه‌کایه‌وه. زمانی کوردیش، وه‌ک زمانێکی زیندوو هاوشانی زمانانی دیکە لە هه‌وڵی خۆپاراستن، خۆزيندووڕاگرتن و خۆنوێکردنه‌وه بەردەوامە.
ئه‌غیارم له‌وه‌ی که فه‌رهه‌نگ چێکرن ئه‌رکی تاکه که‌سێک نیه، به‌ڵام مه‌خابن له مامۆستا شێخ محه‌مه‌دی خاڵی نەمرەوە ئه‌م ئه‌رکه بووه بە تاک و به نه‌ڕێت له لای ئێمه‌ی کورد بووە بە باو، گه‌رچی بەرهەمەکان پڕن له هه‌ڵه‌ی زه‌ق و نزمی ئاستی زانستی بە بەراوورد لەچاو زمانانی دیکە. جێی داخەکە تاوەکو ئێستا وەک نەتەوەی کورد نەمان توانیوە ئینیستیتوتێک دامەزرێنین و کاری تەرخان کرا بێت بۆ نووسێنەوەی فەرهەنگی زمانی یەکگرتووی کوردی چ لە ناوەوە و چ لە دەرەوی کوردستان. بۆیە بە ئەرکی سەرشانی خۆمی دەزانم وەک تاکێکی ئەم نەتەوەیە، کە حەفتا میلیۆنییە و خاوەن فەرهەنگێکی یەکگرتوو نییە، کارێک بکەم لە بۆ ئافراندنی خەونێکی وەها مەزن بەهەر سێ ئەلفبای ئارامی، لاتینی و ئاڤێستایی بێتە ئەنجام.
هەربۆیه بە ئامێزێکی کراوەوە پێشوازی لەهه‌ر پێشنیاز، هەڵەچن و چاککردنه‌وه‌ی زمانه‌وانی و ڕه‌خنه به نرخه‌کانی دەگرم تان.
ئاره‌زوومه‌ندانه ئه‌م ئه‌رکه‌م بە تەنها گرتووه‌ته ئه‌ستۆی خۆ و وه هومێده‌وارم که توانيبێتم خزمه‌تێکی بچووک پێشکەش بەزوانه شیرینه‌که‌ی کوردییم کردبێت.
خۆشبەختانە توانیم زۆربەی ئەو پەیڤانەی کە بە پیتەپزوێنەکانی زمانی کوردی دەستپێدەکەن تۆماریان کەمە نێو ئەم ماڵپەرەوە؛ کە خۆیان لەم پیتانە دەبیننیەوە.
ئـ | ||
ئا , A | ئـ + ا | |
ئە , E | ئـ + ە | |
بزرۆکە، I | ||
ئۆ , ۆ , O | ئـ+ ۆ | |
ئو , و , U | ئـ+ و | |
ئوو , وو , Û | ئـ+ وو | |
ۊ , وی , Ü | ||
ئێ , Ê | ئـ+ ێ | |
ئی , Î | ئـ+ ی |
یەکەمین پیتی دەنگداری( ب , B )م گواستووەتەوە بۆ لاپەڕەی ئەلەکترۆنی.
ب,B | پ,P | ت,T | ج,C | چ,Ç | ح ,Ĥ | خ,X | د,D | ڎ,Đ | ڕ,R |
ڕ,Ř | ز,Z | ژ,J | س,S | ش,Ş | ع,Ä | غ, Ẍ | ف,F | ڤ,V | ق,Q |
ک,K | گ,G | ل,L | ڵ,Ľ | م,M | ن,N | و,W | هـ,H | ی,Y |
ئێستا بەردەومم بۆ گوێزانەوەی ئەم ووشانەی بەم پیتانەی سەرەوە تۆمار بکەم بۆ ناو ئەم ماڵپەرە بە لاپەرەی ئێلێکترۆنی.
ئومێدەوارم جێی پەسەندی ئێوەی بەڕێز بێت.
دروود بۆ ئێوەی هێژا و بەڕێز
یوسف ڕەشید