ئاور/awir: ن:[ هـ] ئاڤڕ، ئاگر، ئێگر، ئایه‌ر، ئاوور، ئاووس.

ئاوره‌گره‌/awiregire: نتـ: ئاگری بڵێسه‌ بڵند که ‌گرمه‌لاشی پێ ده‌ڵێن ، منداڵان گه‌مه‌ی پێ ده‌که‌ن.

ئاورپه‌رس/awirpers: ئانفا:[ هـ][ ئاور+ پەرس ( پەرسای)] ئاگرپه‌رست.

ئاورخانه‌/awirxane: نتـ:[ هـ][  ئاور+ خانە] ئاگرگه‌ی پیرۆزی زه‌رده‌شتیان.

ئاوردان/awirdan: کتپ، نتـ:[ ئاور+ دان] ئاگردان، ته‌قاندن.

ئاوردوو/awirdŭ: نتـ:[ هـ][ ئاور+ دوو] سوخت، سووته‌مه‌نی، ئه‌و ماڵه‌ی له‌ ژێر خانێکدا سووته‌مه‌نی تێدا کۆده‌که‌نه‌وه‌.

ئاورکوژێن/awirkwjěn: ئانفا:[ ئاور+ کوژێن( کوژاندن)] ئه‌و که‌سه‌ی که‌ په‌شه‌ی ئاگر گوژاندنه‌وه‌ بێت له‌ کاتی شوێن سووتان و ڕووداو و  کاره‌سه‌تی سروشتی دا.

ئاورکوژاندنه‌وه‌/awirkujandinewe: کتپ:[ ئاور+ کوژاندنەوە] ئاگرخامۆش کردن.

ئاورگە/awirge: نتـ:[ ئاور+ گە] سووتماک. 

ئاورگەی جووان/awirgey cuwan: نتـ:[ ئاورگەی+ جووان] سووتماکی جووان، سۆتنگەی جوولەکان، هۆلۆکۆست. 

ئاورهه‌ڵگیرسێن/awirheľgirsěn: ئانفاـ:[ هـ][ ئاور+ هەڵگیەسێن] ئاگرداگیرسێن.

.

ئاوری بن کا/awirî bin ka: نتـ: ئووزیرکه‌، ئووغووره‌، سه‌ره‌سۆده‌، مایه‌فیتنه‌.  

.

ئاوری سوور/awirî sûr: نتـ:[ مکـ]

1- پۆڵۆی ئاگر که‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌شابێته‌وه‌ هیچ سه‌ربووت یان خه‌لووزی تێدا مابێته‌وه‌.

2- [ ئد] به‌ڵای گه‌وره‌

:: بە ئاوری سوور بێت.

.

.

.

.